< ئیشایا 52 >

ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە! بەرگی هێزت لەبەر بکە، ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، بەرگی جوانیت بپۆشە، چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوت خەتەنە نەکراو و گڵاو. 1
Awake, awake, Sion; put on thy strength, O Sion; and o thou put on thy glory, Jerusalem the holy city: there shall no more pass through thee, the uncircumcised and unclean.
ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە و خۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە. ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن، کۆتەکانی ملت بکەرەوە. 2
Shake off the dust and arise; sit down, Jerusalem: put off the band of thy neck, captive daughter of Sion.
ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بەخۆڕایی فرۆشران، بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.» 3
For thus saith the Lord, Ye have been sold for nought; and ye shall not be ransomed with silver.
هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ، لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.» 4
Thus saith the Lord, My people went down before to Egypt to sojourn there; and were carried away forcibly to the Assyrians.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟ «گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا و فەرمانڕەواکانی دەلوورێنن، بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیش کفر بە ناوی من دەکرێت. 5
And now why are ye here? Thus saith the Lord, Because my people was taken for nothing, wonder ye and howl. Thus saith the Lord, On account of you my name is continually blasphemed among the Gentiles.
لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن، لەو ڕۆژەدا دەزانن ئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.» یەزدان دەفەرموێت. 6
Therefore shall my people know my name in that day, for I am he that speaks: I am present,
چەند جوانە لەسەر چیاکان پێیەکانی مزگێنیدەران، ڕاگەیەنەری ئاشتی، مزگێنیدەری خۆشی، ڕاگەیەنەری ڕزگاری، ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن: «خودات پاشایەتی دەکات!» 7
as a season of beauty upon the mountains, as the feet of one preaching glad tidings of peace, as one preaching good news: for I will publish thy salvation, saying, O Sion, thy God shall reign.
گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن، پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن، بە چاوی خۆیان دەبینن کاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن. 8
For the voice of them that guard thee is exalted, and with the voice together they shall rejoice: for eyes shall look to eyes, when the Lord shall have mercy upon Sion.
ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم، پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن، چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات، بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە. 9
Let the waste places of Jerusalem break forth [in] joy together, because the Lord has had mercy upon her, and has delivered Jerusalem.
یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکات لەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان، هەر چوار لای زەویش ڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن. 10
And the Lord shall reveal his holy arm in the sight of all the nations; and all the ends of the earth shall see the salvation that [comes] from our God.
ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان، جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە! دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن! لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە! 11
Depart ye, depart, go out from thence, and touch not the unclean thing; go ye out from the midst of her; separate yourselves, ye that bear the vessels of the Lord.
بەڵام بە پەلە دەرناچن، بە هەڵاتن ناڕۆن، چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات، خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە. 12
For ye shall not go forth with tumult, neither go by flight: for the Lord shall go first in advance of you; and the God of Israel shall be he that brings up your rear.
ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات، بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت. 13
Behold, my servant shall understand, and be exalted, and glorified exceedingly.
وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما، دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو، وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو، 14
As many shall be amazed at thee, so shall thy face be without glory from men, and thy glory [shall not be honoured] by the sons of men.
ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن، لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن، چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن، ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن. 15
Thus shall many nations wonder at him; and kings shall keep their mouths shut: for they to whom no report was brought concerning him, shall see; and they who have not heard, shall consider.

< ئیشایا 52 >