< ئیشایا 51 >

«ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن: تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون و کونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون، 1
“Listen to me, you who follow after righteousness, you who seek the LORD. Look to the rock you were cut from, and to the quarry you were dug from.
تەماشای ئیبراهیمی باوکتان بکەن، بڕواننە سارا، ئەوەی ئێوەی بووە، چونکە کە بانگم کرد تەنها یەک کەس بوو، بەرەکەتدارم کرد و زۆرم کرد. 2
Look to Abraham your father, and to Sarah who bore you; for when he was but one I called him, I blessed him, and made him many.
بێگومان یەزدان دڵنەوایی سییۆن دەکات، دڵنەوایی هەموو کاولبووەکانی دەکات. چۆڵەوانییەکانی وەک عەدەن لێ دەکات و شیوە وشکەکانی وەک باخچەی یەزدان. شادی و خۆشی تێدا دەبینرێتەوە، سوپاس و دەنگی مۆسیقا. 3
For the LORD has comforted Zion. He has comforted all her waste places, and has made her wilderness like Eden, and her desert like the garden of the LORD. Joy and gladness will be found in them, thanksgiving, and the voice of melody.
«ئەی گەلی من، گوێم لێ بگرن، ئەی نەتەوەکەم، گوێم بۆ شل بکەن، چونکە فێرکردن لەلای منەوە دەردەچێت و دادپەروەریم بۆ ڕووناکی گەلان دەچەسپێنم. 4
“Listen to me, my people; and hear me, my nation, for a law will go out from me, and I will establish my justice for a light to the peoples.
ڕاستودروستیم نزیکە، ڕزگاریم بەڕێوەیە، بازووی من دادوەری بۆ گەلان دەکات. دوورگەکان چاوەڕێی منن، هیوایان بە بازووی منە. 5
My righteousness is near. My salvation has gone out, and my arms will judge the peoples. The islands will wait for me, and they will trust my arm.
چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن و لە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن، چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە و زەوی وەک جل دادەڕزێت و دانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن. بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت، ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت. 6
Lift up your eyes to the heavens, and look at the earth beneath; for the heavens will vanish away like smoke, and the earth will wear out like a garment. Its inhabitants will die in the same way, but my salvation will be forever, and my righteousness will not be abolished.
«ئەی ئەوانەی ڕاستودروستی دەزانن، گوێم لێ بگرن، ئەی ئەو گەلەی فێرکردنەکەم لەناو دڵیانە: مەترسن لەوەی خەڵکی گاڵتەتان پێ بکەن، لە جنێوەکانیان مەتۆقن، 7
“Listen to me, you who know righteousness, the people in whose heart is my law. Don’t fear the reproach of men, and don’t be dismayed at their insults.
چونکە وەک کراس مۆرانە دەیانخوات و وەک خوری کرم لێیان دەدات، بەڵام ڕاستودروستی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت و ڕزگاریشم بۆ نەوەی نەوەکان.» 8
For the moth will eat them up like a garment, and the worm will eat them like wool; but my righteousness will be forever, and my salvation to all generations.”
بەئاگا بە، بەئاگا بە! هێز لەبەر بکە، ئەی بازووی یەزدان، بەئاگا بە وەک لە ڕۆژگارە دێرینەکان، وەک لە سەردەمانی پێشوو! ئایا تۆ نەبوویت کە ڕەهەڤت لەتکرد، کە ئەو ئەژدیهایەت بە سەختی پێکا؟ 9
Awake, awake, put on strength, arm of the LORD! Awake, as in the days of old, the generations of ancient times. Isn’t it you who cut Rahab in pieces, who pierced the monster?
ئایا تۆ نەبوویت دەریات وشک کرد، ئاوی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی، ئەوەی قووڵایی دەریای کردە ڕێگا بۆ پەڕینەوەی ئەوانەی کڕاونەتەوە؟ 10
Isn’t it you who dried up the sea, the waters of the great deep; who made the depths of the sea a way for the redeemed to pass over?
جا ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە، بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن، شادییەکی هەتاهەتایی لەسەر سەریانە. خۆشی و شادی پێیان دەگەن و ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن. 11
Those ransomed by the LORD will return, and come with singing to Zion. Everlasting joy shall be on their heads. They will obtain gladness and joy. Sorrow and sighing shall flee away.
«منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم. تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت، یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟ 12
“I, even I, am he who comforts you. Who are you, that you are afraid of man who shall die, and of the son of man who will be made as grass?
تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت، کە ئاسمانی لێککردووەتەوە و زەوی دامەزراندووە، کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک زەندەقت چووە لە تووڕەیی ستەمکار، کە ئامادەی کردووە بۆ لەناوبردن؟ بەڵام کوا تووڕەیی ستەمکار؟ 13
Have you forgotten the LORD your Maker, who stretched out the heavens, and laid the foundations of the earth? Do you live in fear continually all day because of the fury of the oppressor, when he prepares to destroy? Where is the fury of the oppressor?
بەم نزیکانە گەلە دیلەکە ئازاد دەکرێن، لەناو زیندان نامرن، نانیان کەم نابێت، 14
The captive exile will speedily be freed. He will not die and go down into the pit. His bread won’t fail.
چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم، ئەوەی دەریا دەهەژێنێت و شەپۆلەکانی دەوروژێنێت، ناوم یەزدانی سوپاسالارە. 15
For I am the LORD your God, who stirs up the sea so that its waves roar. the LORD of Hosts is his name.
من وتەکانم خستووەتە دەمی تۆوە و بە سێبەری دەستم تۆم شاردووەتەوە، من کە ئاسمانم لە شوێنی خۆی دانا و زەویم دامەزراند، کە بە سییۆن دەڵێم:”تۆ گەلی منیت.“» 16
I have put my words in your mouth and have covered you in the shadow of my hand, that I may plant the heavens, and lay the foundations of the earth, and tell Zion, ‘You are my people.’”
بەئاگا بە! بەئاگا بە! ئۆرشەلیم هەستە! ئەوەی جامی تووڕەییت بە دەستی یەزدان خواردەوە، خڵتی جامی بەلاداهاتنت خواردەوە و چۆڕاندتەوە. 17
Awake, awake! Stand up, Jerusalem, you who have drunk from the LORD’s hand the cup of his wrath. You have drunken the bowl of the cup of staggering, and drained it.
کەس نییە ڕێنمایی بکات لە هەموو ئەو کوڕانەی بۆی لەدایک بوون، کەس نییە دەستی بگرێت لە هەموو ئەو کوڕانەی بەخێوی کردن. 18
There is no one to guide her among all the sons to whom she has given birth; and there is no one who takes her by the hand among all the sons whom she has brought up.
کارەساتەکان بە جووت بە پیرتەوە هاتوون، کاولبوون و وردوخاشبوون، قاتوقڕی و شمشێر. کێ دەتوانێت بۆت بلاوێنێتەوە؟ کێ دەتوانێت دڵنەواییت بکات؟ 19
These two things have happened to you— who will grieve with you?— desolation and destruction, and famine and the sword. How can I comfort you?
کوڕەکانت گرمۆڵە بوون و ڕاکشان لەسەر سووچی هەموو شەقامێک وەک ئاسک لەناو تۆڕدا. پڕن لە تووڕەیی یەزدان و لە سەرزەنشتی خودات. 20
Your sons have fainted. They lie at the head of all the streets, like an antelope in a net. They are full of the LORD’s wrath, the rebuke of your God.
لەبەر ئەوە ئێستا گوێ لەمە بگرە ئەی زەلیلەکە، ئەی سەرخۆش، بەبێ شەراب سەرخۆش بوویت. 21
Therefore now hear this, you afflicted, and drunken, but not with wine:
یەزدانی باڵادەستت ئەمە دەفەرموێت، خوداکەت کە پشتگیری گەلەکەی خۆی دەکات: «ئێستا ئەو جامە لە دەستت دەبەم کە وا دەکات بەلادابێیت، لەمەودوا لەو جامەی کە جامی تووڕەیی منە ناخۆیتەوە. 22
Your Lord GOD, your God who pleads the cause of his people, says, “Behold, I have taken out of your hand the cup of staggering, even the bowl of the cup of my wrath. You will not drink it any more.
دامە دەست ئەشکەنجەدەرانت، ئەوانەی بە گیانی تۆیان گوت:”بچەمێوە بۆ ئەوەی بپەڕینەوە.“جا پشتت وەک زەوی دانا، وەک شەقام بۆ ئەوانەی دەپەڕنەوە.» 23
I will put it into the hand of those who afflict you, who have said to your soul, ‘Bow down, that we may walk over you;’ and you have laid your back as the ground, like a street to those who walk over.”

< ئیشایا 51 >