< ئیشایا 50 >

یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «کوا تەڵاقنامەی دایکتان ئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟ یان خاوەن قەرزەکانم کێن، ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟ ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران، لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا. 1
Így szól az Úr: Hol van anyátok elválólevele, a melylyel őt elbocsátám? vagy hol van egy kölcsönadóim közül, a kinek titeket eladtalak? Ímé, a ti vétkeitekért adattatok el, és bűneitekért bocsáttatott el anyátok!
بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟ بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟ ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟ ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم، ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی، لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن، لە تینووان دەمرن. 2
Miért jöttem, holott nem volt ott senki? hívtam és nem felelt senki sem! vagy olyan rövid már a kezem, hogy meg nem válthat? vagy nincs bennem megszabadításra való erő? Ímé, én dorgálásommal kiszáraztom a tengert, a folyókat pusztává teszem, megbűzhödnek halaik, hogy nincsen víz, és szomjúságtól meghalnak.
تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان، گوش دەکەم بە پۆشاکی.» 3
Felöltöztetem az egeket sötétségbe, és gyászruhával födöm be azokat.
یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشی بۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم. هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە، گوێی من بەئاگا دەهێنێت بۆ سەرنجدان وەک قوتابی. 4
Az Úr Isten bölcs nyelvet adott én nékem, hogy tudjam erősítni a megfáradtat beszéddel, fölserkenti minden reggel, fölserkenti fülemet, hogy hallgassak, miként a tanítványok.
یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە، منیش یاخی نەبووم، بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە. 5
Az Úr Isten megnyitotta fülemet, és én nem voltam engedetlen, hátra nem fordultam.
پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن، ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە. ڕووی خۆمم دانەپۆشی لە گاڵتەپێکردن و تفلێکردن. 6
Hátamat odaadám a verőknek, és orczámat a szaggatóknak, képemet nem födöztem be a gyalázás és köpdösés előtt.
لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ڕیسوا نابم، لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد، دەزانم شەرمەزار نابم. 7
És az Úr Isten megsegít engemet, azért nem szégyenülök meg, ezért olyanná tettem képemet, mint a kova, és tudtam, hogy szégyent nem vallok.
ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە، کێ سکاڵا لە من دەکات؟ با پێکەوە ڕابوەستین، کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟ با لێم بێتە پێش! 8
Közel van, a ki engem megigazít, ki perel én velem? Álljunk együtt elő! Kicsoda peresem? közelegjen hozzám!
ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟ ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن، مۆرانە دەیانخوات. 9
Ímé, az Úr Isten megsegít engem, kicsoda kárhoztatna engem? Ímé, mindnyájan, mint a ruha megavulnak, moly emészti meg őket!
کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت و گوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات و ڕووناکی نابینێت، با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت و پاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی. 10
Ki féli közületek az Urat? és ki hallgat az ő szolgája szavára? ő, a ki sötétségben jár és nincs fényesség néki, bízzék az Úr nevében, és támaszkodjék Istenhez!
بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە، مەشخەڵ داگیرسێنن، بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان و بەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند. لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێت لەناو ئازاردا ڕادەکشێن. 11
Ímé, ti mind, a kik tüzet gyujtotok, felövezvén magatokat tüzes nyilakkal, vettessetek tüzeteknek lángjába és a tüzes nyilakba, a melyeket meggyújtottatok! Kezemből jő ez rátok; fájdalomban fogtok feküdni!

< ئیشایا 50 >