< ئیشایا 50 >
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «کوا تەڵاقنامەی دایکتان ئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟ یان خاوەن قەرزەکانم کێن، ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟ ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران، لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا. | 1 |
This is what the LORD says: “Where is your mother’s certificate of divorce with which I sent her away? Or to which of My creditors did I sell you? Look, you were sold for your iniquities, and for your transgressions your mother was sent away.
بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟ بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟ ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟ ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم، ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی، لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن، لە تینووان دەمرن. | 2 |
Why was no one there when I arrived? Why did no one answer when I called? Is My hand too short to redeem you? Or do I lack the strength to deliver you? Behold, My rebuke dries up the sea; I turn the rivers into a desert; the fish rot for lack of water and die of thirst.
تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان، گوش دەکەم بە پۆشاکی.» | 3 |
I clothe the heavens in black and make sackcloth their covering.”
یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشی بۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم. هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە، گوێی من بەئاگا دەهێنێت بۆ سەرنجدان وەک قوتابی. | 4 |
The Lord GOD has given Me the tongue of discipleship, to sustain the weary with a word. He awakens Me morning by morning; He awakens My ear to listen as a disciple.
یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە، منیش یاخی نەبووم، بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە. | 5 |
The Lord GOD has opened My ears, and I have not been rebellious, nor have I turned back.
پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن، ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە. ڕووی خۆمم دانەپۆشی لە گاڵتەپێکردن و تفلێکردن. | 6 |
I offered My back to those who struck Me, and My cheeks to those who tore out My beard. I did not hide My face from scorn and spittle.
لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ڕیسوا نابم، لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد، دەزانم شەرمەزار نابم. | 7 |
Because the Lord GOD helps Me, I have not been disgraced; therefore I have set My face like flint, and I know that I will not be put to shame.
ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە، کێ سکاڵا لە من دەکات؟ با پێکەوە ڕابوەستین، کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟ با لێم بێتە پێش! | 8 |
The One who vindicates Me is near. Who will dare to contend with Me? Let us confront each other! Who has a case against Me? Let him approach Me!
ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟ ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن، مۆرانە دەیانخوات. | 9 |
Surely the Lord GOD helps Me. Who is there to condemn Me? See, they will all wear out like a garment; the moths will devour them.
کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت و گوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات و ڕووناکی نابینێت، با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت و پاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی. | 10 |
Who among you fears the LORD and obeys the voice of His Servant? Who among you walks in darkness and has no light? Let him trust in the name of the LORD; let him lean on his God.
بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە، مەشخەڵ داگیرسێنن، بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان و بەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند. لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێت لەناو ئازاردا ڕادەکشێن. | 11 |
Behold, all you who kindle a fire, who array yourselves with firebrands, walk in the light of your fire and of the firebrands you have lit! This is what you will receive from My hand: You will lie down in a place of torment.