< ئیشایا 5 >
با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم، گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی: خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوو لەسەر گردێکی بەپیت. | 1 |
Sevgilimin bağı için yaktığı ezgiyi sevgilim için okuyayım: Toprağı verimli bir tepede Sevgilimin bir bağı vardı.
بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد، شامێویشی لێ چاند. قوللەیەکی چاودێری لەناوەڕاست بنیاد نا، هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی. بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت، بەڵام ترێی خراپی گرت. | 2 |
Toprağı belleyip taşları ayıkladı, Seçme asmalar dikip orta yere bir gözcü kulesi yaptı. Üzüm sıkmak için bir çukur kazdı Ve bağının üzüm vermesini bekledi. Ama bağ yabanıl üzüm verdi.
«ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا، تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن. | 3 |
Sevgilim diyor ki, “Ey Yeruşalim'de yaşayanlar ve Yahuda halkı, lütfen benimle bağım arasında hakem olun!
چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کە من نەمکردبێت؟ کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت، بۆچی ترێی خراپی گرت؟ | 4 |
Bağım için yapmadığım ne kaldı? Ben üzüm vermesini beklerken niçin yabanıl üzüm verdi?
ئێستا پێتان دەڵێم چی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم: پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە و وێران دەبێت، دیوارەکەی دەڕووخێنم، دەبێتە پێپەست. | 5 |
Şimdi bağıma ne yapacağımı size söyleyeyim: Çitini söküp atacağım, varsın yiyip bitirsinler; duvarını yıkacağım, varsın çiğnesinler.
دەیکەمە کەلاوە، نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە، دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات. فەرمان بە هەورەکان دەکەم باران بەسەریدا نەبارێنن.» | 6 |
Viraneye çevireceğim onu; budanmayacak, çapalanmayacak; dikenli çalılar bitecek her yanında. Üzerine yağmur yağdırmasınlar diye bulutlara buyruk vereceğim.”
ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالار بنەماڵەی ئیسرائیلە و پیاوانی یەهوداش نەمامی شادی ئەون. بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛ بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە. | 7 |
Her Şeye Egemen RAB'bin bağı İsrail halkı, Hoşlandığı fidan da Yahuda halkıdır. RAB adalet bekledi, Zorbalık gördü; Doğruluk bekledi, Feryatlar duydu.
قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن و کێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوە هەتا هیچ جێیەک نەما و بە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون. | 8 |
Evlerine ev, tarlalarına tarla katanların vay haline! Oturacak yer kalmadı, Ülkede bir tek siz oturuyorsunuz.
بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی: «بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە، خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی. | 9 |
Her Şeye Egemen RAB'bin şöyle ant içtiğini duydum: “Büyük ve gösterişli çok sayıda ev ıssız kalacak, İçinde oturan olmayacak.
جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت شەراب بەرهەم دەهێنێت و حۆمەرێک تۆویش ئێفەیەک بەرهەم دەهێنێت.» | 10 |
Çünkü on dönümlük bağ ancak bir bat şarap, Bir homer tohum ancak bir efa tahıl üretecek.”
قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستن بەدوای شەراب دەکەون، لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەون مەی گڕی تێبەرداون. | 11 |
Sabah erkenden kalkıp içki peşinden koşanların, gece geç vakte kadar şarap içip kızışanların vay haline!
قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ و شەراب بووە بە خەو و خۆراکیان، بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە، دەستکردەکانی نابینن. | 12 |
Onların şölenlerinde lir, çenk, tef ve kaval çalınır, şarap içilir. Ama RAB'bin yaptıklarına dikkat etmez, ellerinin yapıtına aldırmazlar.
لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن، سەنگینەکانی لە برسان دەمرن، سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن. | 13 |
Halkım bilgisizliği yüzünden sürgün edilecek; saygın kişileri kıtlıktan ölecek, kalabalıklar susuzluktan kırılacak.
لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد و بێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە، تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان، لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی. (Sheol ) | 14 |
Bu yüzden doymak bilmeyen ölüler diyarı ağzını ardına kadar açtı; Yeruşalim'in soyluları, sıradan insanları ve gürültülü bir şekilde eğlenenleri oraya inecek. (Sheol )
مرۆڤ دەچەمێتەوە و پیاو نزم دەبێت، چاوی بەفیزان نزم دەبێت، | 15 |
Hepsi alçaltılacak; dize getirilecek, küstah bakışları alçaltılacak.
بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت، خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە. | 16 |
Ama Her Şeye Egemen RAB adaletinden ötürü yüceltilecek. Kutsal Tanrı doğruluğuyla kutsal olduğunu gösterecek.
مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان، بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن. | 17 |
Kuzular kendi otlaklarındaymış gibi otlayacak, zenginlerin ıssız kalan konutlarını yabancılar ele geçirecek.
قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن، گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە، | 18 |
Suçu yalanla örülmüş iplerle, günahı araba urganıyla çekenlerin vay haline!
ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات، با خێرا بێت لە کارەکەی بۆ ئەوەی ببینین. با نزیک بێتەوە و بێتە دی، هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.» | 19 |
Diyorlar ki, “Tanrı elini çabuk tutup işini hızlandırsın da görelim. İsrail'in Kutsalı tasarladığını yapsın da görelim.”
قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک و بە چاکیش دەڵێن خراپ، ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی و ڕووناکیش دەکەن بە تاریکی، ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین و شیرین دەکەن بە تاڵ. | 20 |
Kötüye iyi, iyiye kötü diyenlerin, karanlığı ışık, ışığı karanlık yerine koyanların, acıya tatlı, tatlıya acı diyenlerin vay haline!
قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان، لەلای خۆیان تێگەیشتوون. | 21 |
Kendilerini bilge görenlerin, akıllı sananların vay haline!
قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن، پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی، | 22 |
Şarap içmekte sınır tanımayanların, içkileri karıştırıp içmekten çekinmeyenlerin, rüşvet uğruna kötüyü haklı çıkaranların, haklıların hakkını elinden alanların vay haline!
بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن، ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن. | 23 |
لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت، وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت، ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت، خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە، چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە، سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد. | 24 |
Alev alev yanan ateş, samanı nasıl yiyip bitirirse, kuru ot alevin içinde nasıl birden tutuşup yok olursa, onlar da kökten çürüyüp gidecek, çiçekleri toz gibi havaya savrulacak. Çünkü Her Şeye Egemen RAB'bin yasasını reddettiler, İsrail'in Kutsalı'nın sözlerini küçümsediler.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا، دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا. چیاکان هەژان و جەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە. | 25 |
Bu yüzden RAB'bin halkına karşı öfkesi alevlendi, elini kaldırıp onları vurdu. Dağlar titriyor, cesetler çöp gibi sokaklara serildi. Bütün bunlara karşın RAB'bin öfkesi dinmedi, eli hâlâ kalkmış durumda.
ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە، فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین. ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن! | 26 |
RAB uzaktaki ulusları bir sancak işaretiyle, dünyanın en uzağındakileri ıslık sesiyle çağıracak; hızla, hemen gelecekler.
نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت، نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت، نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە و نە ئاوزەنگی پێڵاوەکانی دەپچڕێت. | 27 |
Aralarında yorulan, sendeleyen olmayacak; uyuklamayacak, uyumayacaklar. Gevşek kemer, kopuk çarık bağı olmayacak.
ئەوانەی تیرەکانیان تیژ و کەوانەکانیان توند کراوە، سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن، چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە. | 28 |
Okları sivri, yayları kuruludur. Atlarının toynakları çakmaktaşı, arabalarının tekerlekleri kasırga gibidir.
نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە و وەک بەچکە شێر دەنەڕێنن، دەمڕێنن و نێچیر دەگرن، دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات. | 29 |
Askerleri dişi aslan gibi, genç aslanlar gibi kükrüyor, homurdanarak avlarını kapıp götürüyorlar. Kimse avlarını pençelerinden kurtaramıyor.
لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن، وەک هاژەی دەریا. دەڕواننە خاکەکە و دەبینن وا تاریکییەکی تەنگە، ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە. | 30 |
O gün İsrail'e karşı denizin gürleyişi gibi gürleyecekler. Karaya bakan biri karanlık ve sıkıntı görecek. Işık karanlık bulutlarla kaplanacak.