< ئیشایا 48 >
«گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل، ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون، ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن، ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن، بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی، | 1 |
Hear these [words], ye house of Jacob, who are called by the name of Israel, and have come forth out of Juda, who swear by the name of the Lord God of Israel, making mention [of it, but] not with truth, nor with righteousness;
بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز و خۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیل کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە: | 2 |
maintaining also the name of the holy city, and staying themselves on the God of Israel: the Lord of hosts is his name. The former things I have already declared;
سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە، لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن، لەپڕ کردم و ڕوویان دا. | 3 |
and they that have proceeded out of my mouth, and it became well known; I wrought suddenly, and [the events] came to pass.
دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن و ملتان دەماری ئاسنینە و ناوچەوانتان بڕۆنزە. | 4 |
I know that thou art stubborn, and thy neck is an iron sinew, and thy forehead brazen.
لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن، وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت، نەوەک بڵێن:”بتەکەم کردی، خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“ | 5 |
And I told thee of old what [should be] before it came upon thee; I made it known to thee, lest thou shouldest say, [My] idols have done [it] for me; and shouldest say, [My] graven and molten images have commanded me.
ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی. ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟ «وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت، ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن. | 6 |
Ye have heard all this, but ye have not known: yet I have made known to thee the new things from henceforth, which are coming to pass, and thou saidst not,
ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون، بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبوون نەوەک بڵێن،”ئەوەتا دەمانزانی.“ | 7 |
Now they come to pass, and not formerly: and thou heardest not of them in former days: say not thou, Yea, I know them.
هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان، لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە. باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن، لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا:”یاخی.“ | 8 |
Thou hast neither known, nor understood, neither from the beginning have I opened thine ears: for I knew that thou wouldest surely deal treacherously, and wouldest be called a transgressor even from the womb.
لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم، لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم، نەوەک بتانبڕمەوە. | 9 |
For mine own sake will I shew thee my wrath, and will bring before thee my glorious acts, that I may not utterly destroy thee.
ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو، لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە. | 10 |
Behold, I have sold thee, [but] not for silver; but I have rescued thee from the furnace of affliction.
لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم، چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟ شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم. | 11 |
For mine own sake I will do [this] for thee, because my name is profaned; and I will not give my glory to another.
«ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن، ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن. ئەوە منم، من سەرەتا و من کۆتاییم. | 12 |
Hear me, O Jacob, and Israel whom I call; I am the first, and I endure for ever.
دەستی من زەوی دامەزراند، دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە. کاتێک من بانگیان دەکەم، پێکەوە دەوەستن. | 13 |
My hand also has founded the earth, and my right hand has fixed the sky: I will call them, and they shall stand together.
«هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن! کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟ هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان، هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات، بازووشی لە دژی کلدانییەکان دەبێت. | 14 |
And all shall be gathered, and shall hear: who has told them these things? Out of love to thee I have fulfilled thy desire on Babylon, to abolish the seed of the Chaldeans.
من، من قسەم کرد و بانگم کرد، هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت. | 15 |
I have spoken, I have called, I have brought him, and made his way prosperous.
«وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن: «لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد، کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.» ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی نارد لەگەڵ ڕۆحی خۆی. | 16 |
Draw nigh to me, and hear ye these words; I have not spoken in secret from the beginning: when it took place, there was I, and now the Lord, [even] the Lord, and his Spirit, hath sent me.
یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: «من یەزدانی پەروەردگارتانم، فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن، بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر. | 17 |
Thus saith the Lord that delivered thee, the Holy One of Israel; I am thy God, I have shewn thee how thou shouldest find the way wherein thou shouldest walk.
خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت، جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو، ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا. | 18 |
And if thou hadst hearkened to my commandments, [then] would thy peace have been like a river, and thy righteousness as a wave of the sea.
نەوەکانتان وەک لم دەبوو، وەچەتان وەک دەنکی لم، ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە و نە لەناودەچوو.» | 19 |
Thy seed also would have been as the sand, and the offspring of thy belly as the dust of the ground: neither now shalt thou by any means be utterly destroyed, neither shall thy name perish before me.
لە بابل بچنە دەرەوە، لە بابلییەکان هەڵبێن! بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن، جاڕی ئەمە بدەن. سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە، بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.» | 20 |
Go forth of Babylon, thou that fleest from the Chaldeans: utter aloud a voice of joy, and let this be made known, proclaim it to the end of the earth; say ye, The Lord hath delivered his servant Jacob.
تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی، لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن، تاشەبەردی شەق کرد و ئاو تەقییەوە. | 21 |
And if they shall thirst, he shall lead them through the desert; he shall bring forth water to them out of the rock: the rock shall be cloven, and the water shall flow forth, and my people shall drink.
یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.» | 22 |
There is no joy, saith the Lord, to the ungodly.