< ئیشایا 47 >

«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە، ئەی بابلی کچە پاکیزە. بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە، کچی بابلییەکان، چونکە چیتر پێت ناگوترێت ناسک و نازدار. 1
“Go down and sit in the dust, O Virgin Daughter of Babylon. Sit on the ground without a throne, O Daughter of Chaldea! For you will no longer be called tender or delicate.
دەستاڕ ببە و باراش بهاڕە، عەبات فڕێبدە، دامێن هەڵبکە و قاچ بەدەرخە، لە ڕووبارەکان بپەڕەوە. 2
Take millstones and grind flour; remove your veil; strip off your skirt, bare your thigh, and wade through the streams.
ڕووتیت دەردەکەوێت، هەروەها ڕیسواییت دەبینرێت. تۆڵەی خۆم دەکەمەوە و لە کەس نابوورم.» 3
Your nakedness will be uncovered and your shame will be exposed. I will take vengeance; I will spare no one.”
ئەوەی دەمانکڕێتەوە ناوی یەزدانی سوپاسالارە، پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. 4
Our Redeemer—the LORD of Hosts is His name— is the Holy One of Israel.
«بێدەنگ دابنیشە و وەرە ناو تاریکییەوە، شاری شاهانەی بابلییەکان، چونکە چیتر پێت ناگوترێت شاژنی شانشینەکان. 5
“Sit in silence and go into darkness, O Daughter of Chaldea. For you will no longer be called the queen of kingdoms.
تووڕە بووم لە گەلی خۆم و میراتی خۆمم گڵاوکرد. ئەوانم دا بە دەست تۆوە، تۆش لەگەڵیاندا بە بەزەیی نەبوویت. تەنانەت لەسەر پیرەکانیش نیری خۆتت زۆر قورس کرد. 6
I was angry with My people; I profaned My heritage, and I placed them under your control. You showed them no mercy; even on the elderly you laid a most heavy yoke.
گوتت:”بۆ هەتاهەتایە دەبمە شاژن!“بەڵام لەم ڕووداوانە وردنەبوویتەوە، بیرت لە کۆتاییەکەی نەکردەوە. 7
You said, ‘I will be queen forever.’ You did not take these things to heart or consider their outcome.
«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی، ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی، ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”هەر خۆم و بەس! نە بێوەژن دەبم و نە سک سووتاوی دەزانم.“ 8
So now hear this, O lover of luxury who sits securely, who says to herself, ‘I am, and there is none besides me. I will never be a widow or know the loss of children.’
لەپڕ لە یەک ڕۆژدا ئەم دووانەت بەسەردێت، سک سووتان و بێوەژنیێتی. بە تەواوی بەسەرت دێت، سەرەڕای زۆری جادووگەری و سەرەڕای لە ڕادەبەدەر نوشتەکردنت. 9
These two things will overtake you in a moment, in a single day: loss of children, and widowhood. They will come upon you in full measure, in spite of your many sorceries and the potency of your spells.
پشتت بە خراپەکارییەکانت بەست و گوتت:”کەس نامبینێت.“داناییەکەت و زانینەکەت تۆیان لەڕێ لادا، لە دڵی خۆتدا گوتت:”هەر خۆم و بەس.“ 10
You were secure in your wickedness; you said, ‘No one sees me.’ Your wisdom and knowledge led you astray; you told yourself, ‘I am, and there is none besides me.’
خراپەیەکت بەسەردێت، سەرهەڵدانەکەی نازانیت، بەڵایەکت بەسەردێت. ناتوانیت ڕەتی بکەیتەوە، لەپڕ کاولبوونێکت بەسەردێت پێی نازانیت. 11
But disaster will come upon you; you will not know how to charm it away. A calamity will befall you that you will be unable to ward off. Devastation will happen to you suddenly and unexpectedly.
«جا بەردەوام بە، بە نوشتەکانت و بە زۆری جادووگەریت، ئەوەی لە مێردمنداڵیتەوە تێیدا ماندوو بوویت، بەڵکو سوودی هەبێ بۆت، بۆ ئەوەی بیانترسێنیت! 12
So take your stand with your spells and with your many sorceries, with which you have wearied yourself from your youth. Perhaps you will succeed; perhaps you will inspire terror!
هێزت لەبەر بڕا لە زۆری ڕاوێژەکانت! با ئەستێرەناسەکانت بێنە پێشەوە، ئەوانەی ئاسمان دابەش دەکەن و چاو لە ئەستێرەکان دەبڕن و مانگ لەدوای مانگ پێشبینی دەکەن، با ئەوانە ڕزگارت بکەن لەوەی بەسەرت دێت. 13
You are wearied by your many counselors; let them come forward now and save you— your astrologers who observe the stars, who monthly predict your fate.
ئەوەتا وەک پووشیان لێدێت، ئاگر دەیانسووتێنێت. لە دەست بڵێسە فریای گیانی خۆیان ناکەون. ئەو پشکۆ خەڵووزە بۆ خۆگەرمکردنەوە نییە، ئەو ئاگرەش بۆ دانیشتن لەبەردەمی نییە. 14
Surely they are like stubble; the fire will burn them up. They cannot deliver themselves from the power of the flame. There will be no coals to warm them or fire to sit beside.
ئەو جادووگەرانەی لە مێردمنداڵیتەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکردن و پێیانەوە ماندوو بوویت، بەو دەردە دەچن. هەرکەسە و ملی ڕێی خۆی دەگرێت، کەس نییە ڕزگارت بکات. 15
This is what they are to you— those with whom you have labored and traded from youth— each one strays in his own direction; not one of them can save you.

< ئیشایا 47 >