< ئیشایا 46 >
بێل چۆکی دادا و نەبۆ چەمایەوە، بتەکانیان بارن بۆ ڕەشەوڵاخ. ئەوەی باری دەکەن باری هەڵگیراون، بارن بەسەر ئاژەڵە ماندووەکانەوە. | 1 |
Bel boweth down, Nebo stoopeth; their idols are upon the beasts, and upon the cattle: the things that ye carried about are made a load, a burden to the weary [beast].
هەموو چەمانەوە، پێکەوە چۆکیان دادا، نەیانتوانی بارەکە دەرباز بکەن و ئەوان خۆشیان ڕاپێچ کران. | 2 |
They stoop, they bow down together; they could not deliver the burden, but themselves are gone into captivity.
«ئەی بنەماڵەی یاقوب، گوێم لێ بگرن، ئەی هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەی ئەوانەی هەڵمگرتوون لەو کاتەوەی لەناو ڕەحم بوونە، لەو ڕۆژەوەی کە لەدایک بوونە گرنگیم پێداون. | 3 |
Hearken unto me, O house of Jacob, and all the remnant of the house of Israel, which have been borne [by me] from the belly, which have been carried from the womb:
هەتا پیریش بن هەر من ئەوم، هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم. من دروستم کردوون و ئێوە باری منن، هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم. | 4 |
and even to old age I am he, and even to hoar hairs will I carry [you]: I have made, and I will bear; yea, I will carry, and will deliver.
«بە کێ هاوشێوەم دەکەن و یەکسانم دەکەن و هاووێنەم دەکەن بۆ ئەوەی لە یەک بچین؟ | 5 |
To whom will ye liken me, and make me equal, and compare me, that we may be like?
ئەوانە زێڕ لە کیسەوە بەتاڵ دەکەن و زیویش بە تەرازوو دەکێشن، زێڕنگەرێک بەکرێ دەگرن و دەیکاتە خوداوەندێک، ڕوو لە زەوی دەکەن بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبەن. | 6 |
Such as lavish gold out of the bag, and weigh silver in the balance, they hire a goldsmith, and he maketh it a god; they fall down, yea, they worship.
دەیخەنە سەر شان، هەڵیدەگرن، لە جێی خۆی دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕاوەستێت، لە جێی خۆی ناجوڵێتەوە. هاواری بۆ دەکات و وەڵام ناداتەوە، لە تەنگانەکەی ڕزگاری ناکات. | 7 |
They bear him upon the shoulder, they carry him, and set him in his place, and he standeth; from his place shall he not remove: yea, one shall cry unto him, yet can he not answer, nor save him out of his trouble.
«ئەمەتان لەبیر بێت و وردبنەوە! ئەی یاخیبووان، بیخەنە مێشکتانەوە. | 8 |
Remember this, and shew yourselves men: bring it again to mind, O ye transgressors.
سەرەتاکانتان لەبیر بێت کە لە کۆنەوەیە، بە ڕاستی من خودام و یەکێکی دیکە نییە، خودام و هیچی دیکە نییە وەک من. | 9 |
Remember the former things of old: for I am God, and there is none else; [I am] God, and there is none like me;
لە سەرەتاوە کۆتاییم ڕاگەیاندووە، لە کۆنەوەش ئەوەی هێشتا نەکراوە. فەرمووم:”ڕاوێژی من سەر دەگرێت، هەموو ئەوەی پێم خۆشە دەیکەم.“ | 10 |
declaring the end from the beginning, and from ancient times things that are not [yet] done; saying, My counsel shall stand, and I will do all my pleasure:
داڵ لە ڕۆژهەڵاتەوە بانگ دەکەم، لە خاکێکی دووریشەوە ئەوەی ئامانجی من بەجێدەگەیەنێت. فەرمووم و ئەنجامی دەدەم، دامڕشتووە و دەیکەم. | 11 |
calling a ravenous bird from the east, the man of my counsel from a far country; yea, I have spoken, I will also bring it to pass; I have purposed, I will also do it.
ئەی کەللەڕەقەکان، گوێم لێ بگرن، ئەی دوورەکان لە ڕاستودروستی. | 12 |
Hearken unto me, ye stouthearted, that are far from righteousness:
ڕاستودروستی خۆمم نزیک خستووەتەوە، دوور ناکەوێتەوە و ڕزگاربوونم دوا ناکەوێت. ڕزگاری بە سییۆن دەبەخشم، بە ئیسرائیلی شکۆمەندیم. | 13 |
I bring near my righteousness, it shall not be far off, and my salvation shall not tarry; and I will place salvation in Zion for Israel my glory,