< ئیشایا 42 >
«ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم، هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات. | 1 |
Sjå min tenar som eg styd, min utvalde som eg elskar! Honom gjev eg anden min, rett han førar ut til folki.
هاوار ناکات و بانگ ناکات و دەنگی لە شەقامەکان نابیسترێت. | 2 |
Ikkje mun han ropa, skrika, ei på gata bruka mælet.
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە. بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات. | 3 |
Brostne røyrstrå ei han bryt, sløkkjer ei den veik som gløder, trufast ber han retten ut.
نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێت تاکو ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات. دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.» | 4 |
Ei han veiknar, ei han brotnar fyrr han rett på jord fær setja, øyer ventar på hans lov.
خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی، ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت، هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی، ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: | 5 |
Soleis talar Herren Gud, som hev himmeln skapt og utspent, jordi lagt med vokstrar på, gjeve folk på henne ande, andedrag åt deim der ferdast:
«من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت، جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم، دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان. | 6 |
Eg, Herren, hev deg i rettferd kalla, eg tok deg i handi, eg varar deg og gjer deg til folkepakt og til ljos for heidningar,
بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت، لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی. | 7 |
til å opna blinde augo, føra fangar ut or fengsel deim som sit i myrker, or fangehus.
«من یەزدانم، ئەمەیە ناوم و شکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە و ستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان. | 8 |
Eg er Herren, det er mitt namn, ingen annan fær mi æra, ikkje bilæti min pris.
ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی، ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم، پێش ئەوەی سەر دەربێنێت من پێتانی دەڵێم.» | 9 |
Sjå, dei fyrste ting er komne, og eg meldar nye ting; endå fyrr dei upp hev runne, eg forkynner dykker deim.
ئەی ئەوانەی دادەبەزنە ناو دەریا و هەموو ئەوانەی تێیدان، دوورگەکان و دانیشتووانەکانیان، گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن، ستایشیشی لەوپەڕی زەوییەوە. | 10 |
Syng ny song for Herren, lova han til heimsens endar! Sjøfolk og du havsens myrja, øyland og dei folk der bur!
با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە، گوندەکانی نشینگەی قێدار. با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن، لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن. | 11 |
Heidi syng med sine byar, hytteby der Kedar bur. Dei som bur på berget, jublar, ropar ned frå høgste nut.
با شکۆمەندی بە یەزدان بدەن، لە دوورگەکان ستایشی ڕابگەیەنن. | 12 |
Dei skal gjeva Herren æra og hans pris til øyland bera.
یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە، وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت، هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت، بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت. | 13 |
Ut gjeng Herren som ei kjempa, eggjar harmen som ein stridsmann, herrop lyfter han og skrik, ter si magt mot sine motmenn.
«زۆر دەمێکە کپ بووم، بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت. بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم، هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە. | 14 |
Stilt eg heve tagt so lenge, mållaus hev eg halde meg. No eg styn som viv i barnsnaud, etter anden syp og pæsar.
چیا و گردەکان تێکدەدەم، هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم. ڕووبار دەکەمە دوورگە و گۆلاوەکان وشک دەکەم. | 15 |
Berg og haug eg legg i øyde, svider av alt grønt på deim, elvar gjer eg um til øyer, sjøar let eg turkast upp.
نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن، بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن، تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی، ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ. ئەم شتانە دەکەم و بەجێیان ناهێڵم. | 16 |
Blinde ukjend veg eg fører, so dei fer ukjende stigar, myrkt gjer eg til ljost for deim, bakkeland til flate sletta. Dette er det eg vil gjera og slett ikkje lata vera.
بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن، ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن،”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن. | 17 |
Vika lyt storleg skjemmast dei som lit på bilæt-gud, og til støypte bilæt segjer: «De er våre gudar.»
«ئەی کەڕەکان گوێ بگرن! ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن! | 18 |
Dauve, høyr! Blinde, upp med augo! Sjå!
کێ کوێرە تەنها بەندەکەم نەبێت، یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟ کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە و کوێرە وەک بەندەی یەزدان؟ | 19 |
Kven er blind, um ei min tenar, dauv som sendebodet mitt? Kven er blind som venen min? Kven er blind som Herrens tenar?
زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە، گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.» | 20 |
Mangt du såg, men gøymer ikkje, han fekk øyra upp, men høyrer ei.
یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی، فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت. | 21 |
For si rettferd skuld vil Herren gjera lovi stor og herleg.
بەڵام ئەو گەلێکی تاڵانکراو و ڕووتکراوەیە هەموو کەوتوونەتە چاڵەوە، لە بەندیخانەکان خۆیان شاردووەتەوە، بوون بە تاڵانی و کەس فریایان نەکەوت، ڕووتکرانەوە و کەس نەبوو بڵێت، «دەست بگێڕەوە!» | 22 |
Men det er eit plundra folk, herja folk, alle bundne sit i hol og i fangehusi løynde. Herfang er dei, og hev ingen frelsar, ran, og ingen segjer: «Gjev det att!»
کێ لە ئێوە گوێ لەمە دەگرێت گوێ شل دەکات و هەتا کۆتایی دەبیستێت؟ | 23 |
Kven av dykk gjev gaum på dette, lyder på og høyrer sidan?
کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە و ئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟ ئایا یەزدان نییە کە گوناهمان دەرهەقی کرد و نەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر و گوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟ | 24 |
Kven gav Jakob burt til ran og til ransmenn Israel utan Herren som me synda mot, som hans vegar dei ei fara vilde og ei høyra på hans lov?
ئیتر گڕی تووڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتن، بە جەنگێکی سەخت، لە هەموو لایەکەوە گڕی تێبەردان، بەڵام پێیان نەزانی، سووتاندنی، بەڵام نەچووە مێشکیانەوە. | 25 |
So rende han yver deim sin heite harm og ein veldug krig. Det ikring deim loga, men dei skyna inkje, brende deim, men dei la ikkje det på hjarta.