< ئیشایا 42 >

«ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم، هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات. 1
Behold, My servant, I take hold on Him, My Chosen One—My soul has accepted, I have put My Spirit on Him, He brings forth judgment to nations.
هاوار ناکات و بانگ ناکات و دەنگی لە شەقامەکان نابیسترێت. 2
He does not cry, nor lift up, Nor cause His voice to be heard in the street.
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە. بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات. 3
A bruised reed He does not break, And faded flax He does not quench, He brings forth judgment to truth.
نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێت تاکو ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات. دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.» 4
He does not become weak nor bruised, Until He sets judgment in the earth, And islands wait with hope for His law.
خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی، ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت، هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی، ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: 5
Thus said God, YHWH, Creating the heavens, and stretching them out, Spreading out the earth and its productions, Giving breath to the people on it, And spirit to those walking in it.
«من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت، جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم، دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان. 6
I, YHWH, called you in righteousness, And I lay hold on your hand, and keep you, And I give you for a covenant of a people, And a light of nations.
بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت، لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی. 7
To open the eyes of the blind, To bring forth the bound one from prison, Those sitting in darkness from the house of restraint.
«من یەزدانم، ئەمەیە ناوم و شکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە و ستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان. 8
I [am] YHWH, this [is] My Name, And I do not give My glory to another, Nor My praise to carved images.
ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی، ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم، پێش ئەوەی سەر دەربێنێت من پێتانی دەڵێم.» 9
The former things, behold, have come, And I am declaring new things, Before they spring up I cause you to hear.
ئەی ئەوانەی دادەبەزنە ناو دەریا و هەموو ئەوانەی تێیدان، دوورگەکان و دانیشتووانەکانیان، گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن، ستایشیشی لەوپەڕی زەوییەوە. 10
Sing a new song to YHWH, His praise from the end of the earth, You who are going down to the sea, and its fullness, Islands, and their inhabitants.
با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە، گوندەکانی نشینگەی قێدار. با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن، لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن. 11
The wilderness and its cities lift up [their voice], Kedar inhabits the villages, The inhabitants of Sela sing, They cry from the top of mountains.
با شکۆمەندی بە یەزدان بدەن، لە دوورگەکان ستایشی ڕابگەیەنن. 12
They ascribe to YHWH glory, And they declare His praise in the islands.
یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە، وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت، هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت، بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت. 13
YHWH goes forth as a mighty one. He stirs up zeal as a man of war, He cries, indeed, He shrieks, He shows Himself mighty against His enemies.
«زۆر دەمێکە کپ بووم، بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت. بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم، هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە. 14
I have kept silent from of old, I keep silent, I refrain Myself, I cry out as a travailing woman, I desolate and swallow up together.
چیا و گردەکان تێکدەدەم، هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم. ڕووبار دەکەمە دوورگە و گۆلاوەکان وشک دەکەم. 15
I make desolate mountains and hills, And I dry up all their herbs, And I have made rivers become islands, And I dry up ponds.
نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن، بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن، تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی، ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ. ئەم شتانە دەکەم و بەجێیان ناهێڵم. 16
And I have caused the blind to go, In a way they have not known, I cause them to tread in paths they have not known, I make a dark place become light before them, And unleveled places become a plain, These [are] the things I have done to them, And I have not forsaken them.
بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن، ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن،”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن. 17
Removed backward—utterly ashamed, Are those trusting in a carved image, Those saying to a molten image, “You [are] our gods.”
«ئەی کەڕەکان گوێ بگرن! ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن! 18
You deaf, hear; and you blind, look to see.
کێ کوێرە تەنها بەندەکەم نەبێت، یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟ کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە و کوێرە وەک بەندەی یەزدان؟ 19
Who [is] blind but My servant? And deaf as My messenger I send? Who [is] blind as he who is at peace, Indeed, blind, as the servant of YHWH?
زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە، گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.» 20
Seeing many things, and you do not observe, Opening ears, and he does not hear.
یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی، فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت. 21
YHWH has delight for the sake of His righteousness, He magnifies law, and makes honorable.
بەڵام ئەو گەلێکی تاڵانکراو و ڕووتکراوەیە هەموو کەوتوونەتە چاڵەوە، لە بەندیخانەکان خۆیان شاردووەتەوە، بوون بە تاڵانی و کەس فریایان نەکەوت، ڕووتکرانەوە و کەس نەبوو بڵێت، «دەست بگێڕەوە!» 22
And this [is] a people seized and spoiled, Snared in holes—all of them, And they were hidden in houses of restraint, They have been for a prey, And there is no deliverer, A spoil, and none is saying, “Restore.”
کێ لە ئێوە گوێ لەمە دەگرێت گوێ شل دەکات و هەتا کۆتایی دەبیستێت؟ 23
Who among you gives ear [to] this? Attends, and hears afterward?
کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە و ئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟ ئایا یەزدان نییە کە گوناهمان دەرهەقی کرد و نەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر و گوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟ 24
Who has given Jacob for a spoil, And Israel to the spoilers? Is it not YHWH—He against whom we sinned? Indeed, they have not been willing to walk in His ways, Nor have they listened to His law.
ئیتر گڕی تووڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتن، بە جەنگێکی سەخت، لە هەموو لایەکەوە گڕی تێبەردان، بەڵام پێیان نەزانی، سووتاندنی، بەڵام نەچووە مێشکیانەوە. 25
And He pours fury on him, His anger, and the strength of battle, And it sets him on fire all around, And he has not known, And it burns against him, and he does not lay it to heart!

< ئیشایا 42 >