لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە. | 1 |
בעת ההיא שלח מרדך בלאדן בן בלאדן מלך בבל ספרים ומנחה--אל חזקיהו וישמע כי חלה ויחזק |
جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات. | 2 |
וישמח עליהם חזקיהו ויראם את בית נכתה את הכסף ואת הזהב ואת הבשמים ואת השמן הטוב ואת כל בית כליו ואת כל אשר נמצא באצרתיו לא היה דבר אשר לא הראם חזקיהו בביתו--ובכל ממשלתו |
ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.» | 3 |
ויבא ישעיהו הנביא אל המלך חזקיהו ויאמר אליו מה אמרו האנשים האלה ומאין יבאו אליך ויאמר חזקיהו מארץ רחוקה באו אלי מבבל |
ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.» | 4 |
ויאמר מה ראו בביתך ויאמר חזקיהו את כל אשר בביתי ראו--לא היה דבר אשר לא הראיתים באוצרתי |
ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە، | 5 |
ויאמר ישעיהו אל חזקיהו שמע דבר יהוה צבאות |
یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت. | 6 |
הנה ימים באים ונשא כל אשר בביתך ואשר אצרו אבתיך עד היום הזה בבל לא יותר דבר אמר יהוה |
لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.» | 7 |
ומבניך אשר יצאו ממך אשר תוליד--יקחו והיו סריסים בהיכל מלך בבל |
حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «واتە ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.» | 8 |
ויאמר חזקיהו אל ישעיהו טוב דבר יהוה אשר דברת ויאמר כי יהיה שלום ואמת בימי |