< ئیشایا 39 >

لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە. 1
At that time, Merodach-baladan the son of Baladan, king of Babylon, sent letters and a present to Hezekiah, for he heard that he had been sick, and had recovered.
جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات. 2
Hezekiah was pleased with them, and showed them the house of his precious things, the silver, the gold, the spices, and the precious oil, and all the house of his armor, and all that was found in his treasures. There was nothing in his house, nor in all his dominion, that Hezekiah didn’t show them.
ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.» 3
Then Isaiah the prophet came to King Hezekiah, and asked him, “What did these men say? From where did they come to you?” Hezekiah said, “They have come from a country far from me, even from Babylon.”
ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.» 4
Then he asked, “What have they seen in your house?” Hezekiah answered, “They have seen all that is in my house. There is nothing among my treasures that I have not shown them.”
ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە، 5
Then Isaiah said to Hezekiah, “Hear the word of the LORD of Hosts:
یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت. 6
‘Behold, the days are coming when all that is in your house, and that which your fathers have stored up until today, will be carried to Babylon. Nothing will be left,’ says the LORD.
لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.» 7
‘They will take away your sons who will issue from you, whom you shall father, and they will be eunuchs in the king of Babylon’s palace.’”
حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «واتە ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.» 8
Then Hezekiah said to Isaiah, “The LORD’s word which you have spoken is good.” He said moreover, “For there will be peace and truth in my days.”

< ئیشایا 39 >