< ئیشایا 38 >

لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.» 1
In those days Hezekiah fell sick unto death; and there came unto him Isaiah the son of Amoz, the prophet, and said unto him, Thus hath said the Lord, Give thy charge to thy house; for thou shalt die, and not live.
حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد، 2
Then did Hezekiah turn his face to the wall, and prayed unto the Lord.
گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا. 3
And he said, O Lord, I beseech thee remember now that I have walked before thee in truth, and with an undivided heart, and have done what is good in thy eyes. And Hezekiah wept aloud.
جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی: 4
Then came the word of the Lord to Isaiah, saying,
«بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ:”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و 5
Go, and say to Hezekiah, Thus hath said the Lord, the God of David thy father, I have heard thy prayer, I have seen thy tears: behold, I will add unto thy days fifteen years.
فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور. 6
And out of the hand of the king of Assyria will I deliver thee and this city; and I will shield this city.
«”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا: 7
And this shall be unto thee the sign from the Lord, that the Lord will do this thing which he hath spoken:
ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار. 8
Behold, I will cause the shadow of the degrees, which is gone down on the dial of Achaz by the sun, to return backward ten degrees. So the sun returned ten degrees, by the degrees which he was gone down.
نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە: 9
The writing of Hezekiah the king of Judah, when he had been sick, and was recovered of his sickness:
گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا من دەچم بۆ جیهانی مردووان، چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟» (Sheol h7585) 10
I had said, In the midst of my days, must I enter the gates of the nether world; I am deprived of the residue of my years. (Sheol h7585)
گوتم: «یەزدان نابینم لە خاکی زیندوواندا، لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەم لەسەر ڕووی زەوی. 11
I had said, I shall not see the Lord, the Lord, in the land of the living: I shall not behold man any more among the inhabitants of the regions of death.
خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت وەک خێوەتی شوانان، وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە و لە تەونەکەمدا بڕیمەوە. شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت، 12
My dwelling is broken down, and is removed from me as a shepherd's tent: I have cut off, like a weaver, my life; with pining sickness will he snatch me away: from day until night wilt thou make an end of me.
هەتا بەیانی هاوار دەکەم، وەک شێر ئێسکم ورد بکات، شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت. 13
I waited [with patience] till morning, [whether] as a lion, so would he break all my bones: from day until night wilt thou make an end of me.
وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم، وەکو کۆتر دەگمێنم، چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم. وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!» 14
Like a swallow or a crane, so did I chirp; I did moan like a dove; my eyes were lifted up on high: O Lord, I am oppressed; grant me ease.
ئیتر چی بڵێم؟ ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی. بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆم لەبەر تاڵاوی گیانم. 15
What shall I speak? he hath promised it unto me, and he hath also accomplished it; I will make pilgrimages [to God's house] all my years because of the bitterness of my soul.
ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین، ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە. تۆ منت چاککردەوە و ژیانت پێ بەخشیم. 16
O Lord, by these [things men] will live, and in all these [things] is the life of my spirit: so wilt thou give me health, and cause me to live.
بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت. لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منت لە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد، چونکە هەموو گوناهەکانی منت فڕێدایە پشت خۆتەوە. 17
Behold, for peace I had great bitterness; but thou hast, in loving my soul, delivered it from the pit of corruption; for thou hast cast behind thy back all my sins.
جیهانی مردووان سوپاست ناکات و مردووانیش ستایشت ناکەن، هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە. (Sheol h7585) 18
For the nether world will not thank thee, death will not praise thee: they that go down into the pit will not hope for thy truth. (Sheol h7585)
زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن، باوکان دڵسۆزی تۆ بە منداڵەکانیان دەناسێنن. 19
The living, the living alone shall thank thee, like me this day: the father to the children shall make known thy truth.
یەزدان ڕزگارم دەکات، هەموو ڕۆژانی ژیانمان مۆسیقا دەژەنین لە پەرستگای یەزدان. 20
The Lord is there to help me; therefore we will play my hymns all the days of our life in the house of the Lord.
ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.» 21
And Isaiah had said, Let them take a lump of figs, and lay it for a plaster upon the inflammation, and he shall recover.
حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟» 22
And Hezekiah had said, What is the sign that I shall go up to the house of the Lord?

< ئیشایا 38 >