< ئیشایا 37 >

کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان 1
Da Kong Ezekias hørte det, sønderrev han sine Klæder, hyllede sig i Sæk og gik ind i HERRENS Hus.
ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، 2
Og han sendte Paladsøversten Eljakim og Statsskriveren Sjebna og Præsternes Ældste, hyllet i Sæk, til Profeten Esajas, Amoz's Søn,
پێیان گوت: «حەزقیا وا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت. 3
for at sige til ham: »Ezekias lader sige: En Nødens, Tugtelsens og Forsmædelsens Dag er denne Dag, thi Barnet er ved at fødes, men der er ikke Kraft til at bringe det til Verden!
بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، تاکو سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات، با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.» 4
Dog vil HERREN din Gud maaske høre, hvad Rabsjake har sagt, han, som er sendt af sin Herre, Assyrerkongen, for at haane den levende Gud, og maaske vil han straffe ham for de Ord, som HERREN din Gud har hørt — gaa derfor i Forbøn for den Rest, der endnu er tilbage!«
کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا، 5
Da Kong Ezekias's Folk kom til Esajas,
ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد. 6
sagde han til dem: »Saaledes skal I svare eders Herre: Saa siger HERREN: Frygt ikke for de Ord, du har hørt, som Assyrerkongens Trælle har haanet mig med!
گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“» 7
Se, jeg vil indgive ham en Aand, og han skal faa en Tidende at høre, saa han vender tilbage til sit Land, og i hans eget Land vil jeg fælde ham med Sværdet!«
کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت. 8
Rabsjake vendte saa tilbage og traf Assyrerkongen i Færd med at belejre Libna, thi han havde hørt, at Kongen var brudt op fra Lakisj.
سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. گەڕایەوە و نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی: 9
Saa fik han Underretning om, at Kong Tirhaka af Ætiopien var rykket ud for at angribe ham, og han sendte Sendebud til Ezekias og sagde:
«بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت:”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“ 10
»Saaledes skal I sige til Kong Ezekias af Juda: Lad ikke din Gud, som du slaar din Lid til, vildlede dig med at sige, at Jerusalem ikke skal gives i Assyrerkongens Haand!
بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟ 11
Du har jo dog hørt, hvad Assyrerkongerne har gjort ved alle Lande, hvorledes de har lagt Band paa dem — og du skulde kunne undslippe!
ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێل‌ئەسار بوو؟ 12
De Folk, mine Fædre tilintetgjorde, Gozan, Karan, Rezef og Folkene fra Eden i Telassar, har deres Guder kunnet frelse dem?
کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟» 13
Hvor er Kongen af Hamat, Kongen af Arpad eller Kongen af La'ir, Sefarvajim, Hena og Ivva?«
حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست. 14
Da Ezekias havde modtaget Brevet af Sendebudenes Haand og læst det, gik han op i HERRENS Hus og bredte det ud for HERRENS Aasyn.
حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: 15
Derpaa bad Ezekias den Bøn for HERRENS Aasyn:
«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد. 16
»Hærskarers HERRE, Israels Gud, du, som troner over Keruberne, du alene er Gud over alle Jordens Riger; du har gjort Himmelen og Jorden!
ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە! ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە تەواوی پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. 17
Bøj nu dit Øre, HERRE, og lyt, aabn dine Øjne, HERRE, og se! Læg Mærke til alle de Ord, Sankerib har sendt hid for at spotte den levende Gud!
«ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور هەموو ئەو نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە. 18
Det er sandt, HERRE, at Assyrerkongerne har tilintetgjort alle de Folk og deres Lande
خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون. 19
og kastet deres Guder i Ilden; men de er ikke Guder, kun Menneskehænders Værk af Træ eller Sten; derfor kunde de ødelægge dem.
ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.» 20
Men frels os nu, HERRE vor Gud, af hans Haand, saa alle Jordens Riger kan kende, at du, HERRE, alene er Gud!«
ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: چونکە نوێژت بۆ کردم سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور، 21
Saa sendte Esajas, Amoz's Søn, Bud til Ezekias og lod sige: »Saa siger HERREN, Israels Gud: Din Bøn angaaende Assyrerkongen Sankerib har jeg hørt!«
ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی: «سییۆنی کچە پاکیزە، بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات. ئۆرشەلیمی کچ، کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت. 22
Saaledes lyder det Ord, HERREN talede imod ham: Hun haaner, hun spotter dig, Jomfruen, Zions Datter, Jerusalems Datter ryster paa Hovedet ad dig!
سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟ دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە و چاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟ لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل! 23
Hvem har du haanet og smædet, mod hvem har du løftet din Røst? Til Israels Hellige løfted i Hovmod du Blikket!
لەسەر دەستی خزمەتکارەکانت سووکایەتیت بە پەروەردگار کرد. هەروەها دەڵێیت:”بە زۆری گالیسکەکانمەوە من سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان، هەتا ئەوپەڕی لوبنان. بەرزترین دار ئورز و باشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە. چوومە ناو دوورترین بەرزاییەکانی، ناو چڕی دارستانەکانی. 24
Ved dine Trælle haaned du HERREN og sagde: »Med mine talløse Vogne besteg jeg Bjergenes Højder, Libanons afsides Egne; jeg fælded dets Cedres Højskov, dets ædle Cypresser, trængte frem til dets øverste Raststed, dets Havers Skove.
من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا و ئاوم لێیان خواردەوە. هەموو لقەکانی نیلم، بە بنی پێیەکانم کوێر کردەوە.“ 25
Fremmed Vand grov jeg ud, og jeg drak det, tørskoet skred jeg over Ægyptens Strømme!«
«ئەی گوێت لێ نەبووە؟ من لەمێژە دیاریم کردووە، لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە، ئێستاش دەیهێنمە دی، کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت، هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد. 26
Har du ej hørt det? For længst kom det op i min Tanke, jeg lagde det fordum til Rette, nu lod jeg det ske, og du Gjorde murstærke Byer til øde Stenhobe,
دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن، ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون، بوونە گیای کێڵگە، ڕووەکی سەوز، گژوگیای سەربان، هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات. 27
mens Folkene grebes i Afmagt af Skræk og Skam, blev som Græsset paa Marken, det spirende Grønne, som Græs paa Tage, som Mark for Østenvinden.
«بەڵام من هەستان و دانیشتنت و کاتی هاتوچۆکەت دەزانم، هەروەها هەڵچوونت لە دژی من. 28
Jeg ser, naar du rejser og sætter dig, ved, naar du gaar og kommer.
لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیت گەیشتنە گوێم، قولاپەکەم دەخەمە لووتت و لغاوەکەم لە لێوەکانت و بەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوە کە لێوەی هاتوویت. 29
Fordi du raser imod mig, din Trods har naaet mit Øre, lægger jeg Ring i din Næse og Bidsel i Munden og fører dig bort ad Vejen, du kom!
«ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ: «ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن، ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت، بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە و مێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. 30
Og dette skal være dig Tegnet: I Aar skal man spise, hvad der saaed sig selv, og Aaret derpaa, hvad der skyder af Rode, tredje Aar skal man saa og høste, plante Vin og nyde dens Frugt.
ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە، جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن. 31
Den bjærgede Rest af Judas Hus slaar atter Rødder forneden og bærer sin Frugt foroven;
پاشماوەیەک لە ئۆرشەلیم دەمێننەوە و دەربازبووانیش لە کێوی سیۆن، دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات. 32
thi fra Jerusalem udgaar en Rest, en Levning fra Zions Bjerg. Hærskarers HERRES Nidkærhed virker dette.
«لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت: «نایەتە ناو ئەم شارەوە و تیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت. بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە و سەنگەریشی لێ ناگرێت. 33
Derfor, saa siger HERREN om Assyrerkongen: I Byen her skal han ej komme ind, ej sende en Pil herind, ej nærme sig den med Skjolde eller opkaste Vold imod den;
نایەتە ناو ئەم شارەوە، بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 34
ad Vejen, han kom, skal han gaa igen, i Byen her skal han ej komme ind — saa lyder det fra HERREN.
«بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم، لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.» 35
Jeg værner og frelser denne By for min og min Tjener Davids Skyld!
ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون. 36
Saa gik HERRENS Engel ud og ihjelslog i Assyrernes Lejr 185 000 Mand; og se, næste Morgen tidlig laa de alle døde.
ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە. 37
Da brød Assyrerkongen Sankerib op, vendte hjem og blev siden i Nineve.
لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 38
Men da han engang tilbad i sin Gud Nisroks Hus, slog hans Sønner Adrammelek og Sar'ezer ham ihjel med deres Sværd, hvorefter de flygtede til Ararats Land; og hans Søn Asarhaddon blev Konge i hans Sted.

< ئیشایا 37 >