< ئیشایا 36 >

لە ساڵی چواردەیەمی حەزقیا پاشا، سەنحێریبی پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا و داگیری کردن. 1
Now it came to pass in the fourteenth year of the reign of Ezekias, [that] Sennacherim, king of the Assyrians, came up against the strong cities of Judea, and took them.
ئیتر پاشای ئاشور لە لاخیشەوە فەرماندەی ناوچەکەی بە سوپایەکی گەورەوە بۆ حەزقیای پاشا نارد لە ئۆرشەلیم. کاتێک لەلای ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە ڕاوەستا کە لەسەر ڕێگای شوێنی جلشۆرینەکەیە، 2
And the king of the Assyrians sent Rabsaces out of Laches to Jerusalem to king Ezekias with a large force: and he stood by the conduit of the upper pool in the way of the fuller's field.
ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی تۆمارکار کوڕی ئاساف چوونە دەرەوە بۆ لای. 3
And there went forth to him Heliakim the steward, the [son] of Chelcias, and Somnas the scribe, and Joach the [son] of Asaph, the recorder.
فەرماندەی ناوچەکە پێی گوتن: «بە حەزقیا بڵێن: «”پاشای گەورە، پاشای ئاشور دەڵێت: تۆ پشتت بە چی بەستووە؟ 4
And Rabsaces said to them, Say to Ezekias, Thus says the great king, the king of the Assyrians, Why are you secure?
تۆ دەڵێیت کە پلان و هێزت هەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئەوە قسەی پووچە. ئێستاش پشتت بە کێ بەستووە تاکو لێم یاخی بیت؟ 5
Is war carried on with counsel and [mere] words of the lips? and now on whom do you trust, that you rebel against me?
وا پشتت بە پاڵپشتی ئەو قامیشە شکاوەی میسر بەستووە، ئەوەی کە هەرکەسێک خۆی بەسەردا بچەمێنێتەوە لەپی دەستی بریندار دەبێت و کونی دەکات! فیرعەونی پاشای میسر ئاوایە بۆ هەموو ئەوانەی پشتی پێ دەبەستن. 6
Behold, you trust on this bruised staff of reed, on Egypt: [as soon] as a man leans upon it, it shall go into his hand, and pierce it: so is Pharao king of Egypt and all that trust in him.
ئەگەر پێشم بڵێیت:’پشتمان بە یەزدانی پەروەردگارمان بەستووە.‘ئایا ئەوە ئەو نەبوو کە حەزقیا نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا و بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت:’لەبەردەم ئەم قوربانگایە کڕنۆش دەبەن‘؟ 7
But if you say, We trust in the Lord our God;
«”ئێستاش گرەو لەگەڵ پاشای ئاشوری گەورەم بکە، من دوو هەزار ئەسپت دەدەمێ، ئەگەر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار لەسەریان دابنێیت! 8
yet now make an agreement with my lord the king of the Assyrians, and I will give you two thousand horses, if you shall be able to set riders upon them.
ئیتر چۆن دەتوانیت تاکە ئەفسەرێک لە خزمەتکارە بچووکەکانی گەورەکەم بگەڕێنیتەوە، تەنانەت ئەگەر پشت بە میسریش ببەستیت بۆ گالیسکە و سوار؟ 9
And how can you [then] turn to the face of the satraps? They that trust on the Egyptians for horse and rider, are [our] servants.
ئێستاش ئایا من بەبێ یەزدان هێرشم کردووەتە سەر ئەم خاکە هەتا وێرانی بکەم؟ یەزدان پێی فەرمووم: بەسەر ئەو خاکەدا بدە و وێرانی بکە.“» 10
And now, Have we come up against this land to fight against it without the Lord? The Lord said to me, Go up against this land, and destroy it.
ئینجا ئەلیاقیم و شەڤنا و یۆئاح بە فەرماندەی ناوچەکەیان گوت: «تکایە لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە زمانی ئارامی قسە بکە، چونکە لێی تێدەگەین، بە عیبری قسەمان لەگەڵ مەکە لەبەرچاوی خەڵکەکەی سەر شووراکە.» 11
Then Eliakim and Somnas and Joach said to him, Speak to your servants in the Syrian tongue; for we understand [it]: and speak not to us in the Jewish tongue: and therefore speak you in the ears of the men on the wall?
فەرماندەکەش گوتی: «ئایا گەورەم تەنها بۆ لای گەورەکەت و تۆی ناردووین هەتا ئەم قسانە بکەین؟ ئایا بۆ لای ئەو پیاوانەی سەر شووراکەی نەناردووین، بۆ ئەوەی پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنەوە لەگەڵتان؟» 12
And Rabsaces said to them, Has my lord sent me to your lord or to you, to speak these words? [has he] not [sent] me to the men that sit on the wall, that they may eat dung, and drink [their] water together with you?
ئینجا فەرماندەکە وەستا و بە دەنگێکی بەرز بە زمانی عیبری هاواری کرد و گوتی: «گوێ لە قسەی پاشای گەورە بگرن، پاشای ئاشور! 13
And Rabsaces stood and cried with a loud voice in the Jewish language, and said, Hear you the words of the great king, the king of the Assyrians:
پاشا ئاوا دەڵێت: مەهێڵن حەزقیا فریوتان بدات، چونکە ناتوانێت ڕزگارتان بکات. 14
thus says the king, Let not Ezekias deceive you with words: he will not be able to deliver you.
مەهێڵن حەزقیا واتان لێ بکات پشت بە یەزدان ببەستن و بڵێت:”بێگومان یەزدان فریامان دەکەوێت و ئەم شارە ناداتە دەست پاشای ئاشور.“ 15
And let not Ezekias say to you, That God will deliver you, and this city will not at all be delivered into the hand of the king of the Assyrians.
«گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە پاشای ئاشور دەڵێت: ڕازی بن بە ملکەچبوون بۆ من، وەرنە دەرەوە بۆ لام، با هەرکەسە لە مێوەکەی خۆی و لە دار هەنجیرەکەی خۆی بخوات و ئاو لە ئەمباراوەکەی خۆی بخواتەوە. 16
Listen not to Ezekias: thus says the king of the Assyrians, If you wish to be blessed, come out to me: and you shall eat every one [of] his vine and his fig-trees, and you shall drink water out of your own cisterns:
هەتا ئەو کاتەی دێم و دەتانبەمە خاکێکی وەک خاکەکەی خۆتان، خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ، خاکی نان و ڕەزەمێو. 17
until I come and take you to a land, like your own land, a land of corn and wine, and bread, and vineyards.
«با حەزقیا فریوتان نەدات کە دەڵێت:”یەزدان ڕزگارمان دەکات.“ئایا خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک توانی خاکەکەی خۆی لە دەست پاشای ئاشور ڕزگار بکات؟ 18
Let not Ezekias deceive you, saying, God will deliver you. Have the gods of the nations delivered each one his own land out of the hand of the king of the Assyrians?
کوان خوداوەندەکانی حەمات و ئەرپاد؟ کوان خوداوەندەکانی سفەرڤەیم؟ ئایا فریای سامیرە کەوتن لە دەستم؟ 19
Where is the god of Emath, and Arphath? and where is the god of Eppharuaim? have they been able to deliver Samaria out of my hand?
کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو خاکانە توانی خاکەکەی خۆی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ ئیتر چۆن یەزدان فریای ئۆرشەلیم دەکەوێت لە دەستی من؟» 20
Which is the god of all these nations, that has delivered his land out of my hand, that God should deliver Jerusalem out of my hand?
بەڵام گەل بێدەنگ بوون و بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە، چونکە پاشا فەرمانی کردبوو: «وەڵامی نەدەنەوە.» 21
And they were silent, and none answered him a word; because the king had commanded that none should answer.
ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیای سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی کوڕی ئاسافی تۆمارکار هاتنە لای حەزقیا و جلەکانیان دادڕی بوو، قسەکانی فەرماندەی ناوچەکەیان پێی ڕاگەیاند. 22
And Heliakim the [son] of Chelcias, the steward, and Somnas the military scribe, and Joach the [son] of Asaph, the recorder, came in to Ezekias, having their garments tore, and they reported to him the words of Rabsaces.

< ئیشایا 36 >