< ئیشایا 35 >
چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن، بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات، وەک گوڵاڵە سوورە، | 1 |
The wilderness and dry land will celebrate; the desert will blossom like the crocus.
بە تەواوی چرۆ دەکات و تەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات! شکۆی لوبنانی پێدەدرێت، شەوکەتی کارمەل و شارۆن، ئەوان شکۆی یەزدان و شەوکەتی خودامان دەبینن. | 2 |
Bloom profusely, celebrate and sing! The glory of Lebanon shall be given to it, the splendor of Carmel and Sharon. They shall see the glory of the Lord, the splendor of our God.
دەستە شلەکان توند بکەن و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن. | 3 |
Make the weak hands strong, and make the trembling knees firm!
بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە: «خۆتان توند بکەن، مەترسن! ئەوەتا خوداتان، بە تۆڵەسەندنەوە دێت، سزای خوداتان. ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.» | 4 |
Tell those who are frightened, “Be strong! Don't be afraid! Look, your God is coming to punish his enemies, with divine retribution he will come to save you.”
ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت و گوێی کەڕ دەکرێتەوە. | 5 |
When that happens, the blind will see, and the deaf will hear.
ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات و زمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات، چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە و ڕووباریش لە بیابان. | 6 |
The lame will jump like a deer, and the dumb will sing for joy. Springs will gush in the wilderness; streams will flow in the desert.
سەراب دەبێتە گۆم و خاکی تینوو بە کانیاو. لە لانەی چەقەڵەکان لە مۆڵگەکەیان قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت. | 7 |
The dried-up ground will become like a pool, the arid land like water springs. In the place where jackals used to live, there will be grass and reeds and rushes.
لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت، ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت. گڵاو پێیدا تێناپەڕێت، بەڵکو بۆ ئەوانەیە کە بە چاکە پێیدا دەڕۆن، گێلەکان پێدا ناڕۆن. | 8 |
There will be a highway there, a road called “The Way of Holiness.” Nobody bad will travel on it, only those who follow the Way. Fools will not go there.
شێر لەوێ نابێت، جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت، لەوێ بەرچاو ناکەون. بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن، | 9 |
No lions or other dangerous animals will be found there on the road—only the redeemed will walk along it.
ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە. بە هاواری خۆشی بۆ سییۆن دێن و شادی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە. شادی و خۆشی پێیان دەگات و ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن. | 10 |
Those the Lord has set free will return, singing as they enter Jerusalem, wearing crowns of everlasting joy. They are overcome with thankfulness and happiness; sorrow and sadness simply disappear.