< ئیشایا 34 >

ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن، ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن! با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت، جیهان و هەموو بەرهەمەکانی، 1
Come near, you nations, to hear! Listen, you peoples. Let the earth and all it contains hear, the world, and everything that comes from it.
چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە، هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە. بە تەواوی قڕی کردوون، بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین. 2
For the LORD is enraged against all the nations, and angry with all their armies. He has utterly destroyed them. He has given them over for slaughter.
کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن، تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات و چیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە. 3
Their slain will also be cast out, and the stench of their dead bodies will come up. The mountains will melt in their blood.
خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە، ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە. هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن، وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو، وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی. 4
All of the army of the sky will be dissolved. The sky will be rolled up like a scroll, and all its armies will fade away, as a leaf fades from off a vine or a fig tree.
شمشێری من لە ئاسمان تێر ئاو بووە، وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم و بەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان. 5
For my sword has drunk its fill in the sky. Behold, it will come down on Edom, and on the people of my curse, for judgment.
یەزدان شمشێرێکی هەیە خوێنی لێ دەتکێت، قەڵەو بووە بە پیو، بە خوێنی بەرخ و تەگە، بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان، چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا و سەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم. 6
The LORD’s sword is filled with blood. It is covered with fat, with the blood of lambs and goats, with the fat of the kidneys of rams; for the LORD has a sacrifice in Bozrah, and a great slaughter in the land of Edom.
گای کێوی لەگەڵیان دەکەون، گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان، زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت، خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت. 7
The wild oxen will come down with them, and the young bulls with the mighty bulls; and their land will be drunken with blood, and their dust made greasy with fat.
یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن. 8
For the LORD has a day of vengeance, a year of recompense for the cause of Zion.
جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر و خۆڵەکەی بە گۆگرد، زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو! 9
Its streams will be turned into pitch, its dust into sulfur, and its land will become burning pitch.
شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە، دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. نەوە دوای نەوە کاول دەبێت، بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت. 10
It will not be quenched night or day. Its smoke will go up forever. From generation to generation, it will lie waste. No one will pass through it forever and ever.
کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن، کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن. بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون و شاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات. 11
But the pelican and the porcupine will possess it. The owl and the raven will dwell in it. He will stretch the line of confusion over it, and the plumb line of emptiness.
خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن، هەموو میرەکانی لەناودەچن. 12
They shall call its nobles to the kingdom, but none shall be there; and all its princes shall be nothing.
دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت، چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی. دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و لانەی کوندەپەپوو. 13
Thorns will come up in its palaces, nettles and thistles in its fortresses; and it will be a habitation of jackals, a court for ostriches.
دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن، تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن، شەو لەوێ ئارام دەگرێت و جێی حەوانەوە بۆ خۆی دەدۆزێتەوە. 14
The wild animals of the desert will meet with the wolves, and the wild goat will cry to his fellow. Yes, the night creature shall settle there, and shall find herself a place of rest.
لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات، کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت. لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە، هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی. 15
The arrow snake will make her nest there, and lay, hatch, and gather under her shade. Yes, the kites will be gathered there, every one with her mate.
تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە: یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە، هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات، چونکە دەمی ئەو فەرمانی داوە، ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە. 16
Search in the book of the LORD, and read: not one of these will be missing. None will lack her mate. For my mouth has commanded, and his Spirit has gathered them.
ئەو تیروپشکی بۆ کرد، دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش کرد. بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن، نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن. 17
He has cast the lot for them, and his hand has divided it to them with a measuring line. They shall possess it forever. From generation to generation they will dwell in it.

< ئیشایا 34 >