< ئیشایا 34 >
ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن، ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن! با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت، جیهان و هەموو بەرهەمەکانی، | 1 |
Pristupite, puci, da čujete, pomno slušajte, narodi; čuj, zemljo, i sve što te ispunja, kruže zemaljski i sve što raste po tebi!
چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە، هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە. بە تەواوی قڕی کردوون، بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین. | 2 |
Jer razgnjevi se Jahve na sve narode, razjari se na svu vojsku njihovu. Izruči ih uništenju, pokolju ih predade.
کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن، تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات و چیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە. | 3 |
Leže njihovi pobijeni, smrad se diže od trupla mnogih, krv gorama proteče,
خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە، ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە. هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن، وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو، وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی. | 4 |
raspade se sva vojska nebeska. Nebesa se sviše kao knjiga i pada sva njihova vojska k'o što lozov list otpada, k'o što se trusi lišće smokovo.
شمشێری من لە ئاسمان تێر ئاو بووە، وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم و بەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان. | 5 |
Jer na nebu je opijeni mač moj: gle, na Edom on se obara da kazni narod što ga prokleh.
یەزدان شمشێرێکی هەیە خوێنی لێ دەتکێت، قەڵەو بووە بە پیو، بە خوێنی بەرخ و تەگە، بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان، چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا و سەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم. | 6 |
Mač Jahvin krvlju je opijen, omašćen pretilinom, krvlju janjećom i jarećom, pretilinom bubrega ovnujskih. Jer Jahvi se u Bosri žrtva prinosi, veliko klanje u zemlji edomskoj.
گای کێوی لەگەڵیان دەکەون، گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان، زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت، خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت. | 7 |
S njima će biti poklani bivoli i junad s bikovima. Zemlja će se njihovom napojiti krvlju, i prašina njihova omastit' pretilinom,
یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن. | 8 |
jer Jahvi je ovo dan odmazde, godina naplate da Sion osveti.
جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر و خۆڵەکەی بە گۆگرد، زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو! | 9 |
Potoci se njegovi obrću u smolu, prašina njegova u sumpor, i zemlja će mu postat smola goreća.
شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە، دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. نەوە دوای نەوە کاول دەبێت، بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت. | 10 |
Ni noću ni danju ugasit' se neće, dim će joj se dizati dovijeka, iz koljena u koljeno pusta će ostati, za vjekove vjekova nitko neće prolaziti njome.
کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن، کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن. بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون و شاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات. | 11 |
Zaposjest će je jež i čaplja, sova i gavran prebivat će u njoj. Rastegnut će nad njom uže pustoši i visak praznine.
خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن، هەموو میرەکانی لەناودەچن. | 12 |
Ondje će se nastaniti jarci, neće biti više plemića njezinih, ondje se više neće proglašavat' kraljevi, svi će joj knezovi biti uništeni.
دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت، چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی. دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و لانەی کوندەپەپوو. | 13 |
Nići će trnje u njenim dvorcima, u tvrđavama kopriva i stričak, ona će biti jazbina čagljima, ležaj nojevima.
دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن، تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن، شەو لەوێ ئارام دەگرێت و جێی حەوانەوە بۆ خۆی دەدۆزێتەوە. | 14 |
Ondje će se sretat divlje mačke s hijenama, jarci će dozivati jedan drugoga; ondje će se odmarati Lilit našav počivalište.
لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات، کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت. لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە، هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی. | 15 |
Ondje će se gnijezditi guja, odlagati jaja, ležat' na njima, u sjeni ih tvojoj izleći; onamo će slijetati jastrebovi jedan za drugim.
تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە: یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە، هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات، چونکە دەمی ئەو فەرمانی داوە، ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە. | 16 |
Istražujte u knjizi Jahvinoj i čitajte, nijedno od tog ne izosta, jer usta njegova tako narediše i duh njegov njih sakupi.
ئەو تیروپشکی بۆ کرد، دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش کرد. بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن، نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن. | 17 |
Jer on im je ždrijeb bacio i ruka im njegova užetom zemlju odmjeri: dovijeka će je oni posjedovati, od koljena do koljena nju će obitavati.