< ئیشایا 33 >
قوڕبەسەرت تێکدەر، کە خۆت تێکنەدراویت! قوڕبەسەرت تاڵانکەر، کە تاڵانیان نەکردوویت! کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت خۆت تێکدەدرێیت، کاتێک لە تاڵان بوویتەوە خۆت تاڵان دەکرێیت. | 1 |
Men ve dig, du förstörare, menar du, att du icke skall förstörd varda; och du föraktare, menar du, att man icke skall förakta, dig? När du hafver fullbordat din förstöring, skall du ock förstörd varda; när du hafver fullkomnat din föraktelse, så skall man förakta dig igen.
ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە، هیوامان بە تۆیە. هەموو بەیانییەک ببە هێزمان و هەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا. | 2 |
Herre, var oss nådelig; ty efter dig bide vi. Var deras arm bittida, så ock vår helsa uti bedröfvelsens tid.
لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد، کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون. | 3 |
Låt folken fly för det stora bullret, och Hedningarna förströdde varda, när du uppreser dig.
ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات، وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە. | 4 |
Då skall man taga eder upp såsom ett rof; såsom man upptager gräshoppor, och såsom man borträddar flogmatkar, då han öfverfaller dem.
یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە، سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات. | 5 |
Herren är upphöjd; ty han bor i höjdena. Han hafver gjort Zion full med dom och rättfärdighet.
دەوڵەمەندی ڕزگاری، دانایی و زانین دەبێتە مایەی دڵنیای کاتەکانت. لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە. | 6 |
Och i din tid skall vara trohet och magt; helsa, vishet, klokhet och Herrans fruktan skola vara hans håfvor.
ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن، نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین. | 7 |
Si! deras bådskap ropa ute; fridsens Änglar gråta bitterliga ( och säga ):
ڕێگاکان چۆڵ بوون، بڕانەوە ڕێبواران. پەیمان شکا و شایەتەکانی ڕەتکرانەوە و کەس بە هیچ دانانرێت. | 8 |
Stigarna äro öde, ingen går på vägomen mer; han håller intet förbund, han förkastar städerna, och aktar folket intet.
زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا، شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات، باشان و کارمەل ڕووتانەوە. | 9 |
Landet står jämmerliga och ömkeliga; Libanon står skamliga förhuggen; Saron är såsom en slät mark, och Basan och Carmel äro förlagde.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم، ئێستا بە گەورە دەزانرێم، ئێستا بڵند دەکرێمەوە. | 10 |
Nu vill jag uppstå, säger Herren; nu vill jag upphöja mig; nu vill jag högt uppkomma.
بە گیا دووگیان دەبن و کاتان دەبێت، هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات. | 11 |
Med halm gån I hafvande, och strå föden I; eld skall uppäta eder med edart mod.
گەلان دەبن بە گەچ، وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.» | 12 |
Ty folken skola, till kalk uppbrände varda, såsom man afhugget törne upptänder med eld.
ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە، ئەی نزیکەکان هێزم بزانن! | 13 |
Så hörer nu, I som fjerran åren, hvad jag gjort hafver, och I som när ären, märker mina starkhet.
گوناهباران لە سییۆن تۆقین، گڵاوەکان لەرز دایگرتن: «کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟ کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟» | 14 |
De syndare i Zion äro förskräckte; bäfvan är kommen de skrymtare uppå, och säga: Ho är ibland oss; som vid en förtärande eld bo kan? Ho är ibland oss, som vid en evig glöd bo kan?
ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات و ڕاستی دەڵێت، ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە و دەست لە بەرتیل وەرگرتن دەشوات، ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات و لە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت، | 15 |
Den som vandrar uti rättfärdighet, och talar det rätt är; den som orätt hatar och girighet, och drager sina händer ifrå, att han icke tager mutor; den som stoppar sin öron till, att han icke hörer blodskulder, och håller sin ögon till, att han intet argt ser;
ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت، قەڵای چیاکان پەناگایەتی، نانی دەدرێت و ئاوی مسۆگەرە. | 16 |
Han skall bo i höjdene, och klipporna skola vara hans fäste och beskydd; hans bröd skall varda honom gifvet; på sitt vatten skall han vara viss.
چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت، سنوورێکی فراوان دەبینن. | 17 |
Din ögon skola få se Konungen i hans härlighet; du skall se landet förvidgadt;
دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت: «کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟ کوا بەرپرسی قوللەکان؟» | 18 |
Så att ditt hjerta skall fast förundra sig, och säga: Hvar äro nu de Skriftlärde? Hvar äro rådgifvarena? Hvar äro cancellererna?
ئیتر گەلی دڕندە نابینن، گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن، زمانیان گرانە تێیان ناگەیت. | 19 |
Dertill skall du intet se det starka folket; det folk af djupt mål, dem man intet förnimma kan, och af outtydeliga tungo, den man icke förstå kan.
بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان، چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن، ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە. سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن، هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن. | 20 |
Se Zion, vår högtids stad; din ögon skola få se Jerusalem, en härlig boning; ett tabernakel, det icke bortfördt varder, hvilkets pålar skola aldrig upptagne varda, och hvilkets tåg aldrig skola sönderslitne varda.
بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت. شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت. کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات و کەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت. | 21 |
Ty Herren skall vara der mägtig när oss, och skola der vara vida vattugrafvar, så att intet roderskepp kan fara deröfver, ej heller några galejer dit skeppa.
یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات. | 22 |
Ty Herren är vår domare, Herren är vår mästare, Herren är vår Konung; han hjelper oss.
گوریسەکانت شل بوون، بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن، چارۆکە بڵاو ناکەنەوە. ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا، شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد. | 23 |
Låt dem sätta på tågen, de skola likväl intet hålla. Alltså skola de ej heller utslå deras fåneko på mastene. Då skall mycket kosteligit byte utdeladt varda, så att de halte ock röfva skola;
دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،» ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت. | 24 |
Och ingen inbyggare skall säga: Jag är svag; ( ty ) folket, som deruti bor, skall hafva syndernas förlåtelse.