< ئیشایا 33 >

قوڕبەسەرت تێکدەر، کە خۆت تێکنەدراویت! قوڕبەسەرت تاڵانکەر، کە تاڵانیان نەکردوویت! کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت خۆت تێکدەدرێیت، کاتێک لە تاڵان بوویتەوە خۆت تاڵان دەکرێیت. 1
Woe to thee that spoilest, and thou wast not spoiled; and dealest treacherously, and they dealt not treacherously with thee! When thou hast ceased to spoil, thou shalt be spoiled; and when thou hast made an end to deal treacherously, they shall deal treacherously with thee.
ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە، هیوامان بە تۆیە. هەموو بەیانییەک ببە هێزمان و هەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا. 2
O LORD, be gracious unto us; we have waited for thee: be thou their arm every morning, our salvation also in the time of trouble.
لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد، کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون. 3
At the noise of the tumult the peoples are fled; at the lifting up of thyself the nations are scattered.
ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات، وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە. 4
And your spoil shall be gathered as the caterpiller gathereth: as locusts leap shall they leap upon it.
یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە، سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات. 5
The LORD is exalted; for he dwelleth on high: he hath filled Zion with judgment and righteousness.
دەوڵەمەندی ڕزگاری، دانایی و زانین دەبێتە مایەی دڵنیای کاتەکانت. لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە. 6
And there shall be stability in thy times, abundance of salvation, wisdom and knowledge: the fear of the LORD is his treasure.
ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن، نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین. 7
Behold, their valiant ones cry without: the ambassadors of peace weep bitterly.
ڕێگاکان چۆڵ بوون، بڕانەوە ڕێبواران. پەیمان شکا و شایەتەکانی ڕەتکرانەوە و کەس بە هیچ دانانرێت. 8
The highways lie waste, the wayfaring man ceaseth: he hath broken the covenant, he hath despised the cities, he regardeth not man.
زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا، شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات، باشان و کارمەل ڕووتانەوە. 9
The land mourneth and languisheth: Lebanon is ashamed and withereth away: Sharon is like a desert; and Bashan and Carmel shake off [their leaves].
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم، ئێستا بە گەورە دەزانرێم، ئێستا بڵند دەکرێمەوە. 10
How will I arise, saith the LORD; now will I lift up myself; now will I be exalted.
بە گیا دووگیان دەبن و کاتان دەبێت، هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات. 11
Ye shall conceive chaff, ye shall bring forth stubble: your breath is a fire that shall devour you.
گەلان دەبن بە گەچ، وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.» 12
And the peoples shall be as the burnings of lime: as thorns cut down, that are burned in the fire.
ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە، ئەی نزیکەکان هێزم بزانن! 13
Hear, ye that are far off, what I have done; and, ye that are near, acknowledge my might.
گوناهباران لە سییۆن تۆقین، گڵاوەکان لەرز دایگرتن: «کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟ کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟» 14
The sinners in Zion are afraid; trembling hath surprised the godless ones. Who among us shall dwell with the devouring fire? who among us shall dwell with everlasting burnings?
ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات و ڕاستی دەڵێت، ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە و دەست لە بەرتیل وەرگرتن دەشوات، ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات و لە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت، 15
He that walketh righteously, and speaketh uprightly; he that despiseth the gain of oppressions, that shaketh his hands from holding of bribes, that stoppeth his ears from hearing of blood, and shutteth his eyes from looking upon evil;
ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت، قەڵای چیاکان پەناگایەتی، نانی دەدرێت و ئاوی مسۆگەرە. 16
He shall dwell on high: his place of defence shall be the munitions of rocks: his bread shall be given [him]; his waters shall be sure.
چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت، سنوورێکی فراوان دەبینن. 17
Thine eyes shall see the king in his beauty: they shall behold a far stretching land.
دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت: «کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟ کوا بەرپرسی قوللەکان؟» 18
Thine heart shall muse on the terror: where is he that counted, where is he that weighed [the tribute]? where is he that counted the towers?
ئیتر گەلی دڕندە نابینن، گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن، زمانیان گرانە تێیان ناگەیت. 19
Thou shalt not see the fierce people, a people of a deep speech that thou canst not perceive; of a strange tongue that thou canst not understand.
بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان، چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن، ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە. سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن، هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن. 20
Look upon Zion, the city of our solemnities: thine eyes shall see Jerusalem a quiet habitation, a tent that shall not be removed, the stakes whereof shall never be plucked up, neither shall any of the cords thereof be broken.
بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت. شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت. کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات و کەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت. 21
But there the LORD will be with us in majesty, a place of broad rivers and streams; wherein shall go no galley with oars, neither shall gallant ship pass thereby.
یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات. 22
For the LORD is our judge, the LORD is our lawgiver, the LORD is our king; he will save us.
گوریسەکانت شل بوون، بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن، چارۆکە بڵاو ناکەنەوە. ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا، شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد. 23
Thy tacklings are loosed; they could not strengthen the foot of their mast, they could not spread the sail: then was the prey of a great spoil divided; the lame took the prey.
دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،» ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت. 24
And the inhabitant shall not say, I am sick: the people that dwell therein shall be forgiven their iniquity.

< ئیشایا 33 >