< ئیشایا 32 >
ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات و میرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن، | 1 |
Evo, car æe carovati pravo i knezovi æe vladati po pravdi.
مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با و وەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران، وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا و وەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا. | 2 |
I èovjek æe biti kao zaklon od vjetra, i kao utoèište od poplave, kao potoci na suhu mjestu, kao sjen od velike stijene u zemlji sasušenoj.
چاوی بینەران کز نابێت و گوێی گوێگرەکان دەبیستێت. | 3 |
I oèi onijeh koji vide neæe biti zaslijepljene, i uši onijeh koji èuju slušaæe.
دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن و زمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن. | 4 |
I srce nerazumnijeh razumjeæe mudrost, i jezik mutavijeh govoriæe brzo i razgovijetno.
ئیتر گێل بانگ ناکرێت، ڕێزدار، بە فێڵبازیش ناگوترێت، خانەدان، | 5 |
Nevaljalac se neæe više zvati knez, niti æe se tvrdica nazivati podašnijem.
چونکە گێل بە گێلی دەدوێت و دڵیشی خراپە دەکات، بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات، لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت، بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت و تینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت. | 6 |
Jer nevaljalac o nevaljalstvu govori, i srce njegovo gradi bezakonje, radeæi licemjerno i govoreæi na Boga laž, da isprazni dušu gladnomu i napoj žednomu da uzme.
ڕێبازی فێڵبازیش خراپە و پیلانی بەدکاری دەگێڕێت، هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکات ئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت. | 7 |
I sprave tvrdièine zle su; smišlja lukavštine da zatre nište rijeèima lažnijem i kad siromah govori pravo.
بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت و لەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت. | 8 |
Ali knez smišlja kneževski, i ustaje da radi kneževski.
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن! ئەی کیژە دڵنیاکان، گوێ شل بکەن بۆ قسەی من! | 9 |
Ustanite, žene mirne, slušajte glas moj; kæeri bezbrižne, èujte rijeèi moje.
ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ لەرز دەتانگرێت، چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و کۆکردنەوە نایەت. | 10 |
Za mnogo godina biæete u smetnji, vi bezbrižne; jer neæe biti berbe, i sabiranje neæe doæi.
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن! ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت! جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە، گوش لە کەمەرتان ببەستن. | 11 |
Strašite se, vi mirne; drkæite, vi bezbrižne, svucite se, budite gole, i pripašite oko sebe kostrijet,
لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان، بۆ ڕەزی بەردار، | 12 |
Bijuæi se u prsi za lijepijem njivama, za rodnijem èokotima.
بۆ خاکی گەلەکەم دڕکوداڵ دەڕوێت، بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان، بۆ شارە گەشاوەکە. | 13 |
Trnje i èkalj niknuæe na zemlji naroda mojega, i po svijem kuæama veselijem, u gradu veselom.
بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت، شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت، قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە، دەبن بە سەیرانگای کەرەکێوییەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان، | 14 |
Jer æe se dvorovi ostaviti, vreve gradske nestaæe; kule i stražare postaæe peæine dovijeka, radost divljim magarcima i paša stadima,
بۆ ئەوەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا بڕژێت، جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ و باخیش بە دارستان دادەنرێت. | 15 |
Dokle se ne izlije na nas duh s visine i pustinja postane njiva a njiva se stane uzimati za šumu.
جا دادپەروەری لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت و ڕاستودروستیش لەناو باخ دادەنیشێت. | 16 |
Tada æe sud stanovati u pustinji, i pravda æe stajati na njivi.
جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی. | 17 |
I mir æe biti djelo pravde, što æe pravda uèiniti biæe pokoj i bezbrižnost dovijeka.
ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و لە نشینگەی ئاسوودەیی و شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی. | 18 |
I moj æe narod sjedjeti u mirnu stanu i u šatorima pouzdanijem, na poèivalištima tihim.
تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت، شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت، | 19 |
Ali æe grad pasti na šumu, i grad æe se vrlo sniziti.
بەڵام خۆزگە بە خۆتان کاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن و گا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن. | 20 |
Blago vama koji sijete pokraj svake vode, i puštate volove i magarce.