< ئیشایا 32 >

ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات و میرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن، 1
הן לצדק ימלך מלך ולשרים למשפט ישרו׃
مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با و وەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران، وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا و وەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا. 2
והיה איש כמחבא רוח וסתר זרם כפלגי מים בציון כצל סלע כבד בארץ עיפה׃
چاوی بینەران کز نابێت و گوێی گوێگرەکان دەبیستێت. 3
ולא תשעינה עיני ראים ואזני שמעים תקשבנה׃
دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن و زمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن. 4
ולבב נמהרים יבין לדעת ולשון עלגים תמהר לדבר צחות׃
ئیتر گێل بانگ ناکرێت، ڕێزدار، بە فێڵبازیش ناگوترێت، خانەدان، 5
לא יקרא עוד לנבל נדיב ולכילי לא יאמר שוע׃
چونکە گێل بە گێلی دەدوێت و دڵیشی خراپە دەکات، بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات، لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت، بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت و تینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت. 6
כי נבל נבלה ידבר ולבו יעשה און לעשות חנף ולדבר אל יהוה תועה להריק נפש רעב ומשקה צמא יחסיר׃
ڕێبازی فێڵبازیش خراپە و پیلانی بەدکاری دەگێڕێت، هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکات ئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت. 7
וכלי כליו רעים הוא זמות יעץ לחבל ענוים באמרי שקר ובדבר אביון משפט׃
بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت و لەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت. 8
ונדיב נדיבות יעץ והוא על נדיבות יקום׃
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن! ئەی کیژە دڵنیاکان، گوێ شل بکەن بۆ قسەی من! 9
נשים שאננות קמנה שמענה קולי בנות בטחות האזנה אמרתי׃
ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ لەرز دەتانگرێت، چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و کۆکردنەوە نایەت. 10
ימים על שנה תרגזנה בטחות כי כלה בציר אסף בלי יבוא׃
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن! ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت! جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە، گوش لە کەمەرتان ببەستن. 11
חרדו שאננות רגזה בטחות פשטה וערה וחגורה על חלצים׃
لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان، بۆ ڕەزی بەردار، 12
על שדים ספדים על שדי חמד על גפן פריה׃
بۆ خاکی گەلەکەم دڕکوداڵ دەڕوێت، بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان، بۆ شارە گەشاوەکە. 13
על אדמת עמי קוץ שמיר תעלה כי על כל בתי משוש קריה עליזה׃
بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت، شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت، قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە، دەبن بە سەیرانگای کەرەکێوییەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان، 14
כי ארמון נטש המון עיר עזב עפל ובחן היה בעד מערות עד עולם משוש פראים מרעה עדרים׃
بۆ ئەوەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا بڕژێت، جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ و باخیش بە دارستان دادەنرێت. 15
עד יערה עלינו רוח ממרום והיה מדבר לכרמל וכרמל ליער יחשב׃
جا دادپەروەری لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت و ڕاستودروستیش لەناو باخ دادەنیشێت. 16
ושכן במדבר משפט וצדקה בכרמל תשב׃
جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی. 17
והיה מעשה הצדקה שלום ועבדת הצדקה השקט ובטח עד עולם׃
ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و لە نشینگەی ئاسوودەیی و شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی. 18
וישב עמי בנוה שלום ובמשכנות מבטחים ובמנוחת שאננות׃
تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت، شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت، 19
וברד ברדת היער ובשפלה תשפל העיר׃
بەڵام خۆزگە بە خۆتان کاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن و گا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن. 20
אשריכם זרעי על כל מים משלחי רגל השור והחמור׃

< ئیشایا 32 >