< ئیشایا 30 >

یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق، پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە، داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییە بۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن. 1
Woe to the rebellious children, saith Jehovah, Who form plans, and not from me, And make covenants without my spirit, That they may add sin to sin!
دەڕۆن هەتا بەرەو میسر شۆڕ بنەوە بێ ئەوەی پرس بە من بکەن، هەتا پەنا بدەنە پاڵ قەڵای فیرعەون، لە سایەی میسر پەناگیر بن. 2
Who go down into Egypt, Without inquiring at my mouth, To seek refuge in Pharaoh's protection, And to trust in the shadow of Egypt!
بەڵام قەڵای فیرعەون بۆتان دەبێت بە ڕیسوایی و پەناگیریشتان لە سایەی میسر بە شەرمەزاری. 3
The protection of Pharaoh shall be your shame; Your trust in the shadow of Egypt your confusion.
هەرچەندە میرەکانی وا لە چۆعەنن، نێردراوەکانی گەیشتنە شاری حانێس، 4
For their princes are at Zoan, Their ambassadors have arrived at Hanes.
بەڵام هەموو شەرمەزار دەبن لە گەلێک کە بێ سوودە بۆیان، بۆ یارمەتیدان نییە و بۆ سوود بەخشین نییە، چونکە بۆ ڕیسوایی و بۆ شورەییە.» 5
But they are all ashamed of a people that do not profit them; That are no help and no profit, But only a shame and a reproach.
سروشێک سەبارەت بە ئاژەڵەکانی نەقەب: لە خاکی تەنگانە و ناخۆشیدا، ئەوەی شێرە مێ و شێری لێوە دێت، مار و ماری ژەهراوی باڵدار، سامانەکانیان لەسەر شانی گوێدرێژ بار دەکەن، لەسەر پشتی وشتریش گەنجینەکانیان بۆ لای گەلێک کە سوود نابەخشن، 6
The loaded beasts go southward. Through a land of anguish and distress, Whence come forth the lioness, and the fierce lion, The viper, and the flying fiery serpent; On the shoulders of young asses they carry their wealth, And on the bunches of camels their treasures, To a people that will not profit them!
چونکە پووچ و بەفیڕۆدانە یارمەتییەکەی میسر. لەبەر ئەوە ناوم لەمە نا: «ڕەهەڤ ئەوەی هیچ ناکات». 7
Vain and empty is the help of Egypt; Wherefore I call her, The Blusterer that sitteth still.
ئێستا وەرە لەلایان لەسەر تەختەیەک بینووسە و لە تۆمارێک نەخشی بکە، هەتا بۆ ڕۆژگاری داهاتوو ببێت بە شایەتێک بۆ هەتاهەتایە. 8
Go now, write this on a tablet before them; Note it down upon a book, That it may remain for future times, A testimony forever!
ئەوان گەلێکی یاخین، کوڕانی درۆزنن، ئەو کوڕانەی نەیانویست گوێ لە فێرکردنی یەزدان بگرن. 9
For this is a rebellious people, false children; Children who will not hear the law of Jehovah;
بە پێشبینیکەر دەڵێن: «پێشبینی مەکە!» بەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت دەڵێن: «پەیامی ڕاستمان پێ ڕامەگەیەنە! قسەی لووسمان بۆ بکە، خەونی تەفرەدەر ببینە! 10
Who say to the seers, “See not!” And to the prophets, “Prophesy not right things; Speak to us smooth things, Prophesy falsehood!
لە ڕێگا لابدەن، ڕێچکە بەر بدەن، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لە ئێمە دووربخەنەوە!» 11
Turn aside from the way, Depart from the path, Remove from our sight the Holy One of Israel!”
لەبەر ئەوە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت: «ئەم پەیامەتان ڕەتکردەوە و متمانەتان بە زۆرداری و خواروخێچی کرد و پشتتان پێیان بەست، 12
Wherefore thus saith the Holy One of Israel: Since ye despise this word, And trust in oppression and perverseness, And lean thereon,
لەبەر ئەوە ئەم تاوانەتان وەک دیوارێکی ناڕێک و بەرز درزی تێکەوتبێت، ئەوەی لەناکاو و دەستبەجێ دادەڕووخێت. 13
Therefore shall this iniquity be to you Like a breach ready to give way, That swelleth out in a high wall, Whose fall cometh suddenly, in an instant.
وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێت بێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت، لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانی پارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوە یان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.» 14
It is broken like a potter's vessel, Which is dashed in pieces and not spared, So that among its fragments not a sherd is found to take up fire from the hearth, Or to dip water from the cistern.
یەزدانی باڵادەست، پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت: «بە تۆبەکردن و ئارامگرتن ڕزگارتان دەبێت، پاڵەوانیتان لە هێمنی و لە دڵنیاییتان دەبێت، بەڵام نەتانویست، 15
For thus said the Lord Jehovah, the Holy One of Israel: By a return and by rest shall ye be saved; In quietness and confidence is your strength;
گوتتان:”وا نا، بەڵکو بە ئەسپ هەڵدێین،“لەبەر ئەوە هەڵدێن! گوتتان:”سواری ئەسپی خێرا دەبین،“لەبەر ئەوە ڕاونەرانتان خێرا دەکەن! 16
But ye would not. Ye said, “No! we will bound along upon horses”; Truly ye shall bound along in flight. “We will ride upon swift coursers”; But they shall be swift that pursue you.
لە ڕووی نەڕەی یەک کەس هەزار کەس هەڵدێت، لە ڕووی نەڕەی پێنج کەس هەمووتان هەڵدێن، هەتا وەک دار ئاڵا لەسەر لووتکەی چیا و وەک بەیداخ بەسەر گردەوە دەمێننەوە.» 17
A thousand shall flee at the rebuke of one, And ten thousand at the rebuke of five, Till what remains of you shall be as a beacon on the top of a mountain, As a banner upon a hill.
بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت، لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە، چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە. خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن! 18
And yet will Jehovah wait to be gracious to you, And yet will he arise to have mercy upon you; For Jehovah is a righteous God; Happy are all they who wait for him!
ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت. 19
For, O people of Zion, that dwellest in Jerusalem, Thou shalt not always weep! He will be very gracious to thee at the voice of thy cry; No sooner shall he hear it, than he will answer thee.
هەرچەندە پەروەردگار نانی تەنگانە و ئاوی ناخۆشیتان دەداتێ، بەڵام ئیتر مامۆستاکانتان ناخرێنە پەنای چاوەکانتان، مامۆستاکانتان دەبینن. 20
Though Jehovah hath given thee the bread of distress, and the water of affliction, Yet shall thy teachers be hidden from thee no more; But thine eyes shall see thy teachers.
کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە پێیدا بڕۆن.» 21
And thine ears shall hear a voice behind thee, Saying, “This is the way, walk ye in it!” When ye turn aside to the right hand, or to the left.
پەیکەرە داتاشراوە بە زیو ڕووکەشکراوەکانتان و بتە لەقاڵبدراوە بە زێڕ ڕووکەشکراوەکانتان بە گڵاو دادەنێن. وەک پەڕۆی پیسی ئافرەت فڕێیدەدەن، پێی دەڵێن: «بڕۆ دەرەوە!» 22
Ye shall treat as defiled the silver coverings of your graven images, And the golden clothing of your molten images, Ye shall cast them away as an unclean thing; Away! shall ye say to them.
ئینجا بارانی تۆوەکەت دەداتێ کە زەوییەکەی پێ تۆو دەکەیت، نانی بەروبوومی زەوییەکە چەور و قەڵەو دەبێت. لەو ڕۆژەدا مەڕوماڵاتەکەت لە لەوەڕگایەکی پانوبەریندا دەلەوەڕێن. 23
Then will he give rain for thy seed, With which thou shalt sow the ground, And the bread-corn, the produce of the land, shall be rich and nourishing; Then shall thy cattle feed in large pastures.
گاجووت و نێرەکەرەکانت کە لە زەوییەکەت کار دەکەن ئالیکی پاککراو دەخۆن کە بە شەن و بێڵ شەن کرابێت. 24
The oxen also, and the young asses, that till the ground, Shall eat well-seasoned provender, Which hath been winnowed with the shovel and the fan.
جا لەسەر هەموو کێوێکی بڵند و لەسەر هەموو تەپۆڵکەیەکی بەرز ڕووبار و جۆگەی ئاو دەبێت لە ڕۆژی کوشتارە مەزنەکە، کاتێک قوللەکان دەکەون. 25
And on every lofty mountain, And on every high hill, Shall be brooks and streams of water, In the day of the great slaughter, When the towers fall.
جا ڕووناکی مانگ وەک ڕووناکی خۆر دەبێت، ڕووناکی خۆریش حەوت ئەوەندە دەبێت وەک ڕووناکی حەوت ڕۆژ لەو ڕۆژەی یەزدان شکاوی گەلەکەی دەگرێتەوە و جێی لێدانەکانی تیمار دەکات. 26
Then shall the light of the moon be as the light of the sun, And the light of the sun shall be sevenfold, [[As the light of seven days, ]] When Jehovah bindeth up the bruises of his people, And healeth the wound which they have received.
ئەوەتا ناوی یەزدان لە دوورەوە هات، تووڕەییەکەی گڕی گرتووە و بارەکەی قورسە. لێوەکانی پڕن لە هەڵچوون و زمانی وەک ئاگرێکی لووشدەرە. 27
Behold, the name of Jehovah cometh from afar, His anger burneth, and violent is the flame, His lips are full of indignation, And his tongue like a devouring fire.
هەناسەی وەک ڕووبارێکی هەستاوە دەگات بە گەردن، بۆ لەبێژنگدانی نەتەوەکان بە بێژنگی لەناوچوون و لغاوی گومڕابوونیش لەدەم گەلانە. 28
His breath is like an overflowing torrent, That reacheth even to the neck; He will toss the nation with the winnowing-fan of destruction; He will put a bridle upon the jaws of the people, that shall lead them astray.
گۆرانییەکتان بۆ دەبێت وەک شەوی تەرخانکردنی جەژن، خۆشی دڵیش وەک ئەوەی بەدەم بلوێرەوە بڕوات هەتا بێت بۆ کێوی یەزدان، بۆ تاشەبەردەکەی ئیسرائیل. 29
But ye shall then sing as in the night of a solemn festival; Your heart shall be glad, like his who marcheth with the sound of the pipe To the mountain of Jehovah, to the rock of Israel.
یەزدان وا دەکات دەنگی مەزنی ببیسترێت و دابەزینی بازووی ببینرێت بە هەڵچوونی تووڕەیی و گڕی ئاگری لووشدەر، بە ڕەشەبا و لێزمەی باران و تەرزەوە. 30
Jehovah will cause his glorious voice to be heard, And the blow of his arm to be seen, With furious anger, and flames of devouring fire; With flood, and storm, and hailstones.
ئاشور لە دەنگی یەزدان لەرز دەیگرێت، بە داردەست لێدەدات. 31
For by the voice of Jehovah shall the Assyrian be beaten down; He will smite him with the rod.
جا هەموو لێدانێکی گۆچانی دادوەری، ئەوەی یەزدان بەسەریدا دەهێنێت، بە دەف و قیسارەوە دەبێت و بە ڕاوەشاندنی دەستی کە دەجەنگێت. 32
And as often as the appointed rod shall strike, Which Jehovah shall lay heavily upon him, It shall be accompanied with tabrets and harps; And with fierce battles will he fight against him.
چاڵی تۆفەت لەمێژە ڕێکخراوە، بۆ پاشا ئامادە کراوە، قووڵە، بەرینە، کەڵەکە کراوەکەی ئاگرە و داری زۆرە. هەناسەی یەزدان وەک ڕووباری گۆگردە گڕی تێبەردەدات. 33
For long hath the burning place been prepared; Yea, for the king hath it been made ready; The pile is made deep and broad; There is fire and wood in abundance; The breath of Jehovah, like a stream of brimstone, kindle it.

< ئیشایا 30 >