< ئیشایا 29 >

قوڕبەسەر ئەریێل، ئەریێل ئەو شارەی داود تێیدا مایەوە! ساڵ لەدوای ساڵ زیاد بکەن، با جەژنەکان بسوڕێنەوە. 1
Woe to Ariel, Ariel, the city where David encamped! Add year to year; let the festivals come round.
منیش تەنگ بە ئەریێل هەڵدەچنم، جا دەبێت بە گریان و شیوەن و بۆ من وەک ئاگردانی قوربانگای لێدێت، 2
But I will besiege Ariel, and she will be mourning and lamenting; and she will be to me like Ariel.
وەک بازنە دەورت دەدەم، بە قەڵا تەنگت پێهەڵدەچنم و سەنگەر بە چواردەورتدا لێ دەدەم. 3
I will encamp against you in a circle and will lay siege against you with a palisade, and I will raise siege works against you.
جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت، قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە، دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە، قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت. 4
You will be brought down and will speak from the ground; your speech will be low from the dust. Your voice will sound like a spirit that speaks from the ground, and out of the dust your speech will whisper.
ئاپۆرەی دوژمنانت وەک تۆزی کوتراو دەبن و ئاپۆرەی زۆرداران وەک پووشی با بردوو دەبێت. لە ساتێکدا لەپڕ ئەوە دەبێت، 5
The great number of your invaders will become like fine dust, and the multitude of the ruthless ones as chaff that passes away. It will happen suddenly, in an instant.
لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە سزا دەدرێت بە هەورەتریشقە و بوومەلەرزە و دەنگێکی بەرزەوە، بە زریان و ڕەشەبا و گڕی ئاگری سووتێنەرەوە. 6
Yahweh of hosts will come to you with thunder, earthquake, great noise, with strong winds and violent storm, and the flames of a devouring fire.
وەک خەون و زیندەخەوی شەوانی لێدێت، ئاپۆرەی هەموو نەتەوە لەشکرکێشەکانی سەر ئەریێل، هەموو لەشکرکێشەکانی سەری و سەر قەڵاکانی لەگەڵ تەنگ پێ هەڵچنانی. 7
It will be like a dream, a vision of the night: A horde of all the nations will fight against Ariel and her stronghold. They will attack her and her fortifications to press upon her.
وەک ئەوەی برسی خەون ببینێت و ئەوەتا دەخوات بەڵام کە هەڵدەستێت ورگی بەتاڵە، وەک ئەوەی تینوو خەون ببینێت و ئەوەتا دەخواتەوە بەڵام کە هەڵدەستێت شەکەتە و گیانی ئارەزوو دەکات، ئاوایان لێدێت ئاپۆرەی هەموو ئەو نەتەوانەی لەشکرکێشییان کردووە بۆ سەر کێوی سییۆن. 8
It will be like when a hungry man dreams he is eating, but when he awakes, his stomach is empty. It will be like when a thirsty man dreams that he is drinking, but he when he awakes, he is fainting, with his thirst not quenched. Yes, so will be the great number of nations that fights against Mount Zion.
بحەپەسێن و سەرسام بن! خۆتان کوێر بکەن و کوێربن! بەبێ شەراب ئێوە مەستن، بەبێ مەی ئێوە بە لارەلار دەڕۆن. 9
Astonish yourselves and be astonished; blind yourselves and be blind! Be drunk, but not with wine; stagger, but not with beer.
یەزدان ڕۆحی خەوی قووڵی بەسەر ئێوەدا ڕشتووە، بەم شێوەیە یەزدان چاوەکانی ئێوەی نوقاندووە کە پێغەمبەرەکانن، هەروەها یەزدان سەری ئێوەی پێشبینیکەری داپۆشیوە. 10
For Yahweh has poured out on you the spirit of deep sleep. He has closed your eyes, the prophets, and has covered your heads, the seers.
جا تەواوی ئەم پەیامەی کە بە بینینێک ئاشکرا کراوە تەنها بۆ ئێوە وەک وشەکانی تۆمارێکی مۆرکراوی لێهاتووە، ئەوەی دەیدەنە کەسێکی خوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «ناتوانم، چونکە مۆر کراوە.» 11
All revelation has become to you as the words of a book that is sealed, which men might give to one who is learned, saying, “Read this.” He also says, “I cannot, for it is sealed.”
یان ئەگەر تۆمارەکە دەدەنە کەسێکی نەخوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «خوێندەواریم نییە.» 12
If the book is given to one who cannot read, saying, “Read this,” he says, “I cannot read.”
جا پەروەردگار دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە و بە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە، پەرستنیان بۆ من تەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە. 13
The Lord said, “This people comes close to me with their mouths and honors me with their lips, but their heart is far from me. Their honor for me is only a commandment of men that has been taught.
لەبەر ئەوە ئەوەتا من جارێکی دیکە کاری سەیر و سەمەرە بەم گەلە دەکەم، دانایی داناکانی لەناودەبەم و تێگەیشتنی تێگەیشتووانی ون دەبێت.» 14
Therefore, see, I will proceed to do a marvelous thing among this people, wonder after wonder. The wisdom of their wise men will perish, and the understanding of their prudent men will disappear.”
قوڕبەسەر ئەوانەی دەچنە قووڵاییەوە بۆ ئەوەی پیلانەکانیان لە یەزدان بشارنەوە، کارەکانیان لە تاریکی دەبێت و دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟ کێ دەمانناسێت؟» 15
Woe to those who deeply hide their plans from Yahweh, and whose deeds are in darkness. They say, “Who sees us, and who knows us?”
ئای لە هاڵاوگێڕیتان، ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەک تاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت: «ئەو دروستی نەکردم»؟ یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت: «تێناگات»؟ 16
You turn things upside down! Should the potter be considered like clay, so that the thing that is made should say about him who made it, “He did not make me,” or the thing formed say about him who formed it, “He does not understand”?
ئایا لە ساتێکی کەمدا لوبنان ناگۆڕێت بۆ باخ و باخیش بە دارستان دانانرێت؟ 17
In just a little while, Lebanon will be turned into a field, and the field will become a forest.
جا لەو ڕۆژەدا کەڕەکان گوێیان لە وشەکانی تۆمارەکە دەبێت و لە ئەنگوستەچاو و لە تاریکیدا چاوی نابیناکان دەبینن. 18
On that day the deaf will hear the words of a book, and the eyes of the blind will see out of the deep darkness.
زەلیلەکان دڵخۆشییان بە یەزدان زیاتر دەبێت، نەدارانیش بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دڵشاد دەبن. 19
The oppressed will again rejoice in Yahweh, and the poor among men will rejoice in the Holy One of Israel.
زۆردار لەناوچوو و گاڵتەجاڕ نەما و هەموو ئێشکگرانی خراپەکاری بڕانەوە. 20
For the ruthless will cease, and the scoffer will vanish. All those who love to do evil will be eliminated,
ئەوانەی بە وشەیەک مرۆڤ گوناهبار دەکەن و لە دادگا داو بۆ دادوەر دەنێنەوە و بە شتی پووچ دادپەروەری خوار دەکەن. 21
who by a word make a man out to be an offender. They lay a snare for him who seeks justice at the gate and put the righteous down with empty lies.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەوەی ئیبراهیمی کڕییەوە، ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب دەفەرموێت: «ئێستا یاقوب شەرمەزار نابێت و ئێستا ڕوو زەرد نابێت. 22
Therefore this is what Yahweh says concerning the house of Jacob—Yahweh, who redeemed Abraham, “Jacob will no longer be ashamed, nor will his face be pale.
کاتێک منداڵەکانی دەستکردەکانی دەستم لەنێویاندا دەبینن، وەک ناوێکی پیرۆز ڕێز لە ناوەکەم دەگرن، دان بە پیرۆزی پیرۆزەکەی یاقوبدا دەنێن، لە خودای ئیسرائیل دەترسن. 23
But when he sees his children, the work of my hands, they will make my name holy. They will make holy the name of the Holy One of Jacob and they will stand in awe of the God of Israel.
ئەوانەی لە ناوەڕۆکەوە گومڕا بوون تێگەیشتن بەدەستدەهێنن و بۆڵەبۆڵکەران فێربوون وەردەگرن.» 24
Those who err in spirit will gain understanding, and complainers will learn knowledge.”

< ئیشایا 29 >