< ئیشایا 25 >

ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت! بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە، پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن، بە دڵسۆزی چەسپاون. 1
O Lord, thou art my God, I will exalt thee, and give glory to thy name: for thou hast done wonderful things, thy designs of old faithful, amen.
شارت کاول کرد و شارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد، قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە، بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە. 2
For thou hast reduced the city to a heap, the strong city to ruin, the house of strangers, to be no city, and to be no more built up for ever.
لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن، شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن. 3
Therefore shall a strong people praise thee, the city of mighty nations shall fear thee.
بوویت بە پەناگای هەژار، پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە، چەتر لە لێزمەی باران و سێبەر لە گەرما، چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکان لێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە، 4
Because thou hast been a strength to the poor, a strength to the needy in his distress: a refuge from the whirlwind, a shadow from the heat. For the blast of the mighty is like a whirlwind beating against a wall.
وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا. هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێت وەک گەرما بە سێبەری هەور گۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت. 5
Thou shalt bring down the tumult of strangers, as heat in thirst: and as with heat under a burning cloud, thou shalt make the branch of the mighty to wither away.
یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلان لەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات، خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکان مەی سادەی پاڵاوتە. 6
And the Lord of hosts shall make unto all people in this mountain, a feast of fat things, a feast of wine, of fat things full of marrow, of wine purified from the lees.
لەم کێوەدا لووشی دەدات پەچەی سەر مردوو، پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە، هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە، 7
And he shall destroy in this mountain the face of the bond with which all people were tied, and the web that he began over all nations.
مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە. یەزدانی باڵادەست سڕییەوە فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان، ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێت لە هەموو زەویدا، چونکە یەزدان فەرمووی. 8
He shall cast death down headlong for ever: and the Lord God shall wipe away tears from every face, and the reproach of his people he shall take away from off the whole earth: for the Lord hath spoken it.
لەو ڕۆژەدا دەگوترێت: «ئەوەتا ئەمە خودامانە، چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین. ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد، شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.» 9
And they shall say in that day: Lo, this is our God, we have waited for him, and he will save us: this is the Lord, we have patiently waited for him, we shall rejoice and be joyfull in his salvation.
دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت، بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێت وەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە. 10
For the hand of the Lord shall rest in this mountain: and Moab shall be trodden down under him, as straw is broken in pieces with the wain.
جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوە وەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە. خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێت لەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی. 11
And he shall stretch forth his hands under him, as he that swimmeth stretcheth forth his hands to swim: and he shall bring down his glory with the dashing of his hands.
قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە، دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ. 12
And the bulwarks of thy high walls shall fall, and be brought low, and shall be pulled down to the ground, even to the dust.

< ئیشایا 25 >