< ئیشایا 25 >
ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت! بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە، پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن، بە دڵسۆزی چەسپاون. | 1 |
Jahve, ti si Bog moj, uznosim te, tvoje ime slavim, jer si proveo čudesan naum, smišljen od davnine, istinit i vjeran,
شارت کاول کرد و شارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد، قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە، بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە. | 2 |
jer grad si pretvorio u hrpu kamenja, a mjesto utvrđeno u ruševine. Tvrđa neprijateljska više nije grad, dovijeka se više obnoviti neće.
لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن، شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن. | 3 |
Zato te slavi narod snažan, grad moćnih plemena tebe se boji;
بوویت بە پەناگای هەژار، پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە، چەتر لە لێزمەی باران و سێبەر لە گەرما، چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکان لێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە، | 4 |
jer ti si utočište nevoljnom, utočište ubogom u nevolji; ti si skrovište od pljuska i od žege zaklon, jer ćud je silnička kao pljusak zimski;
وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا. هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێت وەک گەرما بە سێبەری هەور گۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت. | 5 |
kao žega nad zemljom sušnom ti gušiš graju neprijatelja; kao žega sjenom oblaka prekinu se silniku pjesma pobjednička.
یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلان لەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات، خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکان مەی سادەی پاڵاوتە. | 6 |
I Jahve nad Vojskama spremit će svim narodima na ovoj gori gozbu od pretiline, gozbu od izvrsna vina, od pretiline sočne, od vina staložena.
لەم کێوەدا لووشی دەدات پەچەی سەر مردوو، پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە، هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە، | 7 |
Na ovoj gori on će raskinuti zastor što zastiraše sve narode, pokrivač koji sva plemena pokrivaše
مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە. یەزدانی باڵادەست سڕییەوە فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان، ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێت لە هەموو زەویدا، چونکە یەزدان فەرمووی. | 8 |
i uništit će smrt zasvagda. I suzu će sa svakog lica Jahve, Gospod, otrti - sramotu će svog naroda na svoj zemlji skinuti: tako Jahve reče.
لەو ڕۆژەدا دەگوترێت: «ئەوەتا ئەمە خودامانە، چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین. ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد، شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.» | 9 |
I reći će se u onaj dan: “Gle, ovo je Bog naš, u njega se uzdasmo, on nas je spasio; ovo je Jahve u koga se uzdasmo! Kličimo i veselimo se spasenju njegovu,
دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت، بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێت وەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە. | 10 |
jer ruka Jahvina na ovoj gori počiva!” Moab je izgažen na svome mjestu kao što se gazi slama na buništu;
جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوە وەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە. خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێت لەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی. | 11 |
ondje on razmahuje rukama kao što ih razmahuje plivač kada pliva. Ali Jahve obara njegovu ponositost i propinjanja ruku njegovih.
قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە، دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ. | 12 |
Visoku tvrđu tvojih zidina on razvaljuje, na zemlju baca, u prah ruši.