< ئیشایا 24 >

ئەوەتا یەزدان زەوی چۆڵ دەکات، بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت، دانیشتووانەکەی پەرت دەکات. 1
Behold, the LORD makes the earth empty, makes it waste, turns it upside down, and scatters its inhabitants.
کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت، گەورە وەک کۆیلەکەی، خانم وەک کەنیزەکەی، کڕیار وەک فرۆشیار، بەخشەر وەک وەرگر، قەرزدەر وەک قەرزار. 2
It will be as with the people, so with the priest; as with the servant, so with his master; as with the maid, so with her mistress; as with the buyer, so with the seller; as with the creditor, so with the debtor; as with the taker of interest, so with the giver of interest.
زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت و بە تاڵان تاڵان دەکرێت، یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو. 3
The earth will be utterly emptied and utterly laid waste; for the LORD has spoken this word.
زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، جیهان داهێزرا و سیس بوو، گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا. 4
The earth mourns and fades away. The world languishes and fades away. The lofty people of the earth languish.
زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو، چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد، فەرزەکانیان پێشێل کرد و پەیمانی هەتاهەتاییان شکاند. 5
The earth also is polluted under its inhabitants, because they have transgressed the laws, violated the statutes, and broken the everlasting covenant.
لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد و دانیشتووانەکەی سزادران. لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان و خەڵکێکی کەم مایەوە. 6
Therefore the curse has devoured the earth, and those who dwell therein are found guilty. Therefore the inhabitants of the earth are burned, and few men are left.
شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو، هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن. 7
The new wine mourns. The vine languishes. All the merry-hearted sigh.
دەفی دەنگ خۆش کپ بوو، هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە، قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو. 8
The mirth of tambourines ceases. The sound of those who rejoice ends. The joy of the harp ceases.
بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە، مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت. 9
They will not drink wine with a song. Strong drink will be bitter to those who drink it.
شاری وێران تێکشکاوە، هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە. 10
The confused city is broken down. Every house is shut up, that no man may come in.
لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەراب خۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک، دوورخرایەوە شادی زەوی. 11
There is a crying in the streets because of the wine. All joy is darkened. The mirth of the land is gone.
ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە و لێدانی دەروازەش کاولییە. 12
The city is left in desolation, and the gate is struck with destruction.
ئاوا دەبێت لەناوەندی زەوی لەنێو گەلان، وەک داتەکاندنی دار زەیتوون، وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت. 13
For it will be so within the earth among the peoples, as the shaking of an olive tree, as the gleanings when the vintage is done.
ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن، بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن. 14
These shall lift up their voice. They will shout for the majesty of the LORD. They cry aloud from the sea.
لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن، لە دوورگەکانی دەریاشەوە ناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل. 15
Therefore glorify the LORD in the east, even the name of the LORD, the God of Israel, in the islands of the sea!
لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو: «شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!» جا گوتم: «فەوتام! فەوتام! قوڕبەسەرم! ناپاکان ناپاکییان کرد! ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!» 16
From the uttermost part of the earth have we heard songs. Glory to the righteous! But I said, “I pine away! I pine away! woe is me!” The treacherous have dealt treacherously. Yes, the treacherous have dealt very treacherously.
ترس و چاڵ و تەڵە بەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی. 17
Fear, the pit, and the snare are on you who inhabit the earth.
ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێت دەکەوێتە چاڵەکەوە و ئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوە بە تەڵەکەوە دەبێت. بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە و بناغەکانی زەوی هەژان. 18
It will happen that he who flees from the noise of the fear will fall into the pit; and he who comes up out of the middle of the pit will be taken in the snare; for the windows on high are opened, and the foundations of the earth tremble.
زەوی بە شکان دەشکێت، زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت، زەوی بە لەقین دەلەقێت. 19
The earth is utterly broken. The earth is torn apart. The earth is shaken violently.
زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت، جۆلانە دەکات وەک کەپر. یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە، دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە. 20
The earth will stagger like a drunken man, and will sway back and forth like a hammock. Its disobedience will be heavy on it, and it will fall and not rise again.
لەو ڕۆژەدا یەزدان سزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان و لەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات. 21
It will happen in that day that the LORD will punish the army of the high ones on high, and the kings of the earth on the earth.
بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوە وەک دیل لە بەندیخانە و لە گرتووخانە توند دەکرێن و دوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن. 22
They will be gathered together, as prisoners are gathered in the pit, and will be shut up in the prison; and after many days they will be visited.
مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت، چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکات لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم، شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە. 23
Then the moon will be confounded, and the sun ashamed; for the LORD of Armies will reign on Mount Zion and in Jerusalem; and glory will be before his elders.

< ئیشایا 24 >