< ئیشایا 2 >

ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم: 1
The word that Isaias the son of Amos saw, concerning Juda and Jerusalem.
لە ڕۆژانی کۆتاییدا، کێوی پەرستگای یەزدان لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت، بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و هەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن. 2
And in the last days the mountain of the house of the Lord shall be prepared on the top of mountains, and it shall be exalted above the hills, and all nations shall flow unto it.
زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن: «وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین، بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب. فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات، بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.» فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت، پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە. 3
And many people shall go, and say: Come and let us go up to the mountain of the Lord, and to the house of the God of Jacob, and he will teach us his ways, and we will walk in his paths: for the law shall come forth from Sion, and the word of the Lord from Jerusalem.
لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات، ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات. شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن، ڕمەکانیشیان دەکەنە داس. هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت، چیتر فێری جەنگ نابن. 4
And he shall judge the Gentiles, and rebuke many people: and they shall turn their swords into ploughshares, and their spears into sickles: nation shall not lift up sword against nation, neither shall they be exercised any more to war.
ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن، با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین. 5
O house of Jacob, come ye, and let us walk in the light of the Lord.
وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا، لە بنەماڵەی یاقوب، پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات و وەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە، پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان. 6
For thou hast cast off thy people, the house of Jacob: because they are filled as in times past, and have had soothsayers as the Philistines, and have adhered to strange children.
خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو، گەنجینەکانی سنووریان نییە. خاکیان پڕبوو لە ئەسپ و گالیسکەکانی سنووریان نییە. 7
Their land is filled with silver and gold: and there is no end of their treasures.
خاکیان پڕبوو لە بت، کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد، کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد. 8
And their land is filled with horses: and their chariots are innumerable. Their land also is full of idols: they have adored the work of their own hands, which their own fingers have made.
جا مرۆڤ دەچەمێتەوە و ئادەمیزاد نزم دەبێتەوە، لێیان خۆش مەبە. 9
And man hath bowed himself down, and man hath been debased: therefore forgive them not.
لە ڕووی سامی یەزدان و شکۆی مەزنییەکەی، بڕۆ ناو کەلەبەرد و لەناو خۆڵ خۆت بشارەوە! 10
Enter thou into the rock, and hide thee in the pit from the face of the fear of the Lord, and from the glory of his majesty.
چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە و لووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە، لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت. 11
The lofty eyes of man are humbled, and the haughtiness of men shall be made to stoop: and the Lord alone shall be exalted in that day.
یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە لە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک، لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کە نزم دەبنەوە، 12
Because the day of the Lord of hosts shall be upon every one that is proud and highminded, and upon every one that is arrogant, and he shall be humbled.
لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان، لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان، 13
And upon all the tall and lofty cedars of Libanus, and upon all the oaks of Basan.
لە دژی هەموو چیا بەرزەکان و لە دژی هەموو کێوە بڵندەکان، 14
And upon all the high mountains, and upon all the elevated hills.
لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز، لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت، 15
And upon every high tower, and every fenced wall.
لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش، لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر. 16
And upon all the ships of Tharsis, and upon all that is fair to behold.
جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە و لووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت، لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و 17
And the loftiness of men shall be bowed down, and the haughtiness of men shall be humbled, and the Lord alone shall be exalted in that day.
هەموو بتەکان لەناودەچن. 18
And idols shall be utterly destroyed.
کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت، مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان و ناو چاڵەکانی خۆڵ. 19
And they shall go into the holes of rocks, and into the caves of the earth from the face of the fear of the Lord, and from the glory of his majesty, when he shall rise up to strike the earth.
لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئەو بتە زیو و زێڕانەی کە بۆ پەرستن دروستی کردوون، بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات. 20
In that day a man shall cast away his idols of silver, and his idols of gold, which he had made for himself to adore, moles and bats.
کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت، مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە و بۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان. 21
And he shall go into the clefts of rocks, and into the holes of stones from the face of the fear of the Lord, and from the glory of his majesty, when he shall rise up to strike the earth.
پشت بە مرۆڤ مەبەستە، ئەوەی تەنها هەناسەیەکی لە لووتدایە. بۆچی حیسابی بۆ دەکرێت؟ 22
Cease ye therefore from the man, whose breath is in his nostrils, for he is reputed high.

< ئیشایا 2 >