< ئیشایا 19 >
سروشێک سەبارەت بە میسر: ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوە بەرەو میسر دێت. بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن، دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە. | 1 |
Onus Ægypti. Ecce Dominus ascendet super nubem levem, et ingredietur Ægyptum, et commovebuntur simulachra Ægypti a facie eius, et cor Ægypti tabescet in medio eius.
«میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم، هەرکەسە لە دژی برای خۆی شەڕ دەکات، هەرکەسە لە دژی هاوڕێی خۆی، شار لە دژی شار و شانشین لە دژی شانشین. | 2 |
Et concurrere faciam Ægyptios adversus Ægyptios: et pugnabit vir contra fratrem suum, et vir contra amicum suum, civitas adversus civitatem, regnum adversus regnum.
میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت، ڕاوێژەکەی هەڵدەلووشم، داوا لە بتەکان و لە نوشتەکەران دەکەن، لە نێوانگرەکان و لە ڕۆح ئامادەکاران. | 3 |
Et dirumpetur spiritus Ægypti in visceribus eius, et consilium eius præcipitabo: et interrogabunt simulachra sua, et divinos suos, et pythones, et ariolos.
میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم و پاشایەکی توندوتیژ فەرمانڕەوایەتییان دەکات،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت. | 4 |
Et tradam Ægyptum in manu dominorum crudelium, et rex fortis dominabitur eorum, ait Dominus Deus exercituum.
ئاوی نیل وشک دەبێت، ڕووبارەکەش کاول دەبێت و وشک دەبێت. | 5 |
Et arescet aqua de mari, et fluvius desolabitur, atque siccabitur.
نۆکەندەکان بۆن دەکەن، لقەکانی نیل کز دەبن و کاول دەبن. قامیش و زەل بۆگەن دەبن، | 6 |
Et deficient flumina: attenuabuntur, et siccabuntur rivi aggerum. Calamus et iuncus marcescet:
سەوزایی لەسەر نیل، لە ڕێژگەی ڕووبارەکە. هەموو ئەوەی لەسەر نیل چانراوە وشک دەبێت، هەڵدەوەرێت و نامێنێت. | 7 |
nudabitur alveus rivi a fonte suo, et omnis sementis irrigua siccabitur, arescet, et non erit.
ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن، هەموو ئەوانەی قولاپ هەڵدەدەنە ناو نیلەوە، ئەوانەی تۆڕ لەسەر ڕووی ئاوەکان بڵاو دەکەنەوە ورەیان نامێنێت. | 8 |
Et mœrebunt piscatores, et lugebunt omnes mittentes in flumen hamum, et expandentes rete super faciem aquarum emarcescent.
کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن، جۆڵاکانیش ڕوو زەرد دەبن. | 9 |
Confundentur qui operabantur linum, pectentes, et texentes subtilia.
جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن و هەموو کرێکارەکانی خەمبار دەبن. | 10 |
Et erunt irrigua eius flaccentia: omnes qui faciebant lacunas ad capiendos pisces.
بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن: دانا ڕاوێژکارەکانی فیرعەون ڕاوێژەکانیان ئاژەڵانەیە. چۆن بە فیرعەون دەڵێن: «کوڕی دانایانم من، کوڕی پاشا دێرینەکان»؟ | 11 |
Stulti principes Taneos, sapientes consiliarii Pharaonis dederunt consilium insipiens: quomodo dicetis Pharaoni: Filius sapientium ego, filius regum antiquorum?
کەواتە کوا داناکانت؟ با پێت بڵێن و با بزانن، یەزدانی سوپاسالار پلانی چی داناوە لە دژی میسر. | 12 |
Ubi nunc sunt sapientes tui? annuncient tibi, et indicent quid cogitaverit Dominus exercituum super Ægyptum.
میرانی چۆعەن گێل بوون، میرانی مەمفیس چەواشە کران، پیاوماقوڵانی هۆزەکانی میسریان گومڕا کرد. | 13 |
Stulti facti sunt principes Taneos, emarcuerunt principes Mempheos, deceperunt Ægyptum, angulum populorum eius.
یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە، میسریان گومڕا کرد لە هەموو کردارەکانی وەک گومڕاکردنی سەرخۆش لەناو ڕشانەوەکەی. | 14 |
Dominus miscuit in medio eius spiritum vertiginis: et errare fecerunt Ægyptum in omni opere suo, sicut errat ebrius et vomens.
هیچ کارێک نابێت لە میسر کە سەر یان کلک، دار خورما یان زەل، بیکات. | 15 |
Et non erit Ægypto opus, quod faciat caput et caudam incurvantem, et refrenantem.
لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە. | 16 |
In die illa erit Ægyptus quasi mulieres, et stupebunt, et timebunt a facie commotionis manus Domini exercituum. quam ipse movebit super eam.
میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت. | 17 |
Et erit Terra Iuda Ægypto in pavorem: omnis, qui illius fuerit recordatus, pavebit a facie consilii Domini exercituum, quod ipse cogitavit super eam.
لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر». | 18 |
In die illa erunt quinque civitates in Terra Ægypti, loquentes lingua Chanaan, et iurantes per Dominum exercituum: Civitas solis vocabitur una.
لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان. | 19 |
In die illa erit altare Domini in medio Terræ Ægypti, et titulus Domini iuxta terminum eius
جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات. | 20 |
erit in signum, et in testimonium Domino exercituum in Terra Ægypti. Clamabunt enim ad Dominum a facie tribulationis, et mittet eis salvatorem et propugnatorem, qui liberet eos.
ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن. | 21 |
Et cognoscetur Dominus ab Ægypto, et cognoscent Ægyptii Dominum in die illa, et colent eum in hostiis et in muneribus: et vota vovebunt Domino, et solvent.
یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە. | 22 |
Et percutiet Dominus Ægyptum plaga, et sanabit eam, et revertentur ad Dominum, et placabitur eis, et sanabit eos.
لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن. | 23 |
In die illa erit via de Ægypto in Assyrios, et intrabit Assyrius Ægyptum, et Ægyptius in Assyrios, et servient Ægyptii Assur.
لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە. | 24 |
In die illa erit Israel tertius Ægyptio et Assyrio: benedictio in medio terræ,
ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.» | 25 |
cui benedixit Dominus exercituum, dicens: Benedictus populus meus Ægypti, et opus manuum mearum Assyrio: hereditas autem mea Israel.