< ئیشایا 18 >
قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان، ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە، | 1 |
Oh, csattogó szárnyak országa, mely Kús folyóin túl van;
پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت، بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان. بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان، بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە، بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن، نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار، ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی. | 2 |
mely követeket küld a tengeren, gyékény hajókon a víz színén! Menjetek, gyors követek, a termetes és fényes nemzethez, a néphez, mely félelmetes, amióta van, a pusztítás és eltiprás nemzetéhez, melynek országát folyók hasítják.
ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان و نیشتەجێبووانی زەوی، کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە، ببینن و کە کەڕەنا لێدرا، گوێ بگرن. | 3 |
Mind a világ lakói és a földnek lakosai, amint zászlót emelnek a hegyeken, majd látjátok és amint fújják a harsonát, meghalljátok.
یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت: «هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەم وەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا، وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.» | 4 |
Mert így szólt az Örökkévaló hozzám: Hadd legyek nyugodt és hadd nézzem helyemen, mint a fényes forróság a napsugárban, mint harmatos felhő az aratás forróságában.
پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن و کاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو، چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە و لقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات. | 5 |
Mert aratás előtt, midőn vége van a virágzásnak és érő bogyóvá lesz a virág, levágja a gallyakat a kacorokkal és az indákat eltávolítja, lemetszi.
پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا و بۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی، بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن و هەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن. | 6 |
Ott hagyatnak egyaránt a hegyek madarának és a föld vadjának; nyaralni fog rajta a madár és mind a föld vadja rajta fog telelni.
لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت، لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە، گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک، نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار، ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە، بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن. | 7 |
Abban az időben ajándékot visznek az Örökkévalónak, a seregek urának, a termetes és fényes néptől, azon néptől, mely félelmetes, amióta van, a pusztítás és eltiprás nemzetétől, melynek országát folyók hasítják, az Örökkévaló a seregek ura nevének helyére, Ción hegyére.