< ئیشایا 17 >

سروشێک سەبارەت بە دیمەشق: «بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە و دەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو. 1
有關大馬士革的神諭:看,大馬士革不再成為城市,將變為一堆廢墟。
شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون و بۆ مێگەلەکان دەبن، تێیدا ڕادەکشێن، کەس نییە بیانترسێنێت. 2
她的城邑將永被遺棄,成為羊群的牧場;牠們偃臥在那裏,無人驚擾。
قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت و پاشایەتیش لە دیمەشق. پاشماوەی ئارام وەک شکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 3
厄弗辣因的保壘將被撤除,大馬士革的主權將要消失,阿蘭的遺民將如以色列子民的光榮--萬軍上主的斷語。
«لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە، قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت. 4
到那天,雅各 伯的光榮必要衰落,他肥滿的身軀必要消瘦。
وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە، بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە. وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێت لە دۆڵی ڕفایم. 5
將如收割的人一手在抱麥稈,一手在割麥穗;又如人摘取葡萄,或在勒法因山谷採打橄欖樹,
وەک تەکاندنی دار زەیتوون کە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە، دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان، چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل. 6
上面總有些殘粒剩下,或兩三粒留在樹梢,或四五個留在果樹的枝梢上--上主,以色列的天主的斷語。
لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە و چاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. 7
到那天,人必仰望自己的造主,眼睛必要注視以色列的聖者。
ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوە کە دروستکراوی دەستی خۆین، ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات، ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور. 8
再不願觀看他親手所造的祭壇;也不再顧盼他手指所製的「阿舍辣」和太陽柱。
لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت. 9
到那天,你的堅城,將如希威人和阿摩黎人在以色列子民前所放棄的地域,成為一片荒野,
خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو، تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە. لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێنن بەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات. 10
因為你忘卻了拯救你的天主,不懷念作你避難所的磐石。為此,你雖栽種阿多尼花木,種植異鄉的枝條;
ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکات بۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات، بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاری بێ چارەسەردا لەدەست دەچێت. 11
你縱然在一日之間使你所栽種的生長,清晨使你所種植的開花,但是收穫卻消失在患難和絕望痛苦的日子中。
ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر، وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت! خوڕەی نەتەوەکان وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت! 12
靜聽!許多民族在喧嚷,喧嚷得有如海嘯;好多百姓在咆哮,咆哮得有如汪洋的怒號。
نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر، بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن، وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت و وەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا. 13
然而上主一叱責,他必飄逸遠逃,有如為颶風捲去山上的禾湝,有如旋風前的薊絮。
دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە! بەرەبەیانێکی زوو نامێنن! ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە، بەختی ڕاوڕووتکارانمانە. 14
晚間盡是恐怖;天還未亮,已無蹤影!這是掠奪我們者的份子,搶劫我們者的命運。

< ئیشایا 17 >