بەرخ وەک سەرانە بنێرن بۆ فەرمانڕەوای خاکەکە، لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدا بەرەو چیاکەی شاری سییۆن. | 1 |
שלחו כר משל ארץ מסלע מדברה אל הר בת ציון |
وەک باڵندەی هەڵاتوون وەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت، کچانی مۆئاب لە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن. | 2 |
והיה כעוף נודד קן משלח--תהיינה בנות מואב מעברת לארנון |
«ڕاوێژ بکە، دادوەری ئەنجام بدە، لە قرچەی نیوەڕۆدا سێبەرت وەک شەوی لێ بکە. دەرکراوەکان بشارەوە، هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە. | 3 |
הביאו (הביאי) עצה עשו פלילה שיתי כליל צלך בתוך צהרים סתרי נדחים--נדד אל תגלי |
با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە، لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.» کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت، کاولبوون نامێنێت، پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن. | 4 |
יגורו בך נדחי מואב הוי סתר למו מפני שודד כי אפס המץ כלה שד תמו רמס מן הארץ |
بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت، یەکێک لە بنەماڵەی داود دادپەروەر و داواکاری دادپەروەری، دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستی بە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت. | 5 |
והוכן בחסד כסא וישב עליו באמת באהל דוד שפט ודרש משפט ומהר צדק |
لووتبەرزی مۆئابمان بیست، لووتبەرزییەکی زۆر، خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی، بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن. | 6 |
שמענו גאון מואב גא מאד גאותו וגאונו ועברתו לא כן בדיו |
لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن، سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن. ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان، بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن. | 7 |
לכן ייליל מואב למואב--כלה ייליל לאשישי קיר חרשת תהגו אך נכאים |
کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون، هەروەها ڕەزەکەی سیڤما. گەورەکانی نەتەوەکان شا مێوەکانییان شکاند، کە گەیشتبووە یەعزێر و پەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی. لقەکانی درێژ ببوونەوە و لە دەریا پەڕیبوونەوە. | 8 |
כי שדמות חשבון אמלל גפן שבמה בעלי גוים הלמו שרוקיה--עד יעזר נגעו תעו מדבר שלחותיה נטשו עברו ים |
لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێم بۆ ڕەزەکەی سیڤما، بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەم ئەی حەشبۆن و ئەلعالێ! لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانت هەراوزەنای جەنگ هات. | 9 |
על כן אבכה בבכי יעזר גפן שבמה אריוך דמעתי חשבון ואלעלה כי על קיצך ועל קצירך הידד נפל |
خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە، لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت، شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت، هوتاف کپ بوو. | 10 |
ונאסף שמחה וגיל מן הכרמל ובכרמים לא ירנן לא ירעע יין ביקבים לא ידרך הדרך--הידד השבתי |
لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت، ناخیشم بۆ قییر حەراسەت. | 11 |
על כן מעי למואב ככנור יהמו וקרבי לקיר חרש |
جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت، ماندوو دەبێت. کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات، قبوڵ نابێت. | 12 |
והיה כי נראה כי נלאה מואב על הבמה ובא אל מקדשו להתפלל ולא יוכל |
ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو. | 13 |
זה הדבר אשר דבר יהוה אל מואב--מאז |
ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.» | 14 |
ועתה דבר יהוה לאמר בשלש שנים כשני שכיר ונקלה כבוד מואב בכל ההמון הרב ושאר מעט מזער לוא כביר |