< ئیشایا 16 >

بەرخ وەک سەرانە بنێرن بۆ فەرمانڕەوای خاکەکە، لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدا بەرەو چیاکەی شاری سییۆن. 1
你們當將羊羔奉給那地掌權的, 從西拉往曠野,送到錫安城的山。
وەک باڵندەی هەڵاتوون وەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت، کچانی مۆئاب لە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن. 2
摩押的居民在亞嫩渡口, 必像遊飛的鳥,如拆窩的雛。
«ڕاوێژ بکە، دادوەری ئەنجام بدە، لە قرچەی نیوەڕۆدا سێبەرت وەک شەوی لێ بکە. دەرکراوەکان بشارەوە، هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە. 3
求你獻謀略,行公平, 使你的影子在午間如黑夜, 隱藏被趕散的人,不可顯露逃民。
با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە، لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.» کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت، کاولبوون نامێنێت، پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن. 4
求你容我這被趕散的人和你同居。 至於摩押,求你作他的隱密處, 脫離滅命者的面。 勒索人的歸於無有, 毀滅的事止息了, 欺壓人的從國中除滅了,
بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت، یەکێک لە بنەماڵەی داود دادپەروەر و داواکاری دادپەروەری، دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستی بە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت. 5
必有寶座因慈愛堅立; 必有一位誠誠實實坐在其上, 在大衛帳幕中施行審判, 尋求公平,速行公義。
لووتبەرزی مۆئابمان بیست، لووتبەرزییەکی زۆر، خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی، بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن. 6
我們聽說摩押人驕傲, 是極其驕傲; 聽說他狂妄、驕傲、忿怒; 他誇大的話是虛空的。
لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن، سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن. ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان، بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن. 7
因此,摩押人必為摩押哀號; 人人都要哀號。 你們摩押人要為吉珥‧哈列設的葡萄餅哀歎, 極其憂傷。
کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون، هەروەها ڕەزەکەی سیڤما. گەورەکانی نەتەوەکان شا مێوەکانییان شکاند، کە گەیشتبووە یەعزێر و پەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی. لقەکانی درێژ ببوونەوە و لە دەریا پەڕیبوونەوە. 8
因為希實本的田地 和西比瑪的葡萄樹都衰殘了。 列國的君主折斷其上美好的枝子; 這枝子長到雅謝延到曠野, 嫩枝向外探出,直探過鹽海。
لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێم بۆ ڕەزەکەی سیڤما، بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەم ئەی حەشبۆن و ئەلعالێ! لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانت هەراوزەنای جەنگ هات. 9
因此,我要為西比瑪的葡萄樹哀哭, 與雅謝人哀哭一樣。 希實本、以利亞利啊, 我要以眼淚澆灌你; 因為有交戰吶喊的聲音 臨到你夏天的果子, 並你收割的莊稼。
خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە، لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت، شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت، هوتاف کپ بوو. 10
從肥美的田中奪去了歡喜快樂; 在葡萄園裏必無歌唱,也無歡呼的聲音。 踹酒的在酒醡中不得踹出酒來; 我使他歡呼的聲音止息。
لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت، ناخیشم بۆ قییر حەراسەت. 11
因此,我心腹為摩押哀鳴如琴; 我心腸為吉珥‧哈列設也是如此。
جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت، ماندوو دەبێت. کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات، قبوڵ نابێت. 12
摩押人朝見的時候,在高處疲乏,又到他聖所祈禱,也不蒙應允。
ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو. 13
這是耶和華從前論摩押的話。
ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.» 14
但現在耶和華說:「三年之內,照雇工的年數,摩押的榮耀與他的群眾必被藐視,餘剩的人甚少無幾。」

< ئیشایا 16 >