< ئیشایا 15 >
سروشێک سەبارەت بە مۆئاب: عار لە مۆئاب وێران بوو، لە یەک شەودا کاول بوو! قییر لە مۆئاب وێران بوو، لە یەک شەودا کاول بوو! | 1 |
Beszéd Móábról. Bizony éjjel pusztíttatott el Ár-Móáb, megsemmisült; bizony éjjel pusztítatott el Kír-Móáb, megsemmisült.
دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت، بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان، مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات. هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و هەموو ڕیشێک تاشراون. | 2 |
Fölment Bájit meg Díbón a magaslatokra sírásra; Nebó fölött és Médeba fölött jajgat Móáb, minden fején kopaszság, minden szakáll levágva.
لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن، لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانی هەموو شیوەن دەکەن بەخوڕ دەگریێن. | 3 |
Utcáin zsákot kötöttek föl, háztetőin és piacain mindnyája jajgat, sírásban folyik szét.
حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە، دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت. لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن گیانیان دەلەرزێت. | 4 |
Kiáltott Chesbón és Eleálé, Jáhaczig hallatszott hangjuk; ezért felriadnak Móáb fegyveresei, lelke megremegett őbenne.
دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت، هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن، هەتا عەگلەت شەلیشیا. بە گریانەوە لە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون، لە ڕێگای حۆرۆنایم هاواری شکست بەرز دەکەنەوە. | 5 |
Szívem Móábért kiált, szökevényei egész Czóarig, Eglat-Selísíjáig; mert Lúchit hágóján sírással mennek fel, mert Chórónájim felé vészkiáltást keltenek.
ئاوەکانی نیمریم وشک بوون، گیایەکەش سیس بوو، لەوەڕگا نەما و سەوزایی نەما. | 6 |
Mert Nimrim vizei puszta helyekké lesznek; mert elszáradt a fű, eltűnt a pázsit, nincs zöld többé.
لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیان هەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن. | 7 |
Ezért a vagyont, melyet szereztek, és tulajdonukat a fűzfák patakján viszik át.
هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە، واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم، واوەیلای لە بیری ئێلیمە. | 8 |
Mert körülvette a kiáltás Móáb határát, egész Eglájimig a jajgatása; Beér-Élímig a jajgatása.
ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن، بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم، شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب و بۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم. | 9 |
Mert Dímón vizei megteltek vérrel, mert Dímón ellen még többet hozok, Móáb menekült része ellen oroszlánt, meg a föld maradéka ellen.