< ئیشایا 13 >
سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی: | 1 |
Beszéd Bábelről, melyet látott Jesájáhú, Amócz fia,
لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن، دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە، دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوە بۆ ناو دەرگای میران. | 2 |
Kopár hegyre vigyetek zászlót, emeljetek feléjük hangot, intsetek kézzel, hogy bevonuljanak a fejedelmek kapuin.
من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد، هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم، ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم. | 3 |
Én kirendeltem megszenteltjeimet, el is hívtam vitézeimet haragomra, büszke ujjongóimat.
گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت، وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر! گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت، وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە! یەزدانی سوپاسالار سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ! | 4 |
Zúgás hangzik a hegyekben, nagyszámú néphez hasonlóan, összegyűlt népek királyságai zajongásának hangja: az Örökkévaló, a seregek ura hadsereget számlál.
لە خاکێکی دوورەوە دێن، لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن، یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی، بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی. | 5 |
Messze földről jönnek, az ég széléről, az Örökkévaló haragjának fegyverei, hogy megrontsák az egész földet.
واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. | 6 |
Jajgassatok, mert közel van az Örökkévaló napja, mint pusztítás jő a Mindenhatótól.
لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن، هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە. | 7 |
Ezért mind a kezek ellankadnak és minden emberi szív elolvad.
ڕادەچڵەکێن، ئازار و ژان دەیانگرێت، وەک منداڵبوو دەتلێنەوە. پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی، ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە. | 8 |
Megrémülnek, kínok és fájdalmak fogják el, mint a szülő asszony vajúdnak, kiki a másikára bámul, lángban álló arc az arcuk.
ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت، سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە، بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات و گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە. | 9 |
Íme az Örökkévaló napja jő, kegyetlenül, haragvással és föllobbant haraggal, hogy pusztasággá tegye a földet és vétkeseit kiirtsa belőle.
ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانی ڕووناکییان دەرناخەن، خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت، مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە. | 10 |
Mert az ég csillagai és oriónjai nem ragyogtatják fényüket; a nap elsötétült fölkeltekor és a hold nem tündökölteti fényét.
سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی، بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان، کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم. | 11 |
És megbüntetem a világon a rosszaságot és a gonoszokon bűnüket; megszüntetem a kevélyek gőgjét és a zsarnokok gőgösségét megalázom.
مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم و ئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر. | 12 |
Ritkábbá teszem a halandót színaranynál és az embert Ófír aranyánál.
لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت، لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی. | 13 |
Ezért megreszkettetem az eget és megrendül a föld az ő helyéről, az Örökkévalónak a seregek urának haragvása miatt és föllobbanó haragjának napján.
وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە، هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت. | 14 |
És lesz, mint a kergetett szarvas és mint juhok, mikor nincsen összegyűjtő, kiki a népéhez fognak fordulni és kiki az országába menekülnek.
ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت. | 15 |
Mindenki, akit találnak, átszúratik, és mindenki, akit elfognak, kard által esik el.
منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن و ماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن. | 16 |
Kisdedeik szétzúzatnak szemük láttára, kifosztatnak házaik és feleségeik meggyaláztatnak.
ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم، ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن و کەیفیان بە زێڕ نایەت. | 17 |
Íme fölkeltem ellenük a médehet, akik ezüstöt nem tekintenek és aranyban nem telik kedvük.
کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن، بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە، دڵیان بە منداڵان ناسووتێت. | 18 |
Az íjak ifjakat zúznak szét; a méh gyümölcsének nem irgalmaznak, gyermekeket nem szán meg szemük.
بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و جوانی شانازی کلدانییەکان وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت، کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت. | 19 |
És lesz Bábel, a királyságok dísze, a kaldeusok büszke ékessége olyan, mint mikor feldúlta Isten Szodomát és Amórát.
هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە و نەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت، عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات، شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن. | 20 |
Nem lakják soha többé s nem lesz lakója nemzedékre s nemzedékre; nem fog ott sátorozni az arab és pásztorok nem heverésztetnek ott.
بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن، چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛ کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت، تەگە لەوێ سەما دەکەن. | 21 |
Hevernek ott pusztai állatok s megtelnek házaik baglyokkal; lakoznak ott strucc madarak és bakok ugrálnak ott.
کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت، چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی. کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن، ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت. | 22 |
Vad ebek üvöltenek kastélyaikban és sakálok a kéjes palotákban: közel van hogy eljön az ideje és napjai nem késnek.