< ئیشایا 13 >

سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی: 1
亚摩斯的儿子以赛亚得默示,论巴比伦。
لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن، دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە، دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوە بۆ ناو دەرگای میران. 2
应当在净光的山竖立大旗, 向群众扬声招手, 使他们进入贵胄的门。
من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد، هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم، ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم. 3
我吩咐我所挑出来的人; 我招呼我的勇士— 就是那矜夸高傲之辈, 为要成就我怒中所定的。
گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت، وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر! گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت، وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە! یەزدانی سوپاسالار سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ! 4
山间有多人的声音, 好像是大国人民。 有许多国的民聚集哄嚷的声音; 这是万军之耶和华点齐军队,预备打仗。
لە خاکێکی دوورەوە دێن، لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن، یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی، بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی. 5
他们从远方来, 从天边来, 就是耶和华并他恼恨的兵器 要毁灭这全地。
واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. 6
你们要哀号, 因为耶和华的日子临近了! 这日来到, 好像毁灭从全能者来到。
لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن، هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە. 7
所以,人手都必软弱; 人心都必消化。
ڕادەچڵەکێن، ئازار و ژان دەیانگرێت، وەک منداڵبوو دەتلێنەوە. پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی، ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە. 8
他们必惊惶悲痛; 愁苦必将他们抓住。 他们疼痛,好像产难的妇人一样, 彼此惊奇相看,脸如火焰。
ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت، سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە، بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات و گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە. 9
耶和华的日子临到, 必有残忍、忿恨、烈怒, 使这地荒凉, 从其中除灭罪人。
ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانی ڕووناکییان دەرناخەن، خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت، مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە. 10
天上的众星群宿都不发光; 日头一出就变黑暗; 月亮也不放光。
سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی، بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان، کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم. 11
我必因邪恶刑罚世界, 因罪孽刑罚恶人, 使骄傲人的狂妄止息, 制伏强暴人的狂傲。
مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم و ئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر. 12
我必使人比精金还少, 使人比俄斐纯金更少。
لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت، لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی. 13
我—万军之耶和华在忿恨中发烈怒的日子, 必使天震动, 使地摇撼,离其本位。
وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە، هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت. 14
人必像被追赶的鹿, 像无人收聚的羊, 各归回本族, 各逃到本土。
ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت. 15
凡被仇敌追上的必被刺死; 凡被捉住的必被刀杀。
منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن و ماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن. 16
他们的婴孩必在他们眼前摔碎; 他们的房屋必被抢夺; 他们的妻子必被玷污。
ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم، ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن و کەیفیان بە زێڕ نایەت. 17
我必激动米底亚人来攻击他们。 米底亚人不注重银子, 也不喜爱金子。
کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن، بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە، دڵیان بە منداڵان ناسووتێت. 18
他们必用弓击碎少年人, 不怜悯妇人所生的, 眼也不顾惜孩子。
بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و جوانی شانازی کلدانییەکان وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت، کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت. 19
巴比伦素来为列国的荣耀, 为迦勒底人所矜夸的华美, 必像 神所倾覆的所多玛、蛾摩拉一样。
هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە و نەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت، عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات، شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن. 20
其内必永无人烟, 世世代代无人居住。 阿拉伯人也不在那里支搭帐棚; 牧羊的人也不使羊群卧在那里。
بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن، چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛ کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت، تەگە لەوێ سەما دەکەن. 21
只有旷野的走兽卧在那里; 咆哮的兽满了房屋。 鸵鸟住在那里; 野山羊在那里跳舞。
کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت، چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی. کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن، ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت. 22
豺狼必在它宫中呼号; 野狗必在它华美殿内吼叫。 巴比伦受罚的时候临近; 它的日子必不长久。

< ئیشایا 13 >