< ئیشایا 12 >
لەو ڕۆژەدا دەڵێیت: «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم، هەرچەندە لێم تووڕە بوویت، بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە. | 1 |
Et tu diras en ce jour-là: Je te loue, Yahweh, car tu étais irrité, mais ta colère s’est détournée et tu me consoles.
ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.» | 2 |
Voici le Dieu de ma délivrance; j’ai confiance et je ne crains pas; car ma force et ma louange c’est Yahweh, Yahweh; il a été pour moi le salut. —
بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە لە کانییەکانی ڕزگاری. | 3 |
Vous puiserez des eaux avec joie aux sources du salut,
لەو ڕۆژەدا دەڵێن: «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن، وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت، باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە. | 4 |
et vous direz en ce jour-là: Louez Yahweh, invoquez son nom, publiez parmi les peuples ses grandes œuvres, proclamez que son nom est élevé.
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە، با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت. | 5 |
Chantez Yahweh, car il a fait des choses magnifiques; qu’on le sache dans toute la terre!
ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە! چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.» | 6 |
Pousse des cris, tressaille d’allégresse, habitante de Sion, car le Saint d’Israël est grand au milieu de toi!