< ئیشایا 10 >
قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری و ئەو تۆمارکارانەی ستەم تۆمار دەکەن، | 1 |
わざわいなるかな、不義の判決を下す者、暴虐の宣告を書きしるす者。
بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری و مافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن، بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان و هەتیوانیش تاڵان بکەن. | 2 |
彼らは乏しい者の訴えを引き受けず、わが民のうちの貧しい者の権利をはぎ、寡婦の資産を奪い、みなしごのものをかすめる。
لە ڕۆژی سزا چی دەکەن، کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟ بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی و گەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟ | 3 |
あなたがたは刑罰の日がきたなら、何をしようとするのか。大風が遠くから来るとき、何をしようとするのか。あなたがたはのがれていって、だれに助けを求めようとするのか。また、どこにあなたがたの富を残そうとするのか。
بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل و کەوتن لەژێر کوژراوەکان. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە. | 4 |
ただ捕われた者の中にかがみ、殺された者の中に伏し倒れるのみだ。それでも主の怒りはやまず、なおも、そのみ手を伸ばされる。
«قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم، هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە. | 5 |
ああ、アッスリヤはわが怒りのつえ、わが憤りのむちだ。
بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم، فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت، تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات، هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان. | 6 |
わたしは彼をつかわして不信の国を攻め、彼に命じてわが怒りの民を攻め、かすめ奪わせ、彼らをちまたの泥のように踏みにじらせる。
بەڵام ئەو وا بیر ناکاتەوە، ئەو ئەمەی لە دڵدا نییە، چونکە ئامانجی ئەو وێرانکردنە، لەناوبردنی گەلانێکی زۆرە. | 7 |
しかし彼はそのようには思わず、その心もそのようには考えず、かえってその心は滅ぼすことを思い、あまたの国々を倒そうとする。
دەڵێت:”ئایا هەموو میرەکانم پاشا نین؟ | 8 |
彼は言う、「わが諸侯はみな王ではないか。
ئایا کەلنۆ وەک کەرکەمیش نییە؟ یان حەمات وەک ئەرپاد؟ یان سامیرە وەک دیمەشق؟ | 9 |
カルノはカルケミシのようではないか。ハマテはアルパデのようではないか。サマリヤはダマスコのようではないか。
وەک چۆن دەستم بە شانشینی بتەکان گەیشت و وێنەی بتەکانیان زۆرترن لەوانەی ئۆرشەلیم و لەوانەی سامیرە. | 10 |
わが手は偶像に仕える国々に伸びた。その彫った像はエルサレムおよびサマリヤのものにまさっていた。
ئایا وەک ئەوەی بە سامیرە و بە بتەکانی ئەوم کرد، وا بە ئۆرشەلیم و بە وێنەی بتەکانی ناکەم؟“» | 11 |
わたしはサマリヤとその偶像に行ったように、エルサレムとその偶像に行わぬであろうか」。
دوای ئەوەی پەروەردگار هەموو ئیش و کارەکەی لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم تەواو دەکات، دەڵێت: «سزای بەروبوومی بەفیزی دڵی پاشای ئاشور و شانازی لووتبەرزییەکەی دەدەم، | 12 |
主がシオンの山とエルサレムとになそうとすることを、ことごとくなし遂げられた時、主はアッスリヤ王の無礼な言葉と、その高ぶりとを罰せられる。
چونکە دەڵێت: «”بە توانای دەستی خۆم کردم و بە داناییەکەم، چونکە تێگەیشتووم، سنووری گەلانم گواستەوە و گەنجینەکانی ئەوانم تاڵان کرد، وەک دلێرێک پاشاکانی ئەوانم ملکەچ کرد، | 13 |
彼は言う、「わが手の力により、またわが知恵によって、わたしはこれをなした。わたしは賢いからである。わたしはもろもろの民の境を除き、その財宝を奪った。またわたしは雄牛のように、位に座する者を引きおろした。
دەستم گەیشتە سامانی گەلان، وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛ وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو، هەموو زەویم کۆکردەوە، کەسیش نەبوو باڵی لێک بدات یان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“» | 14 |
わが手は巣を取るように、もろもろの民の富を得た。またわたしは人々が捨てられた卵を集めるように、全地を取り集めた。あるいは翼を動かし、あるいは口を開き、あるいはぺちゃくちゃ言う者もなかった」。
تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە، یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟ وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێت وەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە. | 15 |
おのは、それを用いて切る者にむかって、自分を誇ることができようか。のこぎりは、それを動かす者にむかって、みずから高ぶることができようか。これはあたかも、むちが自分をあげる者を動かし、つえが木でない者をあげようとするのに等しい。
لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار لەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان، لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێت وەک داگیرسانی ئاگر. | 16 |
それゆえ、主、万軍の主は、その肥えた勇士の中に病気を送って衰えさせ、その栄光の下に火の燃えるような炎を燃やされる。
ڕووناکی ئیسرائیل دەبێت بە ئاگر و پیرۆزەکەشی بە گڕ، دەیسووتێنێت و دەیخوات چقڵ و دڕکەکەی لە یەک ڕۆژدا. | 17 |
イスラエルの光は火となり、その聖者は炎となり、そのいばらと、おどろとを一日のうちに焼き滅ぼす。
چڕی دارستان و باخەکانی بە تەواوی لەناودەبات، گیان و لەش پێکەوە وەک توانەوەی نەخۆش دەبێت. | 18 |
また、その林と土肥えた田畑の栄えを、魂も、からだも二つながら滅ぼし、病める者のやせ衰える時のようにされる。
پاشماوەی داری دارستانەکانی ئەوەندە کەم دەبن منداڵێک دەتوانێت بیانژمێرێت. | 19 |
その林の木の残りのものはわずかであって、わらべもそれを書きとめることができる。
لەو ڕۆژەدا، پاشماوەی ئیسرائیل و دەربازبووەکانی بنەماڵەی یاقوب، چیتر پشت نابەستن بەوانەی لێیان دەدەن، بەڵکو بەڕاستی بە یەزدان و بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل پشت دەبەستن. | 20 |
その日にはイスラエルの残りの者と、ヤコブの家の生き残った者とは、もはや自分たちを撃った者にたよらず、真心をもってイスラエルの聖者、主にたより、
پاشماوە دەگەڕێتەوە، پاشماوەی یاقوب بۆ لای خودای توانادار. | 21 |
残りの者、すなわちヤコブの残りの者は大能の神に帰る。
ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەلت بەقەد لمی دەریا بێت، تەنها پاشماوەی لێ دەگەڕێتەوە. بڕیاری قڕبوون دراوە، لافاوی ڕاستودروستییە. | 22 |
あなたの民イスラエルは海の砂のようであっても、そのうちの残りの者だけが帰って来る。滅びはすでに定まり、義であふれている。
یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار بڕیاری وێرانکردنی هەموو خاکەکە جێبەجێ دەکات. | 23 |
主、万軍の主は定められた滅びを全地に行われる。
بەڵام یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەی گەلی من کە لە سییۆن دانیشتووی، لە ئاشور مەترسە کە بە داردەست لێت دەدات و گۆچانەکەی لێت بەرز دەکاتەوە لەسەر شێوازی میسرییەکان. | 24 |
それゆえ、主、万軍の主はこう言われる、「シオンに住むわが民よ、アッスリヤびとが、エジプトびとがしたように、むちをもってあなたを打ち、つえをあげてあなたをせめても、彼らを恐れてはならない。
بەم زووانە هەڵچوونم لەسەر ئێوە نامێنێت و تووڕەییم بۆ لەناوچوونی ئەوان دەبێت.» | 25 |
ただしばらくして、わが憤りはやみ、わが怒りは彼らを滅ぼすからである。
یەزدانی سوپاسالار بە قامچی لێی دەدات وەک لێدانەکەی میدیان لەلای تاشەبەردی عۆرێڤ و گۆچانەکەی بەسەر دەریاوەیە لەسەر شێوازی میسرییەکان بەرزی دەکاتەوە. | 26 |
万軍の主は、むかしミデアンびとをオレブの岩で撃たれた時のように、彼らにむかって、むちをふるわれる。またそのつえを海の上にのばし、エジプトでなされたように、それをあげられる。
جا لەو ڕۆژەدا، باری لەسەر شانت لادەچێت و نیری لەسەر ملت، لەبەر قەڵەوبوونت نیر دەتەقێت. | 27 |
その日には、彼の重荷はあなたの肩からおり、彼のくびきはあなたの首から離れる」。彼はリンモンから上り、
گەیشتە عەییات، لە میگرۆن پەڕییەوە، لە میخماس کەلوپەلەکانی خۆی دانا. | 28 |
アイアテにきたり、ミグロンを過ぎ、ミクマシでその行李をとどめ、
ئەوان لە دەربەندەکە دەپەڕنەوە و دەڵێن: «گەڤەع شوێنی شەو مانەوەیە.» ڕامە داچڵەکی، گیڤعای شاول هەڵات. | 29 |
渡しを過ぎて、ゲバに宿る。ラマはおののき、サウルのギベアは逃げ去った。
ئەی دانیشتووانی شاری گەلیم، بە دەنگی خۆتان بحیلێنن! ئەی لەیشا، گوێ بگرە! داماوە عەناتۆت. | 30 |
ガリムの娘よ、声をあげて叫べ。ライシよ、耳を傾けよ。アナトテよ、彼に答えよ。
مەدمێنا ڕایکردووە، خەڵکی گێڤیم پەناگیر بوون. | 31 |
マデメナは逃げ去り、ゲビムの民は隠れ場を求めた。
ئەمڕۆ لە نۆڤ دەوەستن، بە ڕاوەشاندنی دەست هەڕەشە دەکەن لە کێوەکەی شاری سییۆن، لە گردەکەی ئۆرشەلیم. | 32 |
この日彼はノブに立ちとどまり、シオンの娘の山、エルサレムの丘にむかって、その手を振る。
ئەوەتا یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار بە هێزێکی تۆقێنەر لق دەبڕێتەوە. باڵا بەرزەکان دەبڕدرێنەوە، لووتبەرزەکان نزم دەکرێن. | 33 |
見よ、主、万軍の主は、恐ろしい力をもって枝を切りおろされる。たけの高いものも切り落され、そびえ立つものは低くされる。
چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە، لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت. | 34 |
主はおのをもって茂りあう林を切られる。みごとな木の茂るレバノンも倒される。