< ئیشایا 1 >

خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد. 1
THE VISION of Isaiah the son of Amoz, which he saw concerning Judah and Jerusalem, in the days of Uzziah, Jotham, Ahaz, and Hezekiah, kings of Judah.
ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە، چونکە یەزدان دەفەرموێت: «چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن، بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون. 2
Hear, O heavens, and give ear, O earth, for the LORD hath spoken: Children I have reared, and brought up, and they have rebelled against Me.
گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی، بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت، گەلی من تێناگات.» 3
The ox knoweth his owner, and the ass his master's crib; but Israel doth not know, My people doth not consider.
قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار، بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە، توخمی بەدکاران، کوڕانی گەندەڵین! وازیان لە یەزدان هێنا، بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد، پشتیان لێی کرد. 4
Ah sinful nation, a people laden with iniquity, a seed of evil-doers, children that deal corruptly; they have forsaken the LORD, they have contemned the Holy One of Israel, they are turned away backward.
بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟ بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟ تەواوی سەر نەخۆشە و هەموو دڵ بیمارە. 5
On what part will ye yet be stricken, seeing ye stray away more and more? The whole head is sick, and the whole heart faint;
لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر کوا تەندروستی تێیدا؟ بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە، لێدانی تەڕ و تازە کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و بە ڕۆن نەرم نەکراوە. 6
From the sole of the foot even unto the head there is no soundness in it; but wounds, and bruises, and festering sores: they have not been pressed, neither bound up, neither mollified with oil.
خاکەکەتان وێرانە، شارەکانتان سووتاوە، لەبەرچاوتان زەوییەکەتان بێگانەکان دەیخۆن، وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت. 7
Your country is desolate; your cities are burned with fire; your land, strangers devour it in your presence, and it is desolate, as overthrown by floods.
سییۆنی کچ ماوەتەوە، وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا، وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا، وەک شارێکی ئابڵوقەدراو. 8
And the daughter of Zion is left as a booth in a vineyard, as a lodge in a garden of cucumbers, as a besieged city.
ئەگەر یەزدانی سوپاسالار کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات، لە عەمۆرا دەچووین. 9
Except the LORD of hosts had left unto us a very small remnant, we should have been as Sodom, we should have been like unto Gomorrah.
گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم! گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان، ئەی گەلی عەمۆرا! 10
Hear the word of the LORD, ye rulers of Sodom; give ear unto the law of our God, ye people of Gomorrah.
یەزدان دەفەرموێت: «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟ تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و لە چەوری دابەستەکان، دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان. 11
To what purpose is the multitude of your sacrifices unto Me? saith the LORD; I am full of the burnt-offerings of rams, and the fat of fed beasts; and I delight not in the blood of bullocks, or of lambs, or of he-goats.
کە دێن بۆ بینینی ڕووم، کێ داوای ئەمەی لێکردوون، کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟ 12
When ye come to appear before Me, who hath required this at your hand, to trample My courts?
چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن! بخوور قێزەونە بۆ من. سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە، بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم. 13
Bring no more vain oblations; it is an offering of abomination unto Me; new moon and sabbath, the holding of convocations — I cannot endure iniquity along with the solemn assembly.
سەرەمانگ و جەژنەکانتان گیانم ڕقی لێیانە. بوون بە بارگرانی بۆم، لێیان بێزار بووم. 14
Your new moons and your appointed seasons My soul hateth; they are a burden unto Me; I am weary to bear them.
کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە، چاوم لادەدەم لەسەرتان، تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن، من گوێ ناگرم. «دەستتان بە خوێن سوور بووە! 15
And when ye spread forth your hands, I will hide Mine eyes from you; yea, when ye make many prayers, I will not hear; your hands are full of blood.
«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە. خراپەی کردەوەکانتان لەبەرچاوم لاببەن! وازبهێنن لە خراپەکاری، 16
Wash you, make you clean, put away the evil of your doings from before Mine eyes, cease to do evil;
فێری چاکە بن! بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن، ستەملێکراوان هانبدەن. دادوەری هەتیو بکەن، پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.» 17
Learn to do well; seek justice, relieve the oppressed, judge the fatherless, plead for the widow.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت. 18
Come now, and let us reason together, saith the LORD; though your sins be as scarlet, they shall be as white as snow; though they be red like crimson, they shall be as wool.
ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن، خێروبێری خاکەکە دەخۆن. 19
If ye be willing and obedient, ye shall eat the good of the land;
بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن، بە شمشێر دەخورێن،» چونکە دەمی یەزدان فەرمووی. 20
But if ye refuse and rebel, ye shall be devoured with the sword; for the mouth of the LORD hath spoken.
«چۆن شارە دڵسۆزەکە بوو بە لەشفرۆش! پڕ دادوەری بوو، ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە، بەڵام ئێستا پیاوکوژان! 21
How is the faithful city become a harlot! She that was full of justice, righteousness lodged in her, but now murderers.
زیوت بوو بە خڵت و شەرابت ئاوی تێکراوە. 22
Thy silver is become dross, thy wine mixed with water.
میرەکانت یاخین و دۆستی دزانن، هەموو حەزیان لە بەرتیلە و دوای پاداشت کەوتوون. دادوەری بۆ هەتیو ناکەن، سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.» 23
Thy princes are rebellious, and companions of thieves; every one loveth bribes, and followeth after rewards; they judge not the fatherless, neither doth the cause of the widow come unto them.
لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت: «ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە. 24
Therefore saith the Lord, the LORD of hosts, the Mighty One of Israel: Ah, I will ease Me of Mine adversaries, and avenge Me of Mine enemies;
دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم، بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە، هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە. 25
And I will turn My hand upon thee, and purge away thy dross as with lye, and will take away all thine alloy;
ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا. پاش ئەمە پێت دەگوترێت”شاری ڕاستودروستی“،”شاری دڵسۆز“.» 26
And I will restore thy judges as at the first, and thy counsellors as at the beginning; afterward thou shalt be called The city of righteousness, the faithful city.
بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە، تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی. 27
Zion shall be redeemed with justice, and they that return of her with righteousness.
بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت، وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن. 28
But the destruction of the transgressors and the sinners shall be together, and they that forsake the LORD shall be consumed.
«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی ئارەزووتان کرد، تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی هەڵتانبژارد. 29
For they shall be ashamed of the terebinths which ye have desired, and ye shall be confounded for the gardens that ye have chosen.
وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت. 30
For ye shall be as a terebinth whose leaf fadeth, and as a garden that hath no water.
مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر، جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.» 31
And the strong shall be as tow, and his work as a spark; and they shall both burn together, and none shall quench them.

< ئیشایا 1 >