< ئیشایا 1 >
خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد. | 1 |
The vision of Isaias the son of Amos I which he saw concerning Juda and Jerusalem in the days of Ozias, Joathan, Achaz, and Ezechias, kings of Juda.
ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە، چونکە یەزدان دەفەرموێت: «چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن، بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون. | 2 |
Hear, O ye heavens, and give ear, O earth, for the Lord hath spoken. I have brought up children, and exalted them: but they have despised me.
گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی، بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت، گەلی من تێناگات.» | 3 |
The ox knoweth his owner, and the ass his master’s crib: but Israel hath not known me, and my people hath not understood.
قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار، بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە، توخمی بەدکاران، کوڕانی گەندەڵین! وازیان لە یەزدان هێنا، بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد، پشتیان لێی کرد. | 4 |
Woe to the sinful nation, a people laden with iniquity, a wicked seed, ungracious children: they have forsaken the Lord, they have blasphemed the Holy One of Israel, they are gone away backwards.
بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟ بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟ تەواوی سەر نەخۆشە و هەموو دڵ بیمارە. | 5 |
For what shall I strike you any more, you that increase transgression? the whole head is sick, and the whole heart is sad.
لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر کوا تەندروستی تێیدا؟ بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە، لێدانی تەڕ و تازە کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و بە ڕۆن نەرم نەکراوە. | 6 |
From the sole of the foot unto the top of the head, there is no soundness therein: wounds and bruises and swelling sores: they are not bound up, nor dressed, nor fomented with oil.
خاکەکەتان وێرانە، شارەکانتان سووتاوە، لەبەرچاوتان زەوییەکەتان بێگانەکان دەیخۆن، وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت. | 7 |
Your land is desolate, your cities are burnt with fire: your country strangers devour before your face, and it shall be desolate as when wasted by enemies.
سییۆنی کچ ماوەتەوە، وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا، وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا، وەک شارێکی ئابڵوقەدراو. | 8 |
And the daughter of Sion shall be left as a covert in a vineyard, and as a lodge in a garden of cucumbers, and as a city that is laid waste.
ئەگەر یەزدانی سوپاسالار کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات، لە عەمۆرا دەچووین. | 9 |
Except the Lord of hosts had left us seed, we had been as Sodom, and we should have been like to Gomorrha.
گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم! گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان، ئەی گەلی عەمۆرا! | 10 |
Hear the word of the Lord, ye rulers of Sodom, give ear to the law of our God, ye people of Gomorrha.
یەزدان دەفەرموێت: «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟ تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و لە چەوری دابەستەکان، دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان. | 11 |
To what purpose do you offer me the multitude of your victims, saith the Lord? I am full, I desire not holocausts of rams, and fat of fatlings, and blood of calves, and lambs, and buck goats.
کە دێن بۆ بینینی ڕووم، کێ داوای ئەمەی لێکردوون، کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟ | 12 |
When you came to appear before me, who required these things at your hands, that you should walk in my courts?
چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن! بخوور قێزەونە بۆ من. سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە، بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم. | 13 |
Offer sacrifice no more in vain: incense is an abomination to me. The new moons, and the sabbaths, and other festivals I will not abide, your assemblies are wicked.
سەرەمانگ و جەژنەکانتان گیانم ڕقی لێیانە. بوون بە بارگرانی بۆم، لێیان بێزار بووم. | 14 |
My soul hateth your new moons, and your solemnities: they are become troublesome to me, I am weary of bearing them.
کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە، چاوم لادەدەم لەسەرتان، تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن، من گوێ ناگرم. «دەستتان بە خوێن سوور بووە! | 15 |
And when you stretch forth your hands, I will turn away my eyes from you: and when you multiply prayer, I will not hear: for your hands are full of blood.
«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە. خراپەی کردەوەکانتان لەبەرچاوم لاببەن! وازبهێنن لە خراپەکاری، | 16 |
Wash yourselves, be clean, take away the evil of your devices from my eyes: cease to do perversely,
فێری چاکە بن! بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن، ستەملێکراوان هانبدەن. دادوەری هەتیو بکەن، پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.» | 17 |
Learn to do well: seek judgment, relieve the oppressed, judge for the fatherless, defend the widow.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت. | 18 |
And then come, and accuse me, saith the Lord: if your sins be as scarlet, they shall be made as white as snow: and if they be red as crimson, they shall be white as wool.
ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن، خێروبێری خاکەکە دەخۆن. | 19 |
If you be willing, and will hearken to me, you shall eat the good things of the land.
بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن، بە شمشێر دەخورێن،» چونکە دەمی یەزدان فەرمووی. | 20 |
But if you will not, and will provoke me to wrath: the sword shall devour you because the mouth of the Lord hath spoken it.
«چۆن شارە دڵسۆزەکە بوو بە لەشفرۆش! پڕ دادوەری بوو، ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە، بەڵام ئێستا پیاوکوژان! | 21 |
How is the faithful city, that was full of judgment, become a harlot? justice dwelt in it, but now murderers.
زیوت بوو بە خڵت و شەرابت ئاوی تێکراوە. | 22 |
Thy silver is turned into dress: thy wine is mingled with water.
میرەکانت یاخین و دۆستی دزانن، هەموو حەزیان لە بەرتیلە و دوای پاداشت کەوتوون. دادوەری بۆ هەتیو ناکەن، سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.» | 23 |
Thy princes are faithless, companions of thieves: they all love bribes, the run after rewards. They judge not for the fatherless: and the widow’s cometh not in to them.
لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت: «ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە. | 24 |
Therefore saith the Lord the God of hosts, the mighty one of Israel: Ah! I will comfort myself over my adversaries: and I will be revenged of my enemies.
دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم، بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە، هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە. | 25 |
And I will turn my hand to thee, and I will clean purge away thy dress, and I will take away all thy tin.
ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا. پاش ئەمە پێت دەگوترێت”شاری ڕاستودروستی“،”شاری دڵسۆز“.» | 26 |
And I will restore thy judges as they were before, and thy counsellors as of old. After this thou shalt be called the city of the just, a faithful city.
بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە، تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی. | 27 |
Sion shall be redeemed in judgment, and they shall bring her back in justice.
بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت، وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن. | 28 |
And he shall destroy the wicked, and the sinners together: and they that have forsaken the Lord, shall be consumed.
«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی ئارەزووتان کرد، تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی هەڵتانبژارد. | 29 |
For they shall be confounded for the idols, to which they have sacrificed: and you shall be ashamed of the gardens which you have chosen.
وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت. | 30 |
When you shall be as an oak with the leaves falling off, and as a garden without water.
مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر، جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.» | 31 |
And your strength shall be as the ashes of tow, and your work as a spark: and both shall burn together, and there shall be none to quench it.