< هۆشەع 9 >

ئەی ئیسرائیل، وەک گەلان دڵخۆش و شاد مەبە، چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد، حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کرد لەسەر هەموو جۆخینەکان. 1
Do not rejoice, O Israel, with exultation like the nations, for you have played the harlot against your God; you have made love for hire on every threshing floor.
جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات، شەرابی نوێش بەشیان ناکات. 2
The threshing floor and winepress will not feed them, and the new wine will fail them.
لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن، بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن. 3
They will not remain in the land of the LORD; Ephraim will return to Egypt and eat unclean food in Assyria.
شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن و قوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن. ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە و هەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت. نانەکەیان بۆ خۆیانە و ناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە. 4
They will not pour out wine offerings to the LORD, and their sacrifices will not please Him, but will be to them like the bread of mourners; all who eat will be defiled. For their bread will be for themselves; it will not enter the house of the LORD.
لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن، لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟ 5
What will you do on the appointed day, on the day of the LORD’s feast?
تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت، میسر کۆیان دەکاتەوە و مەمفیس لە گۆڕیان دەنێت. دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت و وشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت. 6
For even if they flee destruction, Egypt will gather them and Memphis will bury them. Their precious silver will be taken over by thistles, and thorns will overrun their tents.
ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن، ڕۆژانی سزا بەڕێوەن. با ئیسرائیل ئەمە بزانێت. لەبەر زۆری تاوانەکەت و زۆری کێشمەکێشت، پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت و مرۆڤی ڕۆحیش بە شێت. 7
The days of punishment have come; the days of retribution have arrived— let Israel know it. The prophet is called a fool, and the inspired man insane, because of the greatness of your iniquity and hostility.
پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە، بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە، کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی. 8
The prophet is Ephraim’s watchman, along with my God, yet the snare of the fowler lies on all his paths. Hostility is in the house of his God!
ئەوان نوقوم بوون، وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون، خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی و لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات. 9
They have deeply corrupted themselves as in the days of Gibeah; He will remember their guilt; He will punish their sins.
«ئیسرائیلم دۆزییەوە وەک ترێ لە چۆڵەوانی، لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینی وەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک. بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعل‌پەعۆر و خۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد، ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون. 10
I found Israel like grapes in the wilderness. I saw your fathers as the firstfruits of the fig tree in its first season. But they went to Baal-peor, and consecrated themselves to Shame; so they became as detestable as the thing they loved.
ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت، نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە. 11
Ephraim’s glory will fly away like a bird, with no birth, no pregnancy, and no conception.
تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن، جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت. قوڕبەسەریان کاتێک پشتیان تێدەکەم. 12
Even if they raise their children, I will bereave them of each one. Yes, woe be to them when I turn away from them!
ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورە لە لەوەڕگا ڕواوە، بەڵام ئەفرایم منداڵەکانی بۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.» 13
I have seen Ephraim, like Tyre, planted in a meadow. But Ephraim will bring out his children for slaughter.
ئەی یەزدان، بیاندەرێ، چییان پێدەدەیت؟ منداڵدانێکی لەباربردە و دوو مەمکی وشک. 14
Give them, O LORD— what will You give? Give them wombs that miscarry and breasts that dry up!
«لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگال من لەوێدا قێزم لێیان بووەوە. لەبەر کردەوە خراپەکانیان لە ماڵی خۆم دەریاندەکەم. ئیتر خۆشم ناوێن، هەموو میرەکانیان یاخین. 15
All their evil appears at Gilgal, for there I hated them. I will drive them from My house for the wickedness of their deeds. I will no longer love them; all their leaders are rebellious.
ئەفرایم هەڵپڕووکاوە، ڕەگیان وشک بوو، بەر ناگرن. ئەگەر منداڵیشیان ببێت، منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.» 16
Ephraim is struck down; their root is withered; they cannot bear fruit. Even if they bear children, I will slay the darlings of their wombs.
خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە، چونکە گوێیان لێی نەگرت، لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن. 17
My God will reject them because they have not obeyed Him; and they shall be wanderers among the nations.

< هۆشەع 9 >