< هۆشەع 9 >
ئەی ئیسرائیل، وەک گەلان دڵخۆش و شاد مەبە، چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد، حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کرد لەسەر هەموو جۆخینەکان. | 1 |
Neraduj se, Izraeli, s plésáním jako jiní národové, že smilníš, odcházeje od Boha svého, a miluješ mzdu po všech obilnicích.
جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات، شەرابی نوێش بەشیان ناکات. | 2 |
Obilnice ani pres nebude jich pásti, a mest pochybí jim.
لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن، بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن. | 3 |
Aniž budou bydliti v zemi Hospodinově, ale navrátí se Efraim do Egypta, a v Assyrii věci nečisté jísti budou.
شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن و قوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن. ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە و هەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت. نانەکەیان بۆ خۆیانە و ناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە. | 4 |
Nebudou obětovati Hospodinu vína, aniž příjemné jemu bude. Oběti jejich budou jako chléb kvílících, z něhož kdož by koli jedli, poškvrnili by se, protože chléb jejich pro mrtvé jejich nemá přicházeti do domu Hospodinova.
لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن، لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟ | 5 |
Co pak činiti budete v den slavnosti, a v den svátku Hospodinova?
تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت، میسر کۆیان دەکاتەوە و مەمفیس لە گۆڕیان دەنێت. دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت و وشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت. | 6 |
Nebo aj, zahynou skrze poplénění, Egypt zbéře je, a pohřbí je Memfis; nejrozkošnějšími schranami stříbra jejich kopřiva dědičně vládnouti bude, a bodláčí v domích jejich.
ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن، ڕۆژانی سزا بەڕێوەن. با ئیسرائیل ئەمە بزانێت. لەبەر زۆری تاوانەکەت و زۆری کێشمەکێشت، پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت و مرۆڤی ڕۆحیش بە شێت. | 7 |
Přijdou dnové navštívení, přijdou dnové odplacení, poznají Izraelští, že ten prorok jest blázen šílený a člověk ničemný, pro množství nepravosti tvé a velikou nenávist tvou.
پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە، بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە، کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی. | 8 |
Prorok, kterýž stráž drží nad Efraimem spolu s Bohem mým, jest osídlem čihařským na všech cestách svých, nenávist jest v domě Boha jeho.
ئەوان نوقوم بوون، وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون، خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی و لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات. | 9 |
Hlubokoť jsou zabředli a porušili se, tak jako za dnů Gabaa; zpomeneť na nepravost jejich, a vyhledávati bude hříchy jejich.
«ئیسرائیلم دۆزییەوە وەک ترێ لە چۆڵەوانی، لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینی وەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک. بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعلپەعۆر و خۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد، ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون. | 10 |
Jako hrozny na poušti nalezl jsem byl Izraele, jako ranní fíky v prvotinách jejich popatřil jsem na otce vaše; oni odešli za Belfegor, a oddali se té ohavnosti, protož budouť ohavní, tak jakž se jim líbilo.
ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت، نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە. | 11 |
Efraim jako pták zaletí, i sláva jejich od narození a od života, nýbrž od početí.
تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن، جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت. قوڕبەسەریان کاتێک پشتیان تێدەکەم. | 12 |
A byť pak i odchovali syny své, však je zbavím věku zmužilého; nýbrž i jim běda, když já se od nich odvrátím.
ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورە لە لەوەڕگا ڕواوە، بەڵام ئەفرایم منداڵەکانی بۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.» | 13 |
Efraim, jakýž vidím Týr, vštípen jest v obydlí, a však Efraim vyvede k mordéři syny své.
ئەی یەزدان، بیاندەرێ، چییان پێدەدەیت؟ منداڵدانێکی لەباربردە و دوو مەمکی وشک. | 14 |
Dej jim, Hospodine; co bys dal? Dej jim život neplodný a prsy vyschlé.
«لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگال من لەوێدا قێزم لێیان بووەوە. لەبەر کردەوە خراپەکانیان لە ماڵی خۆم دەریاندەکەم. ئیتر خۆشم ناوێن، هەموو میرەکانیان یاخین. | 15 |
Vrch zlosti jejich jest v Galgala, protož i tam jich nenávidím. Pro zlost skutků jejich vyženu je z domu svého, aniž jich více budu milovati; všecka knížata jejich jsou zpurná.
ئەفرایم هەڵپڕووکاوە، ڕەگیان وشک بوو، بەر ناگرن. ئەگەر منداڵیشیان ببێت، منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.» | 16 |
Bit bude Efraim, kořen jejich uschne, ovoce nepřinesou, a byť pak zplodili, tedy zmořím nejmilejší života jejich.
خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە، چونکە گوێیان لێی نەگرت، لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن. | 17 |
Pohrdne jimi Bůh můj, nebo nechtí ho poslouchati, i budou tuláci mezi pohany.