«کەڕەنا ببە بۆ دەمت! هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان، لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و لە فێرکردنەکانم یاخی بوون. | 1 |
אל חכך שפר כנשר על בית יהוה--יען עברו בריתי ועל תורתי פשעו |
هاوار بۆ من دەکەن:”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“ | 2 |
לי יזעקו אלהי ידענוך ישראל |
بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە، لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت. | 3 |
זנח ישראל טוב אויב ירדפו |
ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو، میریان دانا، کە من نایانناسم. لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد، بۆ لەناوچوونیان. | 4 |
הם המליכו ולא ממני השירו ולא ידעתי כספם וזהבם עשו להם עצבים למען יכרת |
ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ! تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت. هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟ | 5 |
זנח עגלך שמרון חרה אפי בם עד מתי לא יוכלו נקין |
هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن! وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا. گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت. | 6 |
כי מישראל והוא--חרש עשהו ולא אלהים הוא כי שבבים יהיה עגל שמרון |
«ئەوان با دەچێنن و گەردەلوول دەدورنەوە. چێنراوێک کە بەروبوومی نییە و ئاردی لێ دروستناکرێت و ئەگەر دروستیش کرا بێگانەکان هەڵیدەلووشن. | 7 |
כי רוח יזרעו וסופתה יקצרו קמה אין לו צמח בלי יעשה קמח--אולי יעשה זרים יבלעהו |
ئیسرائیل هەڵلووشرا! ئێستا لەنێو نەتەوەکاندا وەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە. | 8 |
נבלע ישראל עתה היו בגוים ככלי אין חפץ בו |
وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها چوونە ئاشور. ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە. | 9 |
כי המה עלו אשור פרא בודד לו אפרים התנו אהבים |
هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە، بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە، ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن. | 10 |
גם כי יתנו בגוים עתה אקבצם ויחלו מעט ממשא מלך שרים |
«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد، بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن. | 11 |
כי הרבה אפרים מזבחות לחטא היו לו מזבחות לחטא |
شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم، بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت. | 12 |
אכתוב (אכתב) לו--רבו (רבי) תורתי כמו זר נחשבו |
قوربانیم پێشکەش دەکەن و خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن، بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە. ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و سزای گوناهەکانیان دەدات: ئەوان دەگەڕێنەوە میسر. | 13 |
זבחי הבהבי יזבחו בשר ויאכלו--יהוה לא רצם עתה יזכר עונם ויפקד חטאותם--המה מצרים ישובו |
ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد و چەندین کۆشکی بنیاد نا، یەهوداش شارە قەڵابەندەکان. بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانی ئینجا قەڵاکانی دەخوات.» | 14 |
וישכח ישראל את עשהו ויבן היכלות ויהודה הרבה ערים בצרות ושלחתי אש בעריו ואכלה ארמנתיה |