< هۆشەع 8 >

«کەڕەنا ببە بۆ دەمت! هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان، لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و لە فێرکردنەکانم یاخی بوون. 1
Put a trumpet to your lips! An eagle swoops over the house of the Lord because they have broken my agreement and rebelled against my law.
هاوار بۆ من دەکەن:”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“ 2
Israel calls out to me, “Our God, we know you!”
بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە، لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت. 3
But Israel has rejected what is good. An enemy will chase after them.
ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو، میریان دانا، کە من نایانناسم. لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد، بۆ لەناوچوونیان. 4
They appointed kings without my consent and chose princes without my knowledge. With their silver and gold they made idols for their own destruction.
ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ! تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت. هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟ 5
Samaria, I reject this calf idol you have made! My anger burns against them! How long will you be incapable of being good?
هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن! وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا. گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت. 6
This idol is from Israel! A craftsman made it—it's not God! The calf of Samaria will be broken in pieces!
«ئەوان با دەچێنن و گەردەلوول دەدورنەوە. چێنراوێک کە بەروبوومی نییە و ئاردی لێ دروستناکرێت و ئەگەر دروستیش کرا بێگانەکان هەڵیدەلووشن. 7
Those who sow the wind will reap the whirlwind. The stalk has no head of grain; it will produce no flour. Even if it did produce grain, foreigners would swallow it all up.
ئیسرائیل هەڵلووشرا! ئێستا لەنێو نەتەوەکاندا وەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە. 8
Israel is swallowed up; among the nations they are like something nobody wants.
وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها چوونە ئاشور. ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە. 9
They have gone up to Assyria like a donkey wandering alone. Ephraim has hired lovers.
هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە، بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە، ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن. 10
Even though they have hired allies among the nations, I will gather them together. Then they will writhe under the burden of the great king.
«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد، بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن. 11
Though Ephraim built many altars to make sin offerings, they instead became altars of sin!
شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم، بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت. 12
I wrote down for them the many aspects of my law, but they looked on them as foreign.
قوربانیم پێشکەش دەکەن و خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن، بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە. ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و سزای گوناهەکانیان دەدات: ئەوان دەگەڕێنەوە میسر. 13
They present me with their sacrifices, and they eat the meat, but I the Lord do not accept them. Now he will remember their wickedness, and punish them for their sins. They will return to Egypt.
ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد و چەندین کۆشکی بنیاد نا، یەهوداش شارە قەڵابەندەکان. بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانی ئینجا قەڵاکانی دەخوات.» 14
Israel has forgotten his maker, and built palaces; Judah has built many fortified cities. But I will rain fire down on their cities and burn up their fortresses.

< هۆشەع 8 >