< هۆشەع 7 >
کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد، تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون، هەروەها خراپەی سامیرە. فێڵیان کرد، دز چووە ژوورەوە و جەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد، | 1 |
Afsløret er Efraims Brøde, Samarias ondskab, thi Svig er, hvad de har for, og Tyve gør Indbrud, Ransmænd røver på Gaden.
بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە. ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات، لە بەرچاومدان. | 2 |
De tænker ej på, at jeg husker al deres Ondskab. Nu står deres Gerninger om dem, de er for mit Åsyn.
«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن و بە درۆکانیشیان میر. | 3 |
Med ondt i Sinde glæder de Kongen, under sleske Lader Fyrster.
هەموو داوێنپیسن وەک تەنوورێکی گەرمکراون کە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات، لە کاتی هەویر شێلانەوە تاوەکو کاتی هەڵهاتنی. | 4 |
Horkarle er de alle. De ligner en gloende Ovn, som en Bager standser med at ilde, fra Æltning til Dejgen er syret.
لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا، میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت، پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات. | 5 |
De gør på Kongens Dag Fyrsterne syge af Rus. Spottere giver han Hånden,
دڵیان وەک ناخی تەنوورە، بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە. قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت و بۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە. | 6 |
thi lumskelig nærmed de sig. Hjertet er som en Ovn; deres Vrede sover om Natten, men brænder i Lue ved Gry.
هەموویان وەک تەنوور گەرمن، دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن، هەموو پاشاکانیان دەکەون، کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات. | 7 |
Som Ovnen gløder de alle, deres Herskere æder de op; alle deres Konger falder, ej en af dem påkalder mig.
«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت. ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە. | 8 |
Efraim er iblandt Folkene, aflægs er han; Efraim er som en Kage, der ikke er vendt.
بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن و ئەویش پێی نازانێت. قژی ماشوبرنج بووە و ئەویش پێی نازانێت. | 9 |
Fremmede tæred hans Kraft, han mærker det ej; hans Hår er også grånet, han mærker det ej.
لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات، لەگەڵ هەموو ئەوەشدا ناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان و بەدوایدا ناگەڕێن. | 10 |
Mod Israel vidner dets Hovmod; de vendte ej om til HERREN deres Gud og søgte ham ikke trods alt.
«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە، گێل و بێ مێشک، بانگی میسر دەکەن و بۆ لای ئاشور دەچن. | 11 |
Efraim er som en Due, tankeløs, dum; de kalder Ægypten til Hjælp og vandrer til Assur.
کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم، وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم. کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەم بەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم. | 12 |
Men medens de vandrer, kaster jeg Nettet over dem, bringer dem ned som Himlens Fugle og revser dem for deres Ondskab.
قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن! ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون! من دەیانکڕمەوە، بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن. | 13 |
Ve dem, fordi de veg fra mig, Død over dem for deres Frafald! Og jeg skulde genløse dem, endskønt de lyver imod mig!
کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێنن لە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن. بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە، لە من هەڵدەگەڕێنەوە. | 14 |
De råber ej til mig af Hjertet, når de jamrer på Lejet, sårer sig for Korn og Most og er genstridige mod mig.
من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد، بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە. | 15 |
Jeg gav deres Arme Styrke, men ondt har de for imod mig.
دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز، وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت. لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن. لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ. | 16 |
De vender sig, dog ej opad, de er som en slappet Bue. Deres Fyrster skal falde for Sværd ved deres Tunges Frækhed. Det spottes de for i Ægypten.