< هۆشەع 7 >

کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد، تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون، هەروەها خراپەی سامیرە. فێڵیان کرد، دز چووە ژوورەوە و جەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد، 1
我想医治以色列的时候, 以法莲的罪孽和撒马利亚的罪恶就显露出来。 他们行事虚谎, 内有贼人入室偷窃, 外有强盗成群骚扰。
بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە. ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات، لە بەرچاومدان. 2
他们心里并不思想我记念他们的一切恶; 他们所行的现在缠绕他们,都在我面前。
«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن و بە درۆکانیشیان میر. 3
他们行恶使君王欢喜, 说谎使首领喜乐。
هەموو داوێنپیسن وەک تەنوورێکی گەرمکراون کە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات، لە کاتی هەویر شێلانەوە تاوەکو کاتی هەڵهاتنی. 4
他们都是行淫的, 像火炉被烤饼的烧热, 从抟面到发面的时候, 暂不使火着旺。
لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا، میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت، پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات. 5
在我们王宴乐的日子, 首领因酒的烈性成病; 王与亵慢人拉手。
دڵیان وەک ناخی تەنوورە، بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە. قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت و بۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە. 6
首领埋伏的时候,心中热如火炉, 就如烤饼的整夜睡卧, 到了早晨火气炎炎。
هەموویان وەک تەنوور گەرمن، دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن، هەموو پاشاکانیان دەکەون، کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات. 7
众民也热如火炉, 烧灭他们的官长。 他们的君王都仆倒而死; 他们中间无一人求告我。
«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت. ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە. 8
以法莲与列邦人搀杂; 以法莲是没有翻过的饼。
بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن و ئەویش پێی نازانێت. قژی ماشوبرنج بووە و ئەویش پێی نازانێت. 9
外邦人吞吃他劳力得来的,他却不知道; 头发斑白,他也不觉得。
لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات، لەگەڵ هەموو ئەوەشدا ناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان و بەدوایدا ناگەڕێن. 10
以色列的骄傲当面见证自己, 虽遭遇这一切, 他们仍不归向耶和华—他们的 神, 也不寻求他。
«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە، گێل و بێ مێشک، بانگی میسر دەکەن و بۆ لای ئاشور دەچن. 11
以法莲好像鸽子愚蠢无知; 他们求告埃及,投奔亚述。
کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم، وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم. کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەم بەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم. 12
他们去的时候,我必将我的网撒在他们身上; 我要打下他们,如同空中的鸟。 我必按他们会众所听见的惩罚他们。
قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن! ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون! من دەیانکڕمەوە، بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن. 13
他们因离弃我,必定有祸; 因违背我,必被毁灭。 我虽要救赎他们,他们却向我说谎。
کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێنن لە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن. بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە، لە من هەڵدەگەڕێنەوە. 14
他们并不诚心哀求我, 乃在床上呼号; 他们为求五谷新酒聚集, 仍然悖逆我。
من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد، بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە. 15
我虽教导他们,坚固他们的膀臂, 他们竟图谋抗拒我。
دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز، وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت. لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن. لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ. 16
他们归向,却不归向至上者; 他们如同翻背的弓。 他们的首领必因舌头的狂傲倒在刀下; 这在埃及地必作人的讥笑。

< هۆشەع 7 >