< هۆشەع 6 >

«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان، چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین و هەر ئەویش چارەسەرمان دەکات. ئەو برینداری کردووین و هەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات. 1
오라 우리가 여호와께로 돌아가자 여호와께서 우리를 찢으셨으나 도로 낫게 하실 것이요 우리를 치셨으나 싸매어 주실 것임이라
دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە، لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین. 2
여호와께서 이틀 후에 우리를 살리시며 제삼일에 우리를 일으키시리니 우리가 그 앞에서 살리라
با دان بە یەزداندا بنێین، با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین. بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێت ئاواش یەزدان دەردەکەوێت، وەک بارانی زستان دێتە لامان، وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.» 3
그러므로 우리가 여호와를 알자 힘써 여호와를 알자 그의 나오심은 새벽 빛 같이 일정하니 비와 같이, 땅을 적시는 늦은 비와 같이 우리에게 임하시리라 하리라
«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟ ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟ خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە، وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات. 4
에브라임아 내가 네게 어떻게 하랴 유다야 내가 네게 어떻게 하랴 너희의 인애가 아침 구름이나 쉬 없어지는 이슬 같도다
لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن، بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت، حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت، 5
그러므로 내가 선지자들로 저희를 치고 내 입의 말로 저희를 죽였노니 내 심판은 발하는 빛과 같으니라
چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی، لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە. 6
나는 인애를 원하고 제사를 원치 아니하며 번제보다 하나님을 아는 것을 원하노라
بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد، لەوێدا ناپاکییان لە من کرد. 7
저희는 아담처럼 언약을 어기고 거기서 내게 패역을 행하였느니라
گلعاد شاری خراپەکارانە و بە خوێن پێپەستە. 8
길르앗은 행악자의 고을이라 피 발자취가 편만하도다
وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە، ئاواش دەستەی کاهینەکان، لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن. بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن. 9
강도 떼가 사람을 기다림 같이 제사장의 무리가 세겜 길에서 살인하니 저희가 사악을 행하였느니라
لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم، لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات، ئیسرائیل گڵاوە. 10
내가 이스라엘 집에서 가증한 일을 보았나니 거기서 에브라임은 행음하였고 이스라엘은 더럽혔느니라
«تۆش ئەی یەهودا، ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە. «هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە، 11
유다여 내가 내 백성의 사로잡힘을 돌이킬 때에 네게도 추수할 일을 정하였느니라

< هۆشەع 6 >