< هۆشەع 6 >
«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان، چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین و هەر ئەویش چارەسەرمان دەکات. ئەو برینداری کردووین و هەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات. | 1 |
Come, and let us return unto the LORD: for he hath torn, and he will heal us; he hath smitten, and he will bind us up.
دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە، لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین. | 2 |
After two days will he revive us: on the third day he will raise us up, and we shall live before him.
با دان بە یەزداندا بنێین، با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین. بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێت ئاواش یەزدان دەردەکەوێت، وەک بارانی زستان دێتە لامان، وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.» | 3 |
And let us know, let us follow on to know the LORD; his going forth is sure as the morning: and he shall come unto us as the rain, as the latter rain that watereth the earth.
«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟ ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟ خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە، وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات. | 4 |
O Ephraim, what shall I do unto thee? O Judah, what shall I do unto thee? for your goodness is as a morning cloud, and as the dew that goeth early away.
لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن، بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت، حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت، | 5 |
Therefore have I hewed them by the prophets; I have slain them by the words of my mouth: and thy judgments are [as] the light that goeth forth.
چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی، لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە. | 6 |
For I desire mercy, and not sacrifice; and the knowledge of God more than burnt offerings.
بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد، لەوێدا ناپاکییان لە من کرد. | 7 |
But they like Adam have transgressed the covenant: there have they dealt treacherously against me.
گلعاد شاری خراپەکارانە و بە خوێن پێپەستە. | 8 |
Gilead is a city of them that work iniquity, it is stained with blood.
وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە، ئاواش دەستەی کاهینەکان، لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن. بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن. | 9 |
And as troops of robbers wait for a man, so the company of priests murder in the way toward Shechem; yea, they have committed lewdness.
لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم، لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات، ئیسرائیل گڵاوە. | 10 |
In the house of Israel I have seen an horrible thing: there whoredom is [found] in Ephraim, Israel is defiled.
«تۆش ئەی یەهودا، ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە. «هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە، | 11 |
Also, O Judah, there is an harvest appointed for thee, when I bring again the captivity of my people.