یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان خۆشدەوێت.» | 1 |
ויאמר יהוה אלי עוד לך אהב אשה אהבת רע ומנאפת כאהבת יהוה את בני ישראל והם פנים אל אלהים אחרים ואהבי אשישי ענבים |
منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ جۆ کڕیمەوە، | 2 |
ואכרה לי בחמשה עשר כסף וחמר שערים ולתך שערים |
پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.» | 3 |
ואמר אליה ימים רבים תשבי לי--לא תזני ולא תהיי לאיש וגם אני אליך |
ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم دەمێننەوە. | 4 |
כי ימים רבים ישבו בני ישראל--אין מלך ואין שר ואין זבח ואין מצבה ואין אפוד ותרפים |
پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن. | 5 |
אחר ישבו בני ישראל ובקשו את יהוה אלהיהם ואת דויד מלכם ופחדו אל יהוה ואל טובו באחרית הימים |