< هۆشەع 13 >

کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو، ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو، بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد. 1
从前以法莲说话,人都战兢, 他在以色列中居处高位; 但他在事奉巴力的事上犯罪就死了。
ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن، لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن، بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان، هەمووی دەستکردی وەستایە. دەربارەیان دەڵێن: «ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی، بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!» 2
现今他们罪上加罪, 用银子为自己铸造偶像, 就是照自己的聪明制造, 都是匠人的工作。 有人论说, 献祭的人可以向牛犊亲嘴。
لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن و وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات، وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە، وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە. 3
因此,他们必如早晨的云雾, 又如速散的甘露, 像场上的糠秕被狂风吹去, 又像烟气腾于窗外。
«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم، ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت. جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت، جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە. 4
自从你出埃及地以来, 我就是耶和华—你的 神。 在我以外,你不可认识别神; 除我以外并没有救主。
من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد، لە زەوی تینووێتی. 5
我曾在旷野干旱之地认识你。
کاتێک لە لەوەڕ تێربوون، کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو، لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد. 6
这些民照我所赐的食物得了饱足; 既得饱足,心就高傲, 忘记了我。
جا وەک شێر دەبم بۆیان، وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم. 7
因此,我向他们如狮子, 又如豹伏在道旁。
وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم و پەردەی دڵیان دەدڕێنم. وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم، ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن. 8
我遇见他们必像丢崽子的母熊, 撕裂他们的胸膛。 在那里,我必像母狮吞吃他们; 野兽必撕裂他们。
«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت، چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت. 9
以色列啊,你与我反对, 就是反对帮助你的,自取败坏。
ئێستا کوا پاشاکەت؟ تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات، کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:”پاشا و میرم بدەرێ“؟ 10
你曾求我说: 给我立王和首领。 现在你的王在哪里呢? 治理你的在哪里呢? 让他在你所有的城中拯救你吧!
لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا و لە هەڵچوونمدا بردمەوە. 11
我在怒气中将王赐你, 又在烈怒中将王废去。
تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون، گوناهەکانیشی تۆمارکراون. 12
以法莲的罪孽包裹; 他的罪恶收藏。
ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت، بەڵام منداڵێکی نەفامە، چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت و لە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە. 13
产妇的疼痛必临到他身上; 他是无智慧之子, 到了产期不当迟延。
«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم، لە مردن دەیانکڕمەوە. ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟ «میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە، (Sheol h7585) 14
我必救赎他们脱离阴间, 救赎他们脱离死亡。 死亡啊,你的灾害在哪里呢? 阴间哪,你的毁灭在哪里呢? 在我眼前绝无后悔之事。 (Sheol h7585)
هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو. بایەکی ڕۆژهەڵات دێت، بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات، ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە و سەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت. گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانی تاڵان دەکرێت. 15
他在弟兄中虽然茂盛, 必有东风刮来, 就是耶和华的风从旷野上来。 他的泉源必干; 他的源头必竭; 仇敌必掳掠他所积蓄的一切宝器。
خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن، چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون، بە شمشێر دەکوژرێن و منداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن، سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.» 16
撒马利亚必担当自己的罪, 因为悖逆她的 神。 她必倒在刀下; 婴孩必被摔死; 孕妇必被剖开。

< هۆشەع 13 >